د.ئەرسەلان بایز

فلۆید

  2020-06-17 19:16      147 جار بینراوە        کۆمێنت

(94)
فەیلەسوف و بیرمەندی سیاسیی گەورەی ئینگلیز (توماس هۆبز) لەبارەی سروشتی مرۆڤەوە، دەڵێ‌: (مرۆڤ گورگە) هەروەها لەبارەی دەسەڵاتەوە دەڵێ: (ئاشتیی كۆمەڵایەتی، پێویستی بە دەسەڵاتێكی رەهای دەستڕۆیشتوو هەیە، بێ بەشداریی هیچ كەس و لایەنێك). لەكوردەواریی ئێمەشدا دیارە كە گورگ ئاژەڵێكی دڕندەیە كاتێ‌ هەلی چوونەناو رانەمەڕێكی بۆ دەڕەخسێت، بێبەزەییانە هەتا بتوانێ‌ مەڕەكان بریندار دەكات و دەیانخنكێنێت. هیتلەرو مۆسۆلینی و فرانكۆو سەدام حسێن، لەو جۆرە مرۆڤ و دەسەڵاتدارانە بوون، تاكڕەو، هەتا توانییان هاووڵاتیانی خۆیان و وڵاتانی دەوروبەریان كوشت.
بە پێچەوانەی هۆبز (جۆن لۆك) فەیلەسوف و پزیشك و سیاسەتمەداری ئینگلیز، دەڵێ‌: (مرۆڤ، بوونەوەرێكی عاقڵە، هەر لەزگماكەوە چاكەكارە… ئازادی و بەختیاریی لەیەكتر جیاناكرێنەوە… بەختیارییش لە كەشی ئاشتی و تەبایی و ئارامیدا، فەراهەم دەبێت، نەك لە شەڕو وێرانكاریی… مرۆڤ بۆ برای خۆی گورگ نییە). غاندی و ماندێلا، نموونەی ئەو قوتابخانەیەن.
ئەگەرچی مرۆڤە گورگ و حوكمڕانە گورگەكان، چوونە سەرەنوێلكی مێژوو، مرۆڤە عەقڵانی و ئاشتیخوازەكانیش لاپەڕەی سەروەرییان بۆ خۆیان تۆماركرد، بەڵام هێشتا هەردوو قوتابخانە برەوی خۆیان هەیە.
*لە مێژووی سیاسی و ئەدەبی عەرەبیدا، كەسانی خۆهەڵكێش و نموونەی قوتابخانەی دەسەڵاتی رەها زۆرە، شاعیری گەورەی عەرەب (موتەنەبی) لە شیعرەكانیدا زۆر باسی لە ئازایەتی و سوارچاكیی خۆی كردووە، كەچی كاتێ‌ خۆی و كوڕەكەی لەگەڵ هەندێك لە خزمەتكارەكانی خۆی لە وڵاتی فارس بۆ بەغدا دەگەڕێنەوە. لەڕێگادا (فاتك ئەلئەسەدی) و شەست چەكدار رێیان لێدەگرن، (شیاوی باسە پێشتر) (موتەنەبی) بە شیعر (هجو)ی (فاتك)ی كردبوو. لەسەرەتادا (موتەنەبی) دەیەوێ‌ خۆی بدزێتەوەو رابكات، بەڵام كاتێ‌ یەكێ‌ لە خزمەتكارەكانی پێیدەڵێت: ئەی ئەوە تۆ نەبووی دەتوت:
ئەسپ و شەو و بەیداخ دەمناسن.
شمشێرو ڕم و كاغەزو قەڵەم.
ئەوسا (موتەنەبی) شەرم دەیگرێ‌ و دەست دەكاتەوە. سەرئەنجام خۆی و كوڕەكەی دەكوژرێن.
(لە وڵاتی ئێمەشدا سەدان كەس هەبوون لە كاتی شێنەیی و ئاشتیدا، بوقی شەڕیان لێدەداو ئاگریان لە دەم دەباری، كەچی لە كاتی تەنگانەو بەرپابوونی شەڕیشدا، دەكشانەوە دواوەو وندەبوون).
*دەیان ساڵە ئەمریكا لای ئێمەو ملیۆنان خەڵكی سەر ئەم گۆی زەوییە، بە وڵاتی دیموكرات و ئازادی و مافی مرۆڤ ناسراوە، كەچی كوشتنی (جۆرج فلۆید) بە بەرچاوی ملیۆنان خەڵكەوە، پەردەی لەسەر ماهییەتی جیاوازی رەنگەكانی لە ئەمریكا لادا. مرۆڤێك بە تۆمەتی ناهەق لەژێر ئەژنۆی پۆلیسێكی سپیپێست گیانیلەدەستدا. ماوەی چەندین هەفتەیە لەچەندین شارو شارۆچكەی ئەمریكا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت، هەندێجار خۆپیشاندەرەكانیش یاساشكێنی دەكەن ‌و رێگای توندوتیژیی دەگرنەبەر.
ئەمانە هەمووی بەڵگەی باڵادەستیی مرۆڤە گورگەكانە، بەڵگەی دەسەڵاتی پشتئەستوور بە هێزو پارەو ئەژنۆ خستنەسەر قوڕگی بێدەسەڵاتانە تا مردن.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      106 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      59 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      99 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      73 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      135 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      105 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      100 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      102 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      98 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      170 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      109 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      145 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      153 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      155 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      155 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      185 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      146 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      224 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      312 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      214 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      139 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      199 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو