د.سەردار عەزیز

تورکیاو تیورەی زەلکاو

  2020-07-05 18:04      42 جار بینراوە        کۆمێنت

زەلکاو لەزمانی کوردیدا مانایەکی جنێویانەی هەیە. بۆیە ئاسان نییە بۆ کەسێكی کورد وەک چەمکێکی جیوپۆلەتیکی لەزەلکاو تێبگات. رەنگە مانای جنێوی زەلکاو دەرخەری ئەو واقیعە جوگرافیە بێت کە زەلکاوی کوردی بۆگەن و پیس و مێشاوییە. هەروەها دەرخەری واقیعێكی مەعریفی و کۆمەڵایەتی کوردی بێت کە جنیو باڵاترین ئاستی مەعریفییە. بەڵام لەزمانی ئینگلیزیدا ئەم تێرمە مانای تری هەیە.
زەلکاو میتافۆرە، بەڵام لەسەردەمی جەنگی ڤێتنامدا بوو بە تیورەیەک. بە کورتی مەبەست لەزەلکاو ئەوەیە کە هێزێک، زۆر جار بەبێ مەبەست، وردە وردە بەرەو جێگایەک یان شوێنێک دەڕوات، یان دەبرێت، بەڵام پاش ماوەیەک لەڕۆشتن ناتوانێت بەئاسانی لێی بکشێتەوەو تیایدا دەچەقێت.
زۆرجار هێزێک هاندەدرێت یان ناچاردەکرێت یان خۆی بەبێ ئاگا، بەتایبەتی چونکە پرۆسەکە هەنگاو بەهەنگاو روودەدات، بەرەو زەلکاو دەچێت. جگە لە ڤێتنام، ئەم دۆخە بوو بەجۆرێک لەیارییەکی جیوپۆلەتیکی. دەتوانرێت بوترێت کە هاتنی سۆڤییەت بۆ ئەفغانستان ، یارییەکی زەلکاویی ئەمریکابوو، بۆ شکستی ئەو وڵاتە.
لەئاستی جیوپۆلەتیکیدا، زەلکاو بەگشتی ئەو وڵاتانەیە کە داڕماون یان نیمچە داڕماون، لەلایەن وڵاتانی ترەوە بەکاردەهێنرێن بۆئەوەی وڵاتێکی تیادا بەگیربهێنن و شکستی پێبهێنن. ئێستا سوریا زەلکاوە، جێمس جێفری مانگی پێنج وتی سوریا دەکەینە زەلکاو بۆ روسەکان. پاش ئەوە ئیسرائیلیەکان وتیان سوریا دەکەینە زەلکاو بۆ ئێرانییەکان.
ئایا ئەم تیورەیە دەکرێت بەسەر سەرکێشییەکانی ئێستای تورکیادا بسەپێت؟ تکایە بیر لەزەلکاو لەڕەهەندە کوردییەکەی مەکەرەوە.
دەستکردنی تورکیا بەسەرکێشی، بەبێ بوونی ئابوورییەکی بەهێز، لەئەنجامدا رەنگە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە لەناوەندەوە داڕمێ.
بەگشتی تیورەی زەلکاو یانی، سەرقاڵکردن و بێئاگاکاردنی هێزێک لەوەیە کە بەرەو جێگایەک دەڕوات کە ناتوانێت لێی بکشێتەوەو تیایدا دەچەقێت و لە پەلوپۆ دەکەوێت. ئەمە زۆر خەسڵەتی هەیە.

وتاری زیاتر




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      40 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      56 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      50 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      38 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      71 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      45 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      62 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      66 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      85 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      69 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      73 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      95 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      78 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      86 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      114 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      103 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      111 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      93 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      90 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      113 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو