كاروان یاروەیس

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!

  2020-07-24 17:50      160 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوینی (2014) كاتێك بەشێوەیەكی خێرا مەترسی داعش تەشەنەی سەندو موسڵیان داگیركرد و تا مەخمور و دەوروبەری هاتن، مەترسی گەورە لەسەر هەولێری پایتەخت و بگرە تەواوی ئەزموونی هەرێمی كوردستان دروستبوو. ئەوكات كەس نەیپرسی كێ خاوەندارێتی هەولێر دەكات و كێ نایكات، بەڵكو لەڕوانگەی پاراستنی كوردستان و هەولێرەوە، هەموو هێزەكانی كوردستان بۆ بەرگری هاتنە مەیدان. 
یەكێتی، لەلایەك بە هێزی سیاسی و پەیوەندی دیپلۆماتی هەوڵی ئەدا ئەمریكا و بەریتانیا و هەتا ئێرانیش ڕازی بكات، دەستوبرد بكەن و بدەن لە داعش، لەلایەكیش بەشی زۆری سەركردە سیاسی و سەربازییەكانی بەسەرۆكایەتی جێگری  سكرتێری گشتی ئەوكاتە كاك كۆسرەت و مەكتەبی سیاسی وفەرماندەییەكانەوە چوونە بەرەی شەڕی پاراستنی پایتەخت. چونكە یەكێتی پێش هەموو لایەنە سیاسیەكان دركی بەمەترسی داعش كردبوو، بەڵام پارتی هەندێك دانیشتن و زانیاری هەبوو، كە گوایە داعش هەقی بەسەر كوردەوە نیە و تەنانەت بە "دراوسێیەكی نوێ" ی هەرێم ناوی دەبردن. 
لەسەروبەندی زیاتر تەشەنە سەندی مەترسیەكان و زیاتر نزیكبوونەوەی داعش لە هەولێر، وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی كاك كۆسرەت لای كاك مەسعود دەبن، هەردوولا تاوتوێ چۆنێتی پاراستنی پایتەخت و ڕاگرتنی داعش دەكەن، كاك مەسعود داوا دەكات هێزی دژەتیرۆری یەكێتی بێنە هەولێر، كاك مەلا بەختیار بە كاك مەسعود ئەڵێ ئێمە پێیان ئەڵێین بكەونەڕێ، بەڵام پێم باشە خۆتیش لەگەڵ شێخ لاهور فەرماندەی هێزەكە قسە بكەی. 
هێزی دژەتیرۆری یەكێتی لە سلێمانیەوە دەكەوێتەڕێ بۆ پاراستنی پایتەختی ئەزموونی كوردستان، كە هەزاران شەهید وقوربانی و ماڵوێرانی لەپێناویدا دراوە، بۆ ئەوەی لەدەستمان دەرنەچێ. 
كاك مەسعود له ناو دەرگای بارەگاكەی چاوەرانی شێخ لاهور و فەرماندەكانی دژەتیرۆر دەكات، بەگەرمی پێشوازیان لێدەكات و داوایان لێدەكات هەولێر بپارێزن. دواتر هێزەكەی دژەتیرۆری یەكێتی كە لاهوری شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی فەرماندەییان دەكرد، لەگەڵ سەركردە و هێزەكانی تری یەكێتی سنگیان نابە گوللە و ئاگری داعشەوە هەتا هولێر بپارێزن و مەخمور ئازاد بكەن.
ئەم گێرانەوەیە بۆ ئەوەنیە منەت بەسەر هیچ و كەس و لایەنێكەوە بكەین، ئەوەی كرا ئەركی یەكێتی بوو، كە (45) ساڵە بۆ كوردستانی ڕادەپەرێنێ. بەڵكو بۆ ئەوەیە وەبیری هەموولایەكی بێنینەوە، هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەر ناوچەیەكی تری كوردستان مۆڵكی هیچ حزب و لایەنێك نیە، تا بەتەنیا خۆی خاوەندارێتی بكات، بۆ ئەوەش گێرامەوە، كە ئەو رۆحیەتە كوردستانیانەی ئەوكات، بۆ پاراستنی هەولێر هەبوو، لەنێوان یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تر، دەبێ ئێستایش بۆ چارەسەركردنی كێشه و مەترسیەكانی تریش هەبن. 
ئەو شەڕە قسە پێیووتنەی دروست بووە نەك گوزارشت نیە لە ململانێ دروستی سیاسی و دیموكراتی، بەڵكو بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمانیش زیانی هەیە. 
پارتی دەبێ بە ئەرێنی لەوە بگات، كە چڕكردنەوەی سەنگ و پێگەی یەكێتی لەهەولێر، یاخود بەسەنتەركردنی هەولێر بۆ چالاكی سیاسی یەكێتی، بۆ كاراكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی گرنگە، هەتا بۆ پەیوەندی هاوسەنگی یەكێتی و پارتیش گرنگە، بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و پیشاندانی یەكگرتوویی و تەبایی كوردستانیش لای دۆست و نەیاری دەرەكی گرنگە. 
یەكێتی و پارتی دوو هێزن بەرپرسیارێتی ئەم وڵاتەیان لە ئەستۆیە، دەبێ پارتی مامەڵە لەگەڵ "دیفاكتۆ"ی یەكێتی لەدوای كۆنگرە بكات، ئەو دوو گەنجەی خۆنەوویستانە بەرۆحیەتی پاراستنی كوردستان لەشەڕی ڕزگاركردنی مەخمور و پاراستنی هەولێر بەشداربوون، ئێستا هاوسەرۆكی یەكێتین. دەبێ لەباتی لاپەرەكانی فەیسبوك، مێزی گفتوگۆ بكەن بە مەحەكی چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان و باشكردنی گوزەرانی خەڵك. 

 

وتاری زیاتر

بۆ بەم زۆنە فێرن؟‬ كاروان یاروەیس
2021-03-02 08:56      34 جار بینراوە

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      67 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      90 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      115 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      134 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      86 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      117 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      192 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      174 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      246 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      267 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      310 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      295 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      332 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      368 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو