(97)
لەكۆتایی ساڵه‌كانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، كاتێ ته‌مه‌نم لەنێوان (17-25) ساڵاندا بوو. گه‌نجێكی خوێنگه‌رم و هه‌ڵسوڕاوو توندڕۆ بووم. هه‌ڵگری ئومێد‌و هیوای دواڕۆژێكی خۆش و پرشنگدار بووم.
به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و ئه‌و رۆژگاره، پێموابوو ئێمه‌ی گه‌نج ده‌توانین كوردستان لەژێر چه‌پۆكی حكومه‌تی داگیركه‌ری عیراق رزگاربكه‌ین و گۆڕانكاریی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین. پێموابوو بەهاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موومان ده‌توانین حوكمڕانییه‌كی دیموكراتی نموونه‌یی له نیشتمانه‌كه‌ماندا بنیاتبێنین، كه تیایدا دادپه‌روه‌ری و یاسا به‌رقه‌رار بێت.
هه‌زاران گه‌نجی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌پێناوی ئه‌و خه‌ون و ئامانجه‌دا رێگای هات و نه‌هات، رێگای مه‌رگمان گرته‌به‌ر. خه‌باتی نهێنی شاره‌كان، كه ئه‌وسا مرۆڤ له‌سه‌ر قه‌وانه فیشه‌كێك لەسێداره ده‌درا، كه‌چی بێباكانه كۆڵانه ته‌سكه‌كانی شار‌و توله‌ڕێ سه‌خته‌كانی شاخمان گرته به‌ر. به كڵاشینكۆف و چه‌ند یهدهگێكهوه رووبه‌ڕووی نوێترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و رۆژانه بووینه‌وه. ئه‌و ساڵانه مردن لەپێناوی شۆڕش و كوردستانێكی ئازاد‌دا شانازی بوو. (شه‌هیدبوونم شانازییه، دایه بۆ من مه‌كه‌ن رۆڕۆ).
*به شه‌پۆلی رووبارێك خوێن به‌شێك لەكوردستان لەداگیركهر پاك كرایه‌وه. ئێمه‌ش بەپێڵاوی ئه‌دیداس و جلێكی خاكی و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی سه‌وزی ئه‌مریكی گه‌ڕاینه‌وه شاره‌كان. شه‌قام و سه‌ره سوچ و كۆڵانه‌كان به وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كانی شۆڕش رازێنرابوونه‌وه. بەههزاران كه‌س، ژن و منداڵ، پیرو گه‌نج ده‌ست له‌سه‌ر سنگ له پێشوازیی پێشمه‌رگه‌دا بوون. دایكه شه‌هیده‌كان هه‌لهه‌له‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕ‌شیان لێده‌داو خۆشیی خۆشیی ئه‌وه‌یان بوو، كه ئیتر كورد حوكمڕانیی خۆی ده‌كات.
رۆژان هات و رۆیشت، هه‌ڵبژاردن كرا‌و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم پێكهێنرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و حوكمڕانێتی (ته‌زویر)و ململانێی حزبایه‌تی و پاوانخوازی خرایه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتمان. ئیتر شه‌ڕی ناوخۆ‌و و دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر سه‌وز و زه‌رد. هه‌ندێ كاتیش (دار الاسلام). ماوه‌یه‌كیش (مۆر) هه‌ڕه‌شه‌ی راماڵینی شوێنی (سه‌وز)ی ده‌كرد. هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینه‌ی بۆ ده‌زگا جاسوسییه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان خۆشكرد، تاكو ده‌ست بخه‌نه نێو هه‌ناوی حزبه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی و واقیعی كوردستان هه‌بێت. ئیتر كوردستان به‌م رۆژه گه‌یشت.
*كاتێ سه‌دان كه‌س له كادیره ماندوو و تێكۆشه‌ره‌كانی رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی نهێنی شاره‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌بینم، كاتێ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو خانه‌نشینكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان ده‌بینم خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و راشكاوانه دژی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم دروشم ده‌ڵێنه‌وه. (به‌داخه‌وه) هه‌ندێكیشیان داواده‌كه‌ن مووچه‌كه‌یان بچێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی عیراق، دڵم ده‌بێ به‌یه‌ك پارچه خوێن.
رۆژانی خه‌بات و قوربانی و ماندووبوونی ئه‌وانم دێته‌وه به‌رچاو، بۆیه له خۆم ده‌پرسم بۆ وامان لێهات…؟ بۆچی وامان لێهات له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان ببین به دوو به‌ره..؟ ئایا میلله‌ته‌كه‌مان خراپه…؟!!! یان ره‌فتارو سیاسه‌تی سه‌ركرده‌كانی حزب و حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه..؟ ئه‌و میلله‌ته‌ی دوێنێ به نامه‌و راسپارده‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی حزب خۆیان به كوشت ده‌دا، بۆچی ئه‌مڕۆ ناڕازین و قسه به سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێن..؟
وه‌ڵام: باڵاده‌ستی حزب له‌سه‌ر حكومه‌ت، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی، نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا… بۆته هۆی برسێتیی خه‌ڵك… ده‌مێكیشه وتراوه (بڕینی گه‌ردن نه‌ك بڕینی نان).