بڵێسە جەبار فەرمان

شەرە قسەی ناو میدیا نامانگەیەنێت بەھیچ

  2020-06-29 21:36      67 جار بینراوە        کۆمێنت

بەدروست کردنی بابەتی جەدەل لەسەر قەوارەی ھەرێم و دژە ھەرێم خەڵک جەواشە مەکەن، ھەرێمی کوردستان دەستوورییەو بەکەس ھەڵناوەشێتەوە، ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان گۆڕینی دەستوورو راپرسی گەرەکە، کە لەم ھەلومەرجەی عیراق پێیدا تێدەپەرێت سەختەو بگرە محاڵە، بەلێدوانی سەیرو سەمەرە لەسەر مووچەو گواستنەوەی مووچە بۆسەر بەغدا خەڵکی مەخەڵەتێنن. ھەموو کەسێکی ئیداری ئەزانێت کە ئەمە مەسەلەیەکی ئیداری و میلاکاتەو ھەر فەرمانبەرێک سەر بەوەزارەتێکەو میلاکی ھەیە لەسەر وەزارەتەی، بۆ گواستنەوەی مووچە دەبێت میلاک بگوێزریتەوە، واتا دەبێت میلاکی تاک بەتاکی فەرمانبەرانی ھەرێم بگوێزرینەوە بۆ سەر وەزارەتەکانی مەرکەز. ئەمەش بێجگە لەوەی گۆڕینی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەگەیەنیت و بێ نان کردنی ئەو ھەموو فەرمانبەرانەی لەوەزارەتەکاندا کاردەکەن، ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمیش دەگەێنێت کە وەکو ئاماژەم پێدا ھەرێم دەستوورییەو بێ گۆڕینی دەستووری عیراق و راپرسی ئەمە ناکرێت، تکایە ھاووڵاتێان بەم لێدوانانە کە ھیچ بنەمایەکی یاسایی و ئیداری نییە سەرقاڵ مەکەن، یەکتری بەدژی یاسای چاکسازی تەخوین مەکەن، چاکسازی بەبڕینی نانی چەند کەسێک ناکرێت کە خێزان و مناڵیان ھەیە، چاکسازی بەشەفافیەتی داھات و گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەکرێت، وەرن ھەموو لایەنەکانی ھەرێم پێکەوە، بێ یەکتری تەخوین کردن بە نانیشتمانی، بێ وەڵام و وەڵامدانەوەی یەکتری، بێ تۆمەت بەخشینەوە بەیەکتری، بێ لێدوان و نووسینی نامەنتقی، بێین و بەدوای چارەسەردا بگەڕێین، با بێین و خەونی دوژمنەکانمان بەپەرتەوازەیی کورد لەگۆڕ بنێین، با بێین و چارەسەری ریشەیی بدۆزینەوە، ھیچ سەخت نییە، ھەزار میل بەیەک ھەنگاو دەستپێدەکات، با دەست پێبکەین، ھەموو پێکەوە......

وتاری زیاتر






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو