شوان كەریم كابان

خەبات و تێكۆشان ناشرین مەكەن

  2020-07-04 17:09      43 جار بینراوە        کۆمێنت

زیاتر لەسەد ساڵە گەلی كورد بەشێوازی جیاواز رێگای تێكۆشانی گرتووەتەبەر بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی لە ئازادی و سەرفرازی و یەكێكیش لەشێوازەكان ، خەباتی چەكداری و پێشمەرگایەتی بووە،و لەم خەباتەشدا دەیان هەزار كەس لە قۆناغە جیاجیاكاندا تیایدا بەشداربوون و هەزارانیشیان گیانیان سپاردو شەهیدبوون، ئەمە وێڕای ئەوەی دەیان هەزار هاووڵاتی كوردستان لەچەندین پرۆسەی جیاجیای سەربازیی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق بوونە قوربانی و بەشێكی زۆری دێ و گوندو ئاواییەكانی كوردستان كاول و وێران بوون، تازەترین پرۆسەی خەبات و تێكۆشانیش لەسەدەی بیستدا شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كە دەرەنجامەكەشی و بەهۆی بارودۆخی لەباری  نێودەوڵەتی راپەڕین و دواتریش پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو.

لەباشترین حاڵەتی شۆڕشی نوێدا ژمارەی پێشمەرگە دەگەیشتە دە هەزار كەس، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ناوە ناوە هەم رێكخستنەكان و هەم خەڵكی ئاسایی دەهاتنە دەرێ بۆ پێشمەرگایەتی  و لەهەمانكاتیشدا هەبوون تەسلیم دەبوونەوە. لەو كاتەدا كە ژمارەی پێشمەرگە ئەوەندە بوو لەشاخ، لەشارەكانیش هەزاران تێكۆشەری رێكخستنەكان و هاووڵاتی نیشتمانپەروەر لەپاڵ شۆڕشدا تێدەكۆشان. بەداخەوە جگە لەهێزی سوپای زەبەلاحی ئەوسای رژێمی سەدام، ژمارەیەكی ئیجگار زۆری كورد بەناوی جیاجیاوە لەپاڵ رژێمدا شەڕو دژایەتی شۆڕشیان دەكرد بەناوی فەوجە سوكەكان و مەفرەزە تایبەتەكان و ئەمن و موعتەمەدو دەیان ناوی تر  كە جارێكی تر بەداخەوە بەپێی ئامارێكی شۆڕش كە لەهەردو ساڵی ١٩٨٨و١٩٨٩ كرا نزیكەی چوارسەد هەزار كەس دەبوون!
وێڕای قوربانی زۆری گەلەكەمان بەگشتی و هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی، ماوەیەكە هەڵمەتێكی رێكخراو بەرنامە بۆ داڕێژراو پیادە دەكرێ بۆ ناشیرینكردنی خەباتی گەلەكەمان و سووككردنی ناوی پێشمەرگە، بیانووەكەش گەندەڵی و خراپی رەوشی ئابووری و تێوەگلانی هەندێ لەبەرپرسان كە پێشتر پێشمەرگە بوون لەگەندەڵی و كاری نەشیاوو لەمەشدا مەخابن هەندێ تێكۆشەری دێرین رۆڵیان لەم مەسەلەیەدا هەیە، لەكاتێكدا ئەوانیش سواری ئەو شەپۆلە بوون و بۆئەوەی ئافەرینێكیان بكەن لەفەیسبووك، مێژووی خۆیان ناشیرین دەكەن،  ئەوانە هەم لەشاخ هەم لەشاریش بەرپرس بوون و لەوێ و لێرەش سوودمەندبوون. 
كەس نییە گلەیی لەكاری حكومەت و هەڵسوكەوتی هەندێ لەبەرپرسان نەبێ و گلەیی و گازەندەی لەگەندەڵی وخراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتیان نەبێ، بەڵام خراپیی ئەو ژمارەیە ئەو مافە نادا بەكەس شۆڕش و پێشمەرگە لەناهەق و خۆڕایی بۆ مەرامی تایبەت و بە بەرنامە ناشیرین بكەن و سووكایەتی  بەدەیان ساڵ خەبات و تێكۆشان وخوێنی هەزاران شەهید بكەن.

 

وتاری زیاتر


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      34 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      43 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      39 جار بینراوە



كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      46 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      81 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      75 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      55 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      95 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      94 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      84 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      80 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      112 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      109 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      110 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      111 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      144 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      131 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      141 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو