ئومێد قەرەداغی

کۆمیدیای بڕیارەکەی پارێزگاری هەولێر

  2020-07-13 14:55      70 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر بە ناچارکردنی ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێ بچنە هەولێرەوە بە دەفعکردنی بڕی 50 هەزار دینار وەک تێچووی ئەنجامدانی فەحسی کۆڕۆنا، هەتا بڵێی بڕیارێکی نامەعقول و ناڕاستە، ئەوپەڕی نامەسئولانەیە لەبەر گەلێک هۆکار:
یەکەم: لەهیچ شوێنێکی دنیادا پارەی فەحسی کۆڕۆنا لەئەستۆی هاووڵاتی نییە، بەڵکو لەئەستۆی حکومەتە، ئەوە لانیکەمی بەرپرسیارێتی حکومەتە بەرانبەر بەهاووڵاتی، لە دنیادا حکومەتەکان سەدان ملیار دۆلاریان تەرخانکردوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی کۆڕۆناوە زیانیان بەرکەوتووە، کە ئەوە ناکرێت، سەندنی پارەی فەحسی کۆڕۆنا بۆ داخڵبوون بەهەولێر هیچ نییە جگە لەبردنی دەستێکی ناپاک بۆ گیرفانی هاووڵاتی
دووەم: هەولێر پایتەختە، هەموو وەزارەتەکان لەوێن، هەموو هاووڵاتیان پێویستیان بەسەردانی ئەو شارە ئەبێ بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان، یانی چی ئەبێ هەر هاووڵاتیەک بڕی پەنجا هەزار بدات؟ ئەمە چییە لەبازرگانیکردن بەکۆڕۆناوە؟ پاشانیش کەسێک کە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییەو لەساغ ساغترە بۆ ئەبێ فەحسی کۆڕۆنا بکات؟ لهکوێی دنیادا بۆ تێکڕای هاووڵاتیانی ساغ و تەندوست فەحسکراوە؟ ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر لە چ شارو چ وڵاتێکی سەر ئەم گۆی زەوییە ئەزموونکراوە جگە لەهەولێر؟
سێیەم: سەرۆکی کابینەی پێشوو، کابینەی ئێستا، کەلە حزبەکەی پارێزگاری هەولێرن، زنجیرەیەک ڕەسم و باجی تاقەتپڕوکێنیان بەسەر هاووڵاتیدا سەپاندووە، تێکڕای باجەکان و ڕەسمەکان زیاتر لە 200% لەسەدا دووسەد زیادی کردووە، تۆ ئەو باجەت سەپاندووە بە چ روویەکەوە باجی فەحسی کۆڕۆناش ئەسەپێنیت؟
چوارەم : لەسایەی سیاسەتی سەربەخۆی ئابووری و گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەوتەوە، حکومەت بە دوو مانگ جارێک مووچە دابەش ئەکات ، بە لێبڕینی 21%، لە دۆخێکی وادا چۆن ئەکرێ داوای پەنجا هەزار دینار لەهاووڵاتی بکرێ بۆ داخڵبوون بەهەولێر؟

وتاری زیاتر


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو