شوان كەریم كابان

هەرێم و بەغدا

  2020-07-17 16:25      62 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرێم و بەغدا، یان هەرێم وحكومەتی فیدرال، دوو دەوڵەتی جیا نین، دوو دەسەڵاتی لەیەك دوورنین، نێوانیان هەزاران كیلۆمەتر نییە، بەڵكو حكومەتێكی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمێكن جوگرافیایەك و دەستوورێك كۆیان دەكاتەوەو هەردوولاش بەو واقیعە رازیبوون، بەڵام گەر بەوردی لەپەیوەندییەكانیان بڕوانیین دوو دەوڵەتی جیاو دژ بەیەك دەنوێنن.
ئەم پەیوەندییە خراپە سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژانی یەكەمی نەخۆش كەوتنی سەرۆك مام جەلال و دواتر بڕینی بودجەی هەرێم بەهۆكاری تەسلیمنەكردنی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم و ئەمجا قوڕەكە پاش ریفراندۆم خەستتر بووەوەو كار گەیشتە بەكارهێنانی هێز بەرامبەر هەرێم پاش ئەوەی هەرێم حیساباتەكانی لەئەنجامدانی ریفداندۆم هەڵە دەرچوون.

ئەوەی ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا دەگوزەرێ وەك نێوانی میسرو ئەسیوبیایە لەبارەی بەنداوی نەهزە كە پێناچێ بگەنە هیچ دەرەنجامێك. ئەگەر چی حكومەتی هەرێم لەسەر زاری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی وەفدی دانوستان كار، چەندینجار ئامادەیی هەرێمیان بۆ رێكەوتن و پێدانی داهاتی نەوت و نیوەی داهاتەكانی تری هەرێمیش بە بەغدا دەربڕیوە، بەڵام بەغدا هەرجارەو بیانوویەكی تر دێنێتەوەو گفتوگۆكان دەباتەوە خانەی سەرەتا. بێگومان ئەم هەڵوێستەی بەغدا لەخۆڕا نییە، بەغدا پاش ریفراندۆم متمانەی بەهەرێم نەماوە، بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندی حزبەكان، بەتایبەت بەشدارەكانی حكومەت خراپە، هەرێم بە پەرتەوازەیی لە بەرامبەر بەغدا دەردەكەوێ، ئاراستەیەكی سیاسی لەبەغدا هەیە كە حوكمی زاتیش بەهەرێم رەوا نابینێ، هەروەها هەندێ كوردی بەڕێز لەبەغدا هەن داوادەكەن كە بەغدا هێز بەكاربێنێ بۆ دەست بەسەرا گرتنی بیرە نەوتەكانی هەرێم. هەموو ئەمانە بوونەتە هۆی ئەوەی هەرێم لەبەرامبەر بەغدا زەعیف و بێ هێز بنوێنێ، بۆیە بەغدا تادێت داواكاری زیاد دەبێ و پێ زۆرتر دادەگرێ. بۆیە دەبێ هەرێم بەجدی وردتر لەبارودۆخەكە بڕوانێت و هەموو ئەگەركان هەڵسەنگێنێ و پرس و را بەهەموو لایەك بكات تاكو دەریچەیەك بدۆزێتەوە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە قورسە.

 

وتاری زیاتر






بەغدا، پیلان دژی هەرێم‬ شوان كەریم كابان
2020-08-14 19:17      63 جار بینراوە


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      61 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      61 جار بینراوە





كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      63 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      120 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      95 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      72 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      118 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      113 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      101 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      102 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      132 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      124 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو