د.ئەرسەلان بایز

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی

  2020-06-21 13:49      146 جار بینراوە        کۆمێنت

 (95)
یەك یەك سەیری دەموچاوی هەمووانم كرد، وردتر سەیری كڵاوو جامانە بەسەرەكانم كرد. بەملاو ئەولادا گەڕام. هێندەی چاوم گێڕا (ئەو)م نەدۆزییەوە. بۆیە وردە وردە دەنگی كوتە كوتی دڵم بەرزو بەرزتر دەبووەوە. هەندێك لەژێر سێبەری دارسپیندارەكان وەستابوون، هەندێكی تریش بێدەنگ لەلایەكەوە لەسەر چیچكان دانیشتبوون. بەشێكیش لەبەر هەتاوەكە وەستابوون، جارجارە ئارەقەی نێوچاوانیان دەسڕییەوە. لەسەری ئەو سەریشەوە مەلایەك لەبڵندگۆ خەمبارانە قورئانی دەخوێند. سەرم لێ شێوابوو نەمدەزانی ئەو هەموو خەڵكە بۆ كێ وا كۆبوونەتەوەو خەمبارن. ئازایەتی ئەوەشم تێدا نەبوو بپرسم. كاتێ كۆمەڵێ گەنجم بینی دەگریان. هەندێكیش ڕوو لەئاسمان لەخودا دەپاڕانەوە. زانیم هەواڵێكی جەرگ بڕ لەدەرگای دڵم دەدات. لەگەڕان و هەواڵ پرسین هیلاك و بێ ئومێد بووم بۆیە بێ ئیرادەی خۆم هاوارم كرد:
–كوا ئاڵا هەمیشە شەكاوەكەی (ی.ن.ك) كوا، پیاوە جامانە بەسەرە خاكیەكە…كوا، كادیرە ماندووە دڵسۆزەكە…كوا، خۆشەویستەكەی (مام جەلال).كوا، كوا (مامۆستا مەلا محەمەدی بەحركە..؟ خۆ چەند ڕۆژێك بەر لەئەمڕۆ لەنەخۆشخانە سەردانمان كرد. ورە بەرزو خۆڕاگر، وتی: دڵنیابن چاكدەبمەوەو دێمەوە ناوتان.
ئەوانەی لەدەوروبەرم حەپەسان… هەندێك لە پڕمەی گریانیان داو هەندێكیش ئەبڵەق سەیریان دەكردم. وەك بڵێی زمانیان لەئاستی وەڵامدانەوەی هاوارو پرسیارە قورس و بێ وەڵامەكەی من نەتوانێت بێتە گۆ.
*هەرزەكاربووم، تازە هەستی كوردایەتی لەگیانمدا دارە دارەی دەكرد. چرۆی خەبات و سیاسەت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەهزرمدا نەش‌ونماو گەشەی دەكرد، رۆژانە بێ ماندووبوون سەرم بەهەموو چایخانەو گازینۆكانی هەولێردا دەكرد. هاوڕێكانم بەپرسیارو گفتوگۆ هەراسان كردبوو. لەو ساڵانەدا مرۆڤێكی باڵا مامناوەندی هەندێ لاواز، كڵاوو جامانە بەسەر، ڕووخۆش و هەست پڕ لەهیواو ئومێد. دەم بەخەندەو پێكەنین لەزۆربەی دانیشتنەكان حزوری هەبوو. هێمن و لەسەر خۆ ئارام ئارام ڕاكانی دەردەبڕی و گفتوگۆی دەكرد. ساڵان هات و ڕۆیی ئەو مرۆڤە لەلای من بوو بە یەكێك لەڕەمزەكانی خەبات و تێكۆشان. ماوەیەكیش رێنیشاندەرو لێپرسراوم بوو.
*ڕاشكاوانە دەیڵێم: (مەلا محەمەدی بەحركە)و ژمارەیەك لەو تێكۆشەرە ونبوانەی تەمەنی ئەو، هەموو ژیانی خۆیان و ئیسراحەتی ماڵ و منداڵ و كەسوكاریان بە ڕێبازی سیاسی و شەخسی (مام جەلال) بەخشی. ئەوانە (جەلالی) عەیارە 24 بوون. بۆیە خۆشەویستی (مام جەلال) بوون. هەتا مامیش لەژیاندا مابوو، گەلێ هەواڵی دەپرسین و ئاگاداری ژیان و گوزەرانیان بوو، بەڵام بەداخەوە دوای نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی (مام) بێناز كەوتوون. بۆیە روو لەبرایانی بەڕێزم كوڕەكانی مام دەكەم كە ئەمڕۆ لەحكومەتی هەرێم و حزبدا دەستڕۆیشتوون.
–دڵسۆزو وەفادارانی دوێنێی باوكتان فەرامۆش مەكەن، هەواڵیان بپرسن، تەلەفۆنیان بۆ بكەن، لەكاتی پێویست لایان لێبكەنەوەو جارجارە میواندارییان بكەن، خەرجیی چارەسەری نەخۆشییەكانیان لەئەستۆ بگرن.
ماڵئاوا، ئاڵا هەمیشە شەكاوەكەی (ی.ن.ك) ماڵئاوا، جامانە بەسەرەكەی مەڵبەندی هەولێرو مەكتەبی كۆمەڵایەتی. پیاوە بەورەو ماندوونەناسەكە.
ماڵئاوا.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      107 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      59 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      100 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      73 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      135 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      105 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      100 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      102 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      99 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      170 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      109 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      147 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      153 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      155 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      155 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      185 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      146 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      224 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      312 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      214 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      139 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      199 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو