ئاری عومەر

‎تیۆری ماڵتۆس‌و میدیای كۆڕۆنا

  2020-03-04 09:02      83 جار بینراوە        کۆمێنت

لە زانستی ئابووریدا ماڵتۆس وەك زاناو بیرمەندێك خاوەنی چەندین تێزو دنیابینی جێ سەرنجە، لە سەرو هەموویانەوە، ئەو تێزە بیریانەیە كە دەرهەق بە زیادبوونی رێژەی دانیشتوان‌و پێویستی سنوورداركردنی باڵابوونی ئەو رێژەیە تەرحیكردووە، ئەو فۆڕمە لە بیركردنەوەو ستراتیژە ئەمڕۆ لە هەموو كاتی تر زیاتر بە دەركەوتنی دیاردەی نەخۆشی كۆڕۆناوە گرێدەدرێتەوە، چونكە دواجار بەشێكی زۆر لە چاودێران، دیاردەی كۆڕۆنا لەجێی ئەوەی وەك نەخۆشییەكی خۆڕسك‌و سروشتی تەماشا بكەن، وەك پەتاو بەڵایەكی دەستكرد لەچوارچێوەی جەنگی بایۆلۆژی لێكیدەدەنەوە، لەبەرئەوەشە دەشێت بە بنەماگرتنی تیۆریای ماڵتۆس، كۆڕۆنا وەك بەشێكی گرنگ لەجەنگێك لێی بڕوانرێت كە ئامانج لێی سنوورداركردنی گەشەسەندنی دانیشتوان‌و رێژەی مرۆڤە.
‎لەراستیدا لەنێوان ئەو بەدگومانیە زۆرەی دەرهەق بە كۆڕۆنا هەیە، چ لەرێی ئەو تێۆرییەی پێیوایە وەك بەشێك لە جەنگی بایۆلۆژی دەستكردی ئەمەریكایە، یانیش ئەو تێڕوانینەی كە پێیوایە لە تاقیگەكانی یۆهانەوە دزەی كردووە، یانیش وەك ئەو دیدگایەی كە پێیوایە بەشێكە لە سەرمایەگوزاری كۆمپانیا گەورەكانی بواری دەرمان‌و داهێنراوە پزیشكییەكان، لەگەڵ زۆر گریمانەی دیكەشدا، بەڵام راستیگەلی پەنهان‌و شاردراوەی زۆری دیكەش هەیە، بەڵام لەبەرامبەر هەموو ئەو نهێنی‌و دیوە پەنهانانەی كۆڕۆنا، ئەوەی شایستەی قسەلێكردنە، ئەو چەشن‌و فۆڕمە سەمەرەی میدیایە لەبەرامبەر روماڵكردنی هەواڵەكانی پەیوەست بەو نەخۆشی‌و پەتا جیهانییە.
‎تێۆرەكانی راگەیاندن زۆرو فرە چەشنن، لەنێو ئەو تیۆرانەدا، تیۆری بەرپرسیاریەتی جیهانییە، كە وادەكات رۆژنامەنووس‌و میدیاكارو دەزگای میدیایی پەیوەست بكات بە ئاكارێكی گەردونییەوە، ئەو ئاكارە گەردونیەی كە دواجار هەموو بەڵا جیهانییەكان وەك پرسی گشتی تەماشا بكات‌و لەچوارچێوەی بەرپرسیاریەتی جیهانیی مامەڵە لەگەڵ ئەو روداوانە بكات كە رودەدەن، بەو مانایەی كە ئیدی كە پێویستە میدیاكار تەنها لەو سیاقە بچوكەدا خول نەخوا كە لەجوگرافیای بچووكی نیشتماندا رودەدەن، بەڵكو لەگەڵ كۆی ئەو پرسە جیهانیانەش هاوسۆز بێت كە دەشێت بەشێك لە پشكەكانی بەر ئەو بكەوێت، بە بنەماگرتنی ئاكارە باڵاكانی ئەو تیۆرە، وامان لێدەكات كە بەشێوەیەكی ووردتر لەو چەشنی مامەڵە ووردبینەوە، كە میدیاكانی كوردستان لەماوەی رابردودا لەگەڵ مەترسییەكانی نەخۆشی كۆڕۆنا ئەنجامیانداوە، كە لەبنەڕەتەوە هێندەی لەمناڵدانی تیۆری ماڵتۆسەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەوەندە بەرهەمی تێزە مرۆییەكانی تێۆری بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی نەبوون، لەوەشەوە نیشانیدەدات كە میدیای كوردی چەندە لۆكاڵییەو چەندەش لە بازنەی بچوكی خۆیدا خول دەخوا.
‎ـ هەر بۆ زانیاری لەماوەی داهاتوودا، لەگەڵ هاوڕێم مەلا ئاریان نوسەروو رۆژنامەنووس.
توێژینەوەیەكی هاوبەشمان دەرهەق بە میدیای كوردی‌و روماڵی كۆڕۆنا چاپ‌و بڵاودەبێتەوە، بەهیواین كە رۆشنایی بخاتە سەر ئەو چەشنە روماڵە نابەجێیانەی میدیای كوردی كە دەرهەق بەكۆڕۆنا ئەنجامیداوە.

 

وتاری زیاتر

چیم دیت لەبازگەكانی هەولێر ‬ ئاری عومەر
2020-02-05 08:23      107 جار بینراوە

كێ دەوێرێت كۆنگرە دوابخات؟‬ ئاری عومەر
2019-11-15 19:18      144 جار بینراوە

تەقدیسكردنی دڕندە ‬ ئاری عومەر
2019-11-05 19:14      161 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو