(99)
له‌مانگی ئاداری ساڵی (1983). دوای هێرشی تۆپخانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ماڵی (مام جه‌لال) و باره‌گاكانی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له‌گونده‌كانی ناوزه‌نگ و زه‌ڵێ. بڕیاردرا سه‌رجه‌م باره‌گاكان بۆ قووڵایی كوردستان بگوازرێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن قورسترین مه‌كته‌ب بوو، بۆیه بڕیاردرا له‌پێش هه‌موو مه‌كته‌به‌كانی تر بگوازرێته‌وه. سهرلەبهیانی یه‌كێک له‌ڕۆژه‌كان (مام) ناردی به‌دوامدا:
*ئه‌م دوو باوله ته‌نه‌كه‌یه ده‌بینی…، سه‌رجه‌م سامانی یاداشت و بیره‌وه‌ری و بڕیاره‌كانی ژیانم، له‌نێو ده‌فته‌ره‌كانی ناو ئه‌و دوو باوله پارێزراوه. ئێستا به‌تۆیان ده‌سپێرم. داواكارم وه‌كو بیلبیله‌ی چاوه‌كانت بیانپارێزی.دڵنیابه وه‌كو چۆن ده‌فه‌رمووی. ئاوایان ده‌پارێزم.
هه‌ر به به‌رچاوی خۆمه‌وه هه‌ردوو باولهكهیان خسته نێو دوو گونییهو پێچایانه‌وه. دواتر خستیانه پشتی وڵاخێكو ڕاده‌ستی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌یان كرد كه له‌مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه‌وه له‌گه‌ڵ من هاتبوون. رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ گه‌ردی به‌یانی، باروبارخانه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنمان له‌پشتی چه‌ند وڵاخێك باركردو به‌ره‌و ناوچه‌ی (پشده‌ر) به‌ڕێكه‌وتین. كاتێ كاروانی وڵاخه‌كان گه‌یشتنه قه‌دپاڵه‌كانی به‌رامبه‌ر (ره‌بیه)كانی پاسدارانی سنووری سه‌رده‌شت، چه‌ندین گوله هاوه‌نیان ئاراسته كردین. له‌و كاته‌دا منیش هاوارم لهوڵاخدارو پێشمه‌رگه‌كان كرد:
–مه‌سافه… مه‌سافه… مه‌چنه پاڵ یهكترو مهسافهتان له‌نێواندا بێت.
دواتر هه‌ر بۆ بێزاركردن و ترس، چه‌ندین رسته دۆشكایان ئاڕاسته كردین، به‌ڵام ئێمه له‌مه‌ودای دۆشكهكان چووبووینه ده‌ره‌وه.
به‌ره به‌ری دوای نوێژی عه‌سر گه‌یشتینه شاخی (بلفه‌ت) تازه به‌فری كوێستانه‌كان ده‌توانه‌وه. گوڵه میلاقهو حاجیله‌و كوریكه نیسان له‌ژێر به‌فر سهرهتاتێكیان ده‌كرد. تیشكی هه‌تاو وه‌كو ئاڵتون له‌سه‌ر كلۆ به‌فره‌كان ده‌بریسكانه‌وه. له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا گه‌یشتینه گوندی (باوزێ)ی پشتی قه‌ڵادزێ. كانی و كانیاوێكی زۆر. باخ و باخاتی قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌و هه‌ناری گونده‌كه دیمه‌نێكی دڵڕفێنیان بهگوندهكه به‌خشی بوو. ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌وێ ماینه‌وه. دواتر گوندی (سه‌رشیو)مان به‌باشتر زانی بۆ په‌خشی رادیۆی شۆڕش. بۆیه سه‌ر له‌نوێ باروبارخانهمان تێكناو له‌سه‌ر (گردی قزل به‌گ) ئالێری ڕادیۆكهمان چه‌سپ كرد‌و ده‌ستمان به‌كاركردن كرده‌وه. له‌هه‌موو ئه‌و گۆزه گۆزه‌دا باولهكان به‌وریاییه‌وه ده‌پارێزران. له‌كاتی جێگیر بوونیش، له‌یه‌كێ لهسووچهكانی چادره‌كه‌ی خۆم دامدهناو (په‌خشان)خانی خێزانم چاودێری ده‌كرد.
له‌مانگی ته‌موزی هه‌مان ساڵدا سوپای پاسداران شاخی (بلفه‌ت)یان گرت. ئیتر سوپایه‌كی زۆری عیراق هاتنه ناوچه‌كه‌و شه‌ڕ گه‌رم بوو. چه‌ندین تۆپی هه‌ردوولا به‌ناو چادره‌كانی ڕاگه‌یاندن كه‌وت. بۆیه سه‌رله‌نوێ باره‌گامان گواسته‌وه، ئه‌مجاره‌یان بۆ گوندی (سه‌رگه‌ڵوو) له‌دۆڵی جافایه‌تی. ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له(به‌رگه‌ڵوو) جێگیر بووین.
پانزه ڕۆژ دوای گه‌یشتنمان بۆ (به‌رگه‌ڵوو)، دوای گواستنه‌وه‌ی باره‌گای (مام)و (مه‌كته‌بی سیاسی) بۆ گوندی (خه‌تێ)ی دۆڵی خۆشناوه‌تی. بروسكه‌ی ئاگاداری به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیمان بۆ هات.
(به‌نده‌ش) وه‌كو هه‌ڤاڵی تری سه‌ركردایه‌تی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماده بووم. چه‌ند ڕۆژێك دواتر كاتێ له‌بالیسان بووین، له(سه‌رگه‌ڵوو)ه‌وه بروسكه‌یه‌كمان بۆ هات، گوایه رژێمی عیراق نیازی په‌لاماردانی دۆڵی جافایه‌تی هه‌یه. (مام جه‌لال) بانگی كردم:
*باوله ته‌نه‌كه‌كان كه یاداشته‌كانی تێدا پارێزراوه، له‌كوێیه..؟
–له‌سوچێكی ئه‌و چادرهیه، كه ماڵی خۆمه‌و (په‌خشان)خان چاودێریی پاراستنیان ده‌كات.
*ده‌بێ هه‌تا زووه ئه‌و باولانهم بۆ بێنیته‌وه.. ئه‌گینا گوناهی فه‌وتانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی تۆوه.
–مام…! به‌سه‌ر چاو…
كه له‌وێ ده‌رچووم…به‌په‌له بروسكه‌یه‌كم بۆ (كاك جه‌بار فه‌رمان) كرد.
–زۆر سوپاسگوزار ده‌بم ئه‌و دوو باولهی له ماڵی ئێمه پارێزراوه، له ژێر چاودێریی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی وریا بۆم بگه‌یه‌نێته بالیسان. ماڵی ئاوا بێت ئه‌ویش له ماوه‌ی چوار رۆژ بۆی ناردم. دواتر بردمه‌وه لای (مام)و وتم:
–فه‌رموو ئه‌مه هه‌ردوو باوله تهنهكهكه.
#دڵنیام ئه‌و دوو باوله ته‌نه‌كه‌یه ئێستاش له شوێنێ پارێزراون و سامانێكی مێژوویی گه‌وره‌ی (ی.ن.ك)ه، بۆیه داوا له‌هه‌ڤاڵان كوڕه‌كانی (مام) ده‌كه‌م، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی پسپۆر‌و شاره‌زا ئه‌و یاداشتانه ته‌ته‌ڵه‌و پوخت بكرێن و بڵاو بكرێنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به ده‌ردی (مام جه‌لال- دیداری ته‌مه‌ن)ی ببه‌ن.