هاوناز شەوكەت

هه‌ڵه‌بجه‌... بانگەوازی شەهیدانەی من مەكەنە كۆشك و تەلاری بەرپرسانتان

  2020-03-16 19:07      144 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرچەندە لەدوای كیمیابارانکردنی هەڵەبجەو دەوروبەری، نازناوی شەهید لەو شارە نەبڕاوەو هەموو ساڵێكیش یادی شەهیدبوونی دەكرێتەوەو برین و زامە سەختەکانی جەستەشی هێشتا سارێژ نەبوون، بەڵام هەڵەبجە سەربەرزانە لەسەر پێی خۆی راوەستاوەو دەڵێت من لێرەم.
زورجار هەڵەبجە بەهەموو زمانێکی گەردوونی و سروشتی و بەنیگایەكی كزو وردی بێ هیوایانەوە دەماندوێنێ و پێمان دەڵێت: تاکەی بانگەوازی شەهیدانەی من دەکەنە كۆشك و تەلاری بەرپرسانتان؟ تاکەی خەمساردو بێباکن لەئاست زام و ئازارەکانم؟. هەڵەبجە رووی لەمیللەتەو دەشڵێت: نیگای كزو وردی بێ هیواییم بۆ خۆم نییە، بەڵكو بۆ بێ ئاگایی ئێوەیە، منێك كە پێش ئێوە بووم و پاش ئێوەش دەبم و دەیان شارستانێتیم لەئامێزگرتووەو هیتریش لەدواڕۆژدا لەئامێز دەگرم، بەڵام مەخابن نەمبینیوە وەک ئێوە لاوازو دەستەمۆو برسی، ئێوە لاوازن چونكە كاریگەر نین، دەستەمۆن چونكە ئالوودەی گەندەڵیی جۆراو جۆر كراون. برسین، چونكە ئەوانەی لەلوتكەی هەڕەمەكە دایانكوتاوە نەریتی گەندەڵی بڵاودەکەنەوەو بوونەتە مایەی قووڵکردنەوەی زام و برینەکانمان، ئێوەی میللەتییش هەر بێدەنگن. خۆ ئەگەر وا نەبا، دەبوو ئێستا هیچ مرۆڤێك كە ئامێزی منی دیوە، زامدار نەبووایە، دەبوو ئێستا هەوای سازگاری سروشتم بەدامێنی باخچەو دارو درەختە بەرزەكانی شاردا بناردایە، تا لەوێوە ببمە وزەی پڕ جۆش و خرۆش و ورەبەخشی دڵەكانتان.
هەڵەبجە دەڵێت: دەزانم مرۆڤی شارستانێتی ئەم سەردەمەی ئێستا، زۆرینەیان لەگوزارشت و دەردەڵم تێناگەن و فەرامۆشم دەكەن، بەڵام پشوو درێژم و بەردەوامم، رۆژێك دێت و ئێوە دەڕۆن، مرۆڤ و كۆمەڵگەی هۆشیار لەئامێز دەگرمەوەو پێكەوە یادی بێ ئاگایی و بێ ئەمەكیی ئێوە دەكەینە وانەیەكی بەهێز بۆ ئەوەی مرۆڤ هۆشیارو بەئاگا بێت لەناخ و هزری خۆی و لەوەی کە لەدەوروبەری دەگوزەرێ.

 

وتاری زیاتر

كۆڕۆناو جوانییەكانی ژیان‬ هاوناز شەوكەت
2020-03-31 11:41      212 جار بینراوە

شین و شایی بۆ رۆژئاوا‬ هاوناز شەوكەت
2019-10-24 10:06      144 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو