د.شێركۆ عەبدوڵڵا

بچێتە بەغا

  2020-07-11 18:57      72 جار بینراوە        کۆمێنت

دوور لەڕووی جەنابتان، دوور لەڕووی جەنبتان، ئەمجارەش دوور لەڕووی جەنابتان کورد پەندێکی ھەیە ئەڵێ کەر بچێتە بەغا دەبێت بە ئێستر. ئیتر بۆچی وای وتووەو مەبەستی کێیە ئەوە خوا خۆی ئەزانێ و موشکیلەی من نییە. گرنگ ئەوەیە نەھێلین پەندەکە کوێر ببێتەوەو دوژمن پێمان پێ بکەنێ بڵێ کورد ھەر ئەو مەخلوقەی ھەیە بتوانێ تەرفیع و تەگەور بکات.
بەکوێرایی چاوی ئەوان وا بەم چەند نموونەیە دیقەدیقەیان پێ ئەدەم. مەمنوون ئەبم ئەگەر ئێوەش بیلامانێ بەپێی ئیمکان بیخەنە سەری:
* نان بچێتە ژێر کەبابەوە دەبێ بە نانەچەورە.
* کورسی بچێتە مەکتەب دەبێ بە ریحلە.
* ھەڤاڵی سەرکردایەتی سەنگەر بگوێزێتەوە دەبێ بە راوێژکار.
* چایخانە بچێتە عەقاری پێی ئەڵێن کافێ.
* دیوەخان بۆینباخ ببەستێ پێی ئەڵێن ئۆفیس.
* مەعاش کلک و گوێی بکەن ئەبێ بە پاشەکەوت.
* خانوو لە گاردن سیتی بێت پێی ئەڵێن ڤێللا.
* بەرتیل تەشریف بباتە بواری نەوتەوە ئەبێ بە شیرینی.
* فشە بخەیتە کتێبەوە ئەبێ بە بیرەوەری.
* جنێو بڕواتە فەیسبووکەوە پێی ئەڵێن کۆمێنت.
* ئیسراحەت گەیشتە کۆمپانیا ئەبێ بە ئۆف.
* فەلافل بە ماتۆڕ بۆت بێنن ئەبێ بە دیلیڤەری.

وتاری زیاتر


کێ چۆن ھەڕەشە ئەکات؟‬ د.شێركۆ عەبدوڵڵا
2020-07-20 16:40      74 جار بینراوە

ئێمەش خۆشین‬ د.شێركۆ عەبدوڵڵا
2020-07-19 15:54      53 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو