ستران عەبدوڵڵا

سێبەری هەڵبژاردن لەكوردستان تا بەغدا

  2017-12-26 16:38      478 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژنامەی مەدا، راپۆرتێكی نووسیوە لەسەر ئەگەرو نەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق.
راپۆرتەكە لەسەر ئەوەیە عەبادی؛ حەزی لێیە لەكاتی خۆیدا بكرێت، مالكی-ش بەمەرجی سازكردنی حكومەتێكی نوێ لەگەڵ دواخستنێتی.
(نوێ) لە روانگەی مالكی-یەوە، یانی دووبارەكردنەوەی خۆكاندیدكردنەوە بەو ئیعتبارەی دووجار لەسەریەكی پێشووی دەستنوێژی ناشكێ، چونكە چەند ساڵێكی حكومەتایەتی عەبادی تێكەوتووە. ئەمە لە كوردەواری خۆماندا شتێكی پێدەڵێن كە ناوهێنانی بۆ رۆژنامەی سیاسی دەست نادات.
بەودیو حەمرینیشدا، تای ململانێی هەڵبژاردنی عیراق، كوردستانیشی گرتۆتەوە، بەدوو مانا:
-كوردستان بەشداریی چۆن دەبێت لە هەڵبژاردنی عیراقدا؟، كە خۆی ئەم جارە جووت هەڵبژاردنە، هی ئەنجومەنی نوێنەران‌و هی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش.
– هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان كەی دەكرێت؟ لەوادەی خۆیدا وەك سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی نامەی بۆ پەرلەمان نووسیووە بەهاری داهاتوو بكرێت؟ یان بەهۆی گوشاری ئۆپۆزسیۆن، لەناو شەقامدا، تەنانەت رەنگە پێشیش بخرێت؟. یاخود بەهارو سەیران دڵی هەمووان نەرم دەكات‌و دیسانەوە وادەكەی دەكەوێتە پێنج قۆڵی سازانەوە؟ لەوانەشە سێبەری عیراقی مەركەزی لەم بێ پارەییەی كوردستان‌و لەم مەیلەی ئۆپۆزسیۆندا كە باوەڕی بە حكومەتی ئێستای هەرێم نییە، وا چڕبێتەوە كە بەغدا بڵێ دووەكەی بەغداو ئەوەی هەرێم بە یەك خەرجی ‌و بەناونیشانی یەك عیراقی دیموكراتەوە، یەك دەخەم؟
ئۆپۆزسیۆنی بێئومێد لە سیاسەتی دوو حزبی حوكمڕانی سەرەكی رەنگە ئەم بژاردەیەی پێ خۆش بێت. لەم حاڵەدا هەڵبژاردنی داهاتووی سەرتاسەری عیراق بە مانای یەكخستنەوەیەكی تری عیراق دێت.
ئەوەش كە ئێستا ناوی مالكی جارێكی تر كەوتۆتەوە ناوان ‌و تەسویقی میدیایی بۆ دەكرێت، نیشانەیەكی دیاری تای هەڵبژاردنەكانی عیراقە كە لە كوردستانیش لێكەوتەكانی دەركەوتوون. ئەكرادە تازەكانی مالكی رەنگە لە داخی عەبادی بچنە هاوپەیمانی لەگەڵ مالكی. ئەكرادە كۆنەكانیش، بە وەسفی میدیای برایانی پارتی، لەگەڵ عەبادی لە شەڕ و لە دەعوان، چونكە هیچ قسەیەكی لەگەڵ كورد نەبردۆتە سەر، نە لە بودجەو مووچەو نە لەسەر دۆخی كەركوك. لەبەر ئەوەشە رەنگە عەبادی قورسایی بخاتەسەر قوڵایی شیعە‌و پشتیوانیی ئەمریكاو رۆژئاوا. شەڕی داعش و شەڕی دژی كوردستانیش بكاتە دەسكەلا تا هەڵبژاردن بباتەوە. ئەم دوو كارتە بەدەست عەبادی-یەوە مەحكومە بە فاكتەری كاتەوە. تا هەڵبژاردن زووتر بكرێت تای سەركەوتنەكانی عەبادی گەرمترە بۆ بردنەوەی. تا دوابخرێت سەركەوتنەكانی كاڵ دەبێتەوەو كەموكوڕییەكان‌و پێشێلكارییەكانی لە دژی سوننەو خورماتوو لێی دەبێتە مڵۆزم ‌و سەری بردنەوەی دەخوات. ركابەرەكانی هەر لە مالكی تا حەشدی شەعبیـی‌و عەلاوی ‌و سەركردەكانی سوننە دۆسێی پڕتری بۆ ئامادە دەكەن.
لە هەموو حاڵێكدا دۆسێی ناو ماڵی شیعەو راڕەوەكانی سیاسەت لە بەغدا یەكلاكەرەوە دەبن لە ململانێی هەڵبژاردندا. بەداخەوە فاكتەری كوردی تا خوا (مام جەلال)ێك، یان پەیڕەوێكی مام، بە كورد دەداتەوە لە هەڵبژاردنەكاندا كاریگەر نییە. بەپێچەوانەوە هی سیاسەتی بەغدا كاریگەری دەبێت لەسەر كوردستان، تەنانەت لە دۆسێی هەڵبژاردنی هەرێمیشدا.
وتلك الایام تداولها بین الناس

وتاری زیاتر

با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      51 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      56 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      75 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      110 جار بینراوە

ئەمڕۆ 15-5 رۆژی زمانی كوردییە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-15 13:17      88 جار بینراوە






نۆتی ناكام‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-02-17 15:31      248 جار بینراوە


بەبرژانگی چاو بینووسینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-12-16 14:12      195 جار بینراوە


ده‌ستوور یان نه‌ریت؟‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-11-16 16:32      173 جار بینراوە

نۆتی ناكام‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-11-11 17:20      253 جار بینراوە

بۆ یه‌كتری ده‌ستێننه‌وه‌‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-11-09 14:25      151 جار بینراوە


نەبینە بابەتی دەمەقاڵێ!‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-09-30 16:12      170 جار بینراوە


فەزای داعش لەعیراق‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-08-25 20:54      187 جار بینراوە


فەرموو دەست پێبكە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-06-21 20:56      221 جار بینراوە

رێوییەکانی کرملین‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-30 12:13      183 جار بینراوە

‌مەیلی راماڵین‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-24 11:44      194 جار بینراوە

كوشتن لەسەر ناسنامە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-18 11:55      189 جار بینراوە

هەرێمی .... كوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-13 13:20      217 جار بینراوە


لەو سەحرای سەماوەیەدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-04-15 11:32      178 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو