مەلا بەختیار

مام ئەحمەد.. پاك و سەربەرزانە ژیان ئاوایی لەكوردستان كرد

  2020-07-05 18:11      82 جار بینراوە        کۆمێنت

مام ئەحمەد مامەنداوایی، هەفتەی رابردوو، دوای تەمەنێكی سەربەرزانەی پێشمەرگانە، گیانی سپاردە خاكی كوردستان.. ئەو كوردستانەی، هەموو تەمەنی پێ بەخشی.
مام ئەحمەد
پێشمەرگەی كۆڵنەدەری سەرەتای شۆڕش بوو، بێ دابڕان لەشۆڕش و یەكێتی.
زۆربوون ئەو سەرۆك هۆزو خێڵانەی لەسەرەتای شۆڕشدا، وایان دەزانی دوای چەند مانگێك لەگەڵ حكومەتدا رێكدەكەوین و كۆتایی بەشۆڕش دێ.. ئەمانە دوای چەند مانگێك، هاوینی 1977 تەسلیم بوونەوە. بەڵام...
مام ئەحمەدەكەی هەتاسەر یەكێتی.. كۆڵی نەدا. مام جەلال و شۆڕشی بۆ ماڵی دونیا جێنەهێشت.
من.. یەكەمینجار تەمموزی 1977، لە كیفارینەی پشتی قەندیل، بینیم. (كیفارینە گۆڕەپانێكە 16 كانیی ساردو سازگاری تێدایە). خۆی و شەهید عەلی كوڕی و خزمەكانی.. مەفرەزەیەك بوون، خۆڕاگرو بەخزمەت. هەمیشە دەیگوت: بە خوڵای.. مام چی بێ.. من هەوم. ئەوكاتە، شەهید عەلی عەسكەری، رەسوڵ مامەند، سەعدی گچكە، سەید كاكە، زیاتر لە (200) پێشمەرگەی لێبوو. ئێوارەیەكیان لەسەر جۆگەیەك هەواریان هەڵخستبوو، داوەتی كردین. هەتا پێمان خۆشبێ، خانەدان و بەخزمەت بوون. جوانترین دابونەریتی كوردەوارییان، لەدەوارەكەیاندا، لەو شاخ و كوێستانەدا، بۆ خۆیان رێكخستبوو.
مام ئەحمەد، هەر لەگەڵ سەركردایەتیداو لەگەڵ مام جەلالدا مایەوە. هەتا سەركردایەتی چۆڵ كرا لە خڕی نێوزەنگ، ئەركی پێشمەرگایەتی، لەوێ جێبەجێ دەكرد.
پیاوێكی سادە. راستگۆ، بەخزمەت. دابونەریتی بناری ئاسۆس و كوردەواری ئەو دەڤەرەی پاراستبوو. لەو ساڵانەدا، مام ئەحمەد، هەموو كەس لێی رازی بوو. كاتێك بزووتنەوە جیابوونەوە، دراوسێ گوندی شیلانە بوون. كاك رەسوڵ مامەند، ئاشنایان بوو. جیابوونەوەی پێ ناخۆش بوو. رێزی كاك رەسوڵی هەر دەگرت. بەڵام یەكێتی بۆ خزمایەتی جێنەهێشت.
پیاوی جوامێری وا.. جێگەی شانازییە. دوو كوڕی شەهید بووە، كۆڵنەدەر. پاك.. لەهەموو تەمەنی پێشمەرگایەتیدا، كەس دڵی لێی نەڕەنجا.
مام ئەحمەد؛
بەسەربەرزی ژیا. بەسەربەرزی كوردستانی خزمەت كرد. چۆن بەپاكی و بێباكی هاتە دەرەوە. هەر بەو شێوەیەش لەدوای راپەڕین پاكی خۆی پاراست و بەو پاكیەش كۆچی دوایی كرد.
دۆست بووین. هەر بەو رێگایەدا رۆشتبام، سەرم لێدەدا. ئەویش لەقسە نەستەقەكانی بێبەشی نەدەكردین.
هەزار رەحمەت لەگۆڕەكەی..



وێنە/ ئەرشیف
2018
بەیاوەری ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حوكمی‌و ئۆرگانەكانی یەكێتیی، 16-2-2018 لەشاری رانییە، سەردانی پێشمەرگەی دێرین‌و كەسایەتی دیاری دەڤەرەكە، مام ئەحمەدە خۆڵە، هاوسەنگەرو هاوڕێی هەڤاڵ مام جەلال‌و پێشمەرگەی (1976)ی كرد‌و هاوكات لەگەڵ گێڕانەوەی ژمارەیەك بیرەوەری سەرەتای شۆڕش، رۆڵی مام ئەحمەدو بنەماڵەكەیانی لەشۆڕشی نوێ‌و خەباتی گەلەكەماندا بەرزنرخاند.

وتاری زیاتر










وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      100 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      103 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      107 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      82 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      111 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      91 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      96 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      82 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو