د.سەردار عەزیز

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن

  2020-06-17 19:23      128 جار بینراوە        کۆمێنت

رەنگە لەکوردستان ناوی کامبیریدج ئەنالیتیکا هێندە ناسراو نەبێت. بەکورتی کامبریدج ئەنالیتیکا ناوەندێکی شیکاری بوون کە پشتیان بەلایکی فەیسبووک دەبەست بۆئەوەی پرۆفایلی دەروونی یان سایکۆلۆجی کەسەکان دیاریبکەن و لەڕێگایەوە بتوانن هەست و سۆزو کرداریان ئاراستە بکەن.
کەواتە فەیسبووک ئەو پانتاییە کە زیاتر لەهەموو جێگایەکی تر، لەدونیای ئەمڕۆدا، مرۆڤەکان ئەوەی لەخۆیاندا پەنهانیانداوە دەریدەبڕن. هەڵسوکەوتی مرۆڤ لەسەر فەیسبووک زۆر جیاوازە لەهەڵسوکەوتی لەژیانی رۆژانەدا. جارێکیان لەسلێمانی ڕۆشتمە کافێیەک، کەسێک کە لەفەیسبووک جنێوی پێئەدام، لەوێ پارەی کۆفیەکەی بۆدام.
مەبەستم لەم ڕاوە ڕێویە ئەمەیە. ئەمڕۆ لەکوردستان فەیسبووک بەکاردێت بۆ ئاراستەکردنی خەڵکێکی زۆر لەڕووی دەروونییەوە. ئەگەر بەوردی تەماشا بکەیت دەبینیت دیاردە بەدوای دیاردەدا دێت، هەر چەند هەفتەیەک یان مانگێک، لەنێوان دیاردەیەک و دیاردەیەکی تردا هەیە.
بۆ نموونە هەر لەم ماوەیەدا، ماوەیەک باسی لامەرکەزی بوو، پاشان هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئینجا ڕووخانی حکومەت، ئێستا گواستنەوەی مووچە بۆ بەغدا. هەموو ئەمانە کەمپەین نین بۆ کردارێک، ئامانجیان ئەوە نییە ئەوەی کە دەوترێت بکرێت، بەڵکو تەنها یاری دەروونین بەخەڵک دەکرێن.
وەک چۆن کامبریدج ئەنالیتیکا، پرۆفایلی بۆ لایکەران دروست دەکردو بۆ مەبەستی دەنگدان هەوڵی دەدا کە ئاراستەیان بکات، لەکوردستانیش بەجۆرێک لەو جۆرەیە. وەک دەردەکەوێت ئەو شتانەی کە دەوروژێنرێت، ئامانج ئەنجامدانیان نییە، بەڵکو دەزانرێت کە دەروونی خەڵکی دەهەژێنێت و زیاتر تووڕەو بێزارو نائومێدو ملکەچی دەکات.
ئێستا دەبێت لای خەڵك روون بێت کە تەمەنی ئەم دیاردە فەیسبووکیانە چەندە، بۆچی دەکرێن، بۆ پاش ماوەیەک کەس باسی ناکات؟؟؟
هەموو کەس دەزانێت کە بەغدا مووچە نادات، نە بەفەرمانبەر، نە بەهیچ شوێنێکی تر، ئەمە لەسەردەمی عەبادیدا بەعەمەلی تاقیکرایەوە. بەڵام دەوروژێنرێتەوە، چونکە خەڵك وەها دەستەمۆکراوە نازانێت چی واقیعیەو چی پڕوپاگەندەو چی یاری دەروونییە.
ئەم دۆخە کۆمەڵێک بواری ئاڵۆز دەوروژێنێت کە لێرەدا ناتوانین بەوردی باسیان لێوە بکەین. یەکەم، هەرکەسێک ئەو شتەی گوت کە لەناخی تۆدایە، مەرج نییە دۆستت بێت، دەبێت لەنیازو یاری و ئامانجەکە بنواڕیت. دووەم، دەمێکە وتراوە، راستییەکە بەڵام ئامانجەکەی ناڕەوایە، ئەمەش بەهەمانشێوە، هەمیشە لەئامانج بنواڕە. سێیەم، شتێک نییە ناوی مرۆڤی قوربانی بێت، بیرمەندە جولەکەکان بەئازاری زۆرەوە کاریان لەسەر ئەم بوارە کردووە. بۆ نموونە تێزی گوێ بگرە پیاوی بچووک، ئەمڕۆ بۆ کوردستان زۆر گونجاوە. مرۆڤی سادە لەڕێگای ڕێگەپێدان بەوەی ئەوانیتر فریوی بدەن دەبێتە کەسێکی تاوانبار. 
لێرەدا سادە دەکرێت مامۆستایەکی زانکۆ بێت، یان دادوەرێک بێت، یان بیرۆکراتێکی گەورە. ئایکمان ئەو کەسەیە کە هانا ئارێنت ئەم تێزەی لەسەر بونیاد دەنێت. ئایکمان کەسێک بوو دەیویست کارەکانی بەوپەڕی باشییەوە ئەنجامبدات، کارەکەشی گواستنەوەی جولەکە بوو لەڕێگای شەمەندەفەرەوە بۆ کامپەکان. ئایکمان کەسێک بوو کە تەنها رۆژنامەی دەخوێندەوە. وەک ئەمڕۆ کەسێک تەنها لەفەیسبووک یان تەلەفزیون بنواڕێت بۆ ئەوەی لەدونیا تێبگات.
هیچ ساتێک لەمێژووی مرۆڤایەتیدا هێندە داتا لەبەردەستتدا نەبووە، هیچ ساتێکیش هێندەی ئێستا فریودانی مرۆڤەکان ئاسان نەبووە. دونیا ئاڵۆزە، لەم سەردەمەدا زۆر زۆر ئاڵۆزترە.

وتاری زیاتر

عیراق... داهاتوویەکی رەش‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-26 18:16      28 جار بینراوە



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      30 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      60 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      55 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      54 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      52 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      58 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      84 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      54 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      56 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      71 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      113 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      72 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      106 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      88 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      68 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو