شوان كەریم كابان

لەنێوان فیدراڵی و كۆنفیدراڵی دا، هیچ بەدەستەوە!

  2020-07-18 22:57      62 جار بینراوە        کۆمێنت

من وەك كوردێك و هاووڵاتییەكی ئەم كوردستانەو وەك هەر تاكێكی دیكەی كوردستان، لەوەتەی چاوم كردووەتەوە، دەبینم نەتەوەكەم تووشی زوڵم و ستەمێكی زۆر بووەو ناهەقی زۆری بەرامبەر كراوە، بۆیە گەر هەر كەسێك لەمن بپرسێ دەوڵەتی كوردیت دەوێ؟ دەڵێم بەڵێ، حەزئەكەم شەوێك بخەوم بەیانی هەستم دەوڵەتی كوردی دروست بووبێ! ئەمە خەون و ئاواتی هەموو كوردێكە، بەڵام ئایە واقع وایە؟ بێگومان نەخێر، بەڵام ئەم ماف و خەون و هیوایە هەر دەمێنێ. 
ماوەی حەڤدە ساڵە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی فیدراڵە لەچوارچێوەی عیراقێكی فیدراڵداو ئەمە لەدەستووریشدا سەلماوە، پێشتریش لەساڵی ١٩٩١ەوە هەرێم سەربەخۆییەكی تەواوی هەبوو، لەپاش ٢٠١٣ و هاتنی گروپی داعش و ئەمجا دابەزینی نرخی نەوت و پەیڕەوكردنی ئابووری سەربەخۆو دواتریش ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەرهەڵدانی ئاراستەیەكی  شۆڤینی لەسەر نەغمەی بەعسی رووخاو لەبەغدا، هەموو ئەمانە وایكردووە فیدرالیەكەی هەرێم لەبەردەم مەترسیدا بێ، دەبێ ئەوەش بڵێین كەپاش ریفراندۆم و پەلاماردانی ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان لەلایەن سوپای عیراقی فیدرالەوە، هەموو ئەو ناوچانە كەوتنە ژێر دەستی سوپای عیراق. هەموو دەزانین سیستمی فیدرالی، چەند هەرێمێك كەدەشێ لەڕووی نەتەوە یان رەگەز جیاوازبن لەچوارچێوەی دەوڵەتێكی فیدراڵدا كۆدەبنەوەو هەرێمەكان لەچەند لایەنێكەوە خاوەن نیمچە سەربەخۆییەكن و هەمووشیان دەستوورێك كۆیاندەكاتەوەو لەمەسەلە گرنگەكانی پەیوەندییەكانی دەرەوەو سەربازی و دارایی و چەند مەسەلەیەكی تردا حكومەتی فیدراڵ باڵا دەستە. ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان لوابوو زۆر لەوەش زیاتر بوو، بەڵام لەبەر ئەو هۆكارانەی پێشتر ئاماژەم پێدان، ئێستا ئەم فیدرالییە لەبەر مەترسییدایە. ئالەم كاتەدا هەندێك لایەن و ناوەندی میدیایی دێن باس لەوە دەكەن كە نەتەوە یەكگرتوەكان پرۆژەیەكی كۆنفیدراڵی بۆ هەرێم داڕشتووە، رێكخراوێك كە تائێستا نەیتوانیوە هەرێم و بەغدا بگەێێنێتە رێكەوتن. 
كۆنفیدڕاڵی رێكەوتنی دوو دەوڵەت یان زیاترە كە خاوەنی سەروەری یاسایی خۆیانن، لەژێر باری لێك تێگەیشتنێكدا لەچەند بوارێكدا بێ ئەوەی هیچ یەكێك لەو دەوڵەتانە سەروەری یاسایی خۆیان لەدەستبدەن، یانی كۆنفیدرالی لەنێوان دەوڵەتاندا دەبێ ، نەك هەرێمەكان. بۆیە دەبێ هەموو هەوڵەكان ئێستا بۆ ئەوە بێ، فیدراڵیەكەمان وەك جاران لێ بكەینەوەو سەروەری بۆ هەرێم بگێڕینەوەو دوای قسەی بێ بنەماو لابەلا نەكەوین، دەنا ئەوەی ئیستاش لەدەست ئەدەین، ئەوسا دەمێنێت هیچ بەدەستەوە!

 

وتاری زیاتر







بەغدا، پیلان دژی هەرێم‬ شوان كەریم كابان
2020-08-14 19:17      63 جار بینراوە


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      62 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      63 جار بینراوە

هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      63 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      63 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      122 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      95 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      72 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      118 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      113 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      102 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      103 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      132 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      126 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو