شوان كەریم كابان

به‌رهه‌می ناوخۆی كشتوكاڵی

  2020-07-11 15:41      42 جار بینراوە        کۆمێنت

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كارگه‌كان ته‌ماته‌ی خۆمان وه‌رناگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن بەكه‌ڵكی دۆشاوی ته‌ماته‌ نایه‌‌و ئاوی كه‌مه‌و گرانیش ده‌كه‌وێت، پارتی‌و نه‌یاره‌كانی تری یه‌كێتی هه‌م له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و هه‌میش له‌ سۆشیال میدیا، قسه‌ی هه‌مه‌جۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی زۆری میدیاكان‌و هه‌ركاتێك باسی كشتوكاڵ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن هه‌رێم به‌رهه‌می كشتوكاڵیی نییه‌، ئه‌ی كه‌ نییه‌تی، جووتیار بۆ كێشه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانی هه‌یه‌؟ بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات‌و كێشه‌ی به‌ بازاڕكردنی هه‌یه‌؟ بۆچی كاتێك ده‌وترێت حكومه‌ت گه‌نمی كه‌متر لەجووتباران وه‌رده‌گرێت ده‌بێت به‌ كێشه‌؟ په‌تاته‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌، ئێستا زۆر هه‌رزانه‌، بازرگانه‌كان ده‌یكڕن‌و له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵی ده‌گرن بۆ ئه‌وكاته‌ی وه‌رزی به‌سه‌ر ده‌چێت.
له‌هه‌رێمی كوردستاندا 23 هه‌زار خانووی پلاستیكی هه‌یه‌، كه‌ بڕێكی زۆر (سه‌وزەو ته‌ڕه‌) به‌رهه‌مده‌هێنن، برنج نزیكه‌ی 250 هه‌زار تۆن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، میوه‌ی هه‌مه‌جۆری خۆمان بازاڕی پڕ كردووه‌و ساڵانه‌ لەچه‌ند پارێزگایه‌ك پێشانگای بۆ ده‌كرێته‌وه‌. ئایه‌ هه‌موو به‌رهه‌مێك بۆ پیشه‌سازی ده‌بێت؟ ته‌ماته‌ی ئاسایی بەكه‌ڵكی دۆشاو دێت؟ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئاسایی بۆ زه‌یت ده‌بێت؟ زه‌یتونی زه‌یت هه‌مان ئه‌و زه‌یتونه‌یه‌ كه‌ ده‌یخۆین؟ ئه‌و كارگانه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ كه‌ ژماره‌یان سێ كارگه‌یه‌ بۆچی كار ناكه‌ن؟ ئایه‌ لەوه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبوومی خۆماڵیدا به‌روبوومی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌كو كاته‌كانی تر هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن، یان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن؟ ساڵانه‌ لەهه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیارو 200 ملیۆن هێلكه‌ به‌رهه‌مدێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری مریشكیش، بۆچی عیراق رێگه‌ نادات به‌رهه‌می كشتوكاڵیی هه‌رێم هه‌نارده‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست‌و خواروو بكرێت؟ ئایه‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵیی هه‌رێم ده‌توانێت پێشبڕكێی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی ئێران‌و توركیاو ئوردن بكات؟ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ هه‌روا ئاسانه‌؟ یاخود ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كان به‌پێی خواستی ئه‌و بازاڕانه‌ بێت كه‌ ده‌یكڕن؟.
بۆ روونكردنه‌وەو ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارو بابه‌تانه‌، پێویسته‌ وه‌زیرانی (كشتوكاڵ، بازرگانی، شاره‌زایان‌و پسپۆڕانی كشتوكاڵ، مامۆستایانی زانكۆ له‌كۆلێجی كشتوكاڵ‌و هه‌موو به‌شه‌كانی، بازرگان، خاوه‌نی كارگه‌كان، جووتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌لوه‌كان) قسه‌ی خۆیان هه‌بێت‌و بێنه‌ سه‌ر هێڵ‌و راستی‌و ورده‌كارییه‌كان بۆ رای گشتی روونبكه‌نه‌وه‌.

وتاری زیاتر

كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      29 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      42 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      39 جار بینراوە



كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      46 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      78 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      73 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      53 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      93 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      91 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      83 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      80 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      111 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      108 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      110 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      110 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      139 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      129 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      139 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      177 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو