ستران عەبدوڵڵا

رۆژی دواتر یەک ببینینەوە

  2020-07-17 18:01      279 جار بینراوە        کۆمێنت

ناونیشانی ئەم قۆناغە خەباتە بۆ مانەوە، خەباتە بۆ پاراستنی ئەوی ماوەو ئەوی هەیە. زەحمەتە بنمیچی پێشبینییەكانمان وەكو جاران بەرزبێت كە شتی گەورە بخوازین. ئێمە ئێستا لەقۆناغێكداین كە هی هێرش بردن نییە. هی خۆپارێزی و خۆپاراستن‌و خەڵك و خاك پاراستنە.
زەحمەتە ئەوئەجیندایانەی بەشینەیی، لەبەر هەر هۆیەك بێت، نەمانتوانیووە سەری بخەین. ئەمڕۆ لەم شپرزەییە تەندروستییە، سیاسییە، ئابوریەدا بتوانین سەریبخەین.
جاران دەمانگوت ئەوی سی ساڵ تەعریب و تەرحیل كردی زەحمەتە بە سێ‌ رۆژ، یان سێ‌ مانگ، یان سێ‌ ساڵ ئازادی بتوانین چارەسەری بكەین‌و قەرەبووی بكەینەوە. هەر ئەوە كە بتوانین شەپۆلێكی نوێی تەعریب دوابخەین، كەمێك پەكی بخەین‌و جێبەجێكارانی ئیزعاج بكەین، خۆی لەخۆیدا خەباتێكی ژیرانە و دەربەستانەیە.
ئەمە ھەر لە نموونەی باسکراو نییە، بەڵکو لە زۆر کەیسی تر وایە.
زەحمەتە بە بنمیچێكی بەرزی پێشینیەوە بتوانین هێرش ببەین و ئەوە بكەین كە پێشتر بەشێنەیی و ئاسایی و نۆرماڵی نەمانكردووەو خاوە خاومان تیایانا نواندووە.
خەباتكردن بۆ مانەوەو گواستنەوەی ژیان بۆ قۆناغێكی تر خۆی لەخۆیدا خەباتێكی بەرپرسانەیە، قوربانیدانێكی بێوچان و دەربەستانەیە. لەم رێگایەشدا یەك شت گرنگە (خەون‌و ئامانجە پیرۆزەكان) لەگەڵ خۆمان بگوازێنەوە بۆ قۆناغی دوای مانەوەو تەسلیمی رۆژگارانی دژوارو بێ‌ رەحمی نەكەین. خۆشمان‌و خەڵكەكەشمان، حزبەكەمان‌و هەڤاڵەكانمان بپارێزین بۆ رۆژی دواتر كە تێهەڵدەچینەوە تاوەكو سوپای ئامادەی قۆناغی داهاتووبین.
مانەوە هونەرە، خۆپاراستن و خەڵك پاراستن‌ بۆ رۆژی دواتر، شۆڕشگێڕێتییەكی ژیرانەو بێ‌وێنەیە.
ئەوە جاران بوو كە تیۆری تۆپی پێ‌ دەیگوت باشترین شێواز بۆ بەرەڤانی هێرشبردنە. بەپێچەوانەوە تیۆری تۆپی پێی یٔیتاڵیا لەجامی جیهانی 1982دا وابوو كە بەرەڤانی باشترین شێوەیە بۆ بردنەوە. لەسەر ئەوە ئەو ساڵە جامی جیهانیان لەسەر دەستی پیرە راهێنەر (پیرزۆت) بردەوەو بەو رۆحەشەوە ئەمساڵ (2020) بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتن.
ئێمە بەچی شۆڕشگێڕی و سەرچڵی لێك جیا دەكەینەوە؟ بەدەستنیشانكردنی قۆناغەكەو بەدەستنیشانكردنی گەرەستەكانی بەردەست‌و بەدەستنیشانكردنی دۆست‌و هاوپەیمانی خەباتەكەمان.
لە ئەدەبیاتی سیاسیش بگەڕێیت وای لێ بێنین ، هەر لە كوردەواری خۆماندا دەگوترێ‌: فڵانی دۆست‌و دوژمنی خۆت، راست‌و چەپی خۆت بناسەوە.
ناوی قۆناغەكە وایە كە خەباتە بۆ مانەوەو (رۆژی دواتر)یش گرنگە، چونكە (گەورەكانیش) كە شتێك دەكەن گرەو لەسەر بەرنامەی (رۆژی دواتر) دەكەن.
بە لێکدانەوەی بچووکی خۆم چەند ساڵ پێش ئێستا گوتم روومان لە ھەرێمی دووەمە بە مانای ئەوەی وەک خەڵک و خوای ئەم دونیایە ژیان و ئەزموونیان قۆناغبەند کردووە گەرەکە ئێمەش پێشبینی قۆناغی دووەمی ھەرێمەکەمان بکەین. ئاخر بۆچی کۆماری یەکەم و دووەم و ئێستا کۆماری پێنجەمی فەرەنسا ھەبێت، بۆ ھەرێمی کوردستانی دووەم نەبێت؟.
بۆ ھەر دەبێ یان سەرچڵی زل زل یان چۆکدادانی ئینھیزامی و پاشەکشێی ھەرزان بەخت و بەشمان بێت؟
دوای کەوتنی سۆڤێت وڵاتی روسیا لە ساتەوەختێکی راچڵەکیندا رۆچوون و خوێنبەربوونی راگرت و راپسکا و گوتی: ئیدی بەسە.
ئەگەر ئێمە ناوی قۆناغەکەمان ھێنا و خەسڵەتیمان ناسییەوە بۆ رۆژی دواتر بە تەندروستییەکی باشترەوە دێیینەوە مایە.
رۆژی دواتر گرنگە. تا ئەو کاتە خۆتان لە پەتای کۆرۆنا و پەتای پاشەکشێی ھەرزان و چەپڕەوی منداڵانە بپارێزن.

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      101 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      184 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      234 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      150 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      139 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      173 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      305 جار بینراوە


یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      294 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      388 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو