شوان كەریم كابان

یەكێتی و ئەركە نوێكان

  2020-07-25 23:22      63 جار بینراوە        کۆمێنت

پاش نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال و دواتریش ئۆغری یەكجارەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تووشی گرفتی گەورە بوو، هەم بەهۆی پایەو پێگەی مام و هەم بەهۆی كارلێكی گەورەی ئەو سەرۆكە لەسەر یەكێتی، دواتریش بەهۆی بارودۆخی یەكێتی و كوردستانیش. لەم بارودۆخەدا یەكێتی پێویستی بەخۆ دەربازكردن بوو، خۆ دەربازكردنێك نەك بۆ خۆدزینەوە لەواقیعەكە، بەڵكو بۆ رووبەڕووبوونەوەی واقیع و گرفتەكانی و دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەر، یەكێك لەدەریچەكانیش كە گرنك و چارەنووسسازو داوای بەشی هەرەزۆری سەركردایەتی و ئەندام و كادیرەكانیش بوو، كۆنگرە بوو، كۆنگرەیەك بەمەبەستی نوێبوونەوە لەسەر هەموو ئاستەكان. دیارە كۆ نگرەیەك بێ مام، هەروا ئاسان نەبوو، بەڵام یەكێتی یەكێتیانە شانی دایە بەر ئەو ئەركە قورسەو تیایدا دەرچوو. یەكێتی بەبەرنامەیەكی نوێوە بەپەیڕەوێكی نوێوە كەهەیكەلەیەكی نوێی بوو حزب دیاریكردووە ، بەسەركردایەتی و بەدیدێكی نوێوە  هاتەدەر، بۆیە دەبێ نوێبوونەوە ببێتە دروشمی ئایندە، لەڕاستیشدا هەرواش بوو. كەواتە دەبێ یەكێتی چی بكات؟ لەسەر ئاستی حزب، پێویستە یەكێتی لەمەودوا بەپێی پەیڕەوی نوێ كاربكات، كەسی شیاو لەشوێنی شیاو، سزاو پاداشت، بەهێزكردنی رێكخستن، خستنەوەگەڕی مەكتەبەكان و گرنگیدان بەهەموو ئۆرگانەكان و بەربڵاوكردنەوەی كاری حزبی لەهەموو كوردستاندا، ئاشتكردنەوەی سەرجەم ئەو ئەندام و كادیرانەی لەبەر هەر هۆیەك بێ لەحزب زویر بوون و خستنەوە گەڕیان. 
كاری یەكێتی لەسەر گۆڕەپانی خەبات لەهەرێمی كوردستاندا، سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ نێو جەماوەرو داكۆكی لێبڕاوانە لەماف و داوا رەواكانیان و خەباتی بێوچان بۆ فەراهەمكردنی ژیانێكی سەربەرزانەو شایستە بۆیان. لەپەیوەندی لەگەڵ حزبە كوردستانییەكاندا، پێویستە یەكێتی مشتوماڵی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حزبەكاندا بكاتەوە بەئاراستەی قازانجی هەرێم وخەڵكەكەی، بەتایبەتیش، پارتی. دەبێ یەكێتی لەگەڵ پارتی بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان و بێ خۆبەدەستەوەدان و تەنازول لەدیدو بڕوا بنەڕەتییەكان، پارتی قایل بكات بەبەرنامەیەكی هاوبەشی هەمەلایەنەو نەهێشتنی هەر حەساسیەتێك لەنێوان هەردوولا، لەمەشەوە دەكرێ هەموو لایەنە كوردستانییەكانی تر بەشدار بن، بەو مەرجەی بەو بەرنامە هاوبەشە قایل بن. لەنێو حكومەت و پەرلەماندا، پێویستە تیمی یەكێتی تیمی خەڵك بن، تیمی پارێزەری حكومەتی هەرێم بن بەخزمەتكردن و رێگرتن لەگەندەڵی و پیادەكردنی چاكسازی راستەقینە. لەبەرامبەر بەغداو حكومەتی فیدرالی، ئەركی یەكێتییە، وێڕای كاراتركردنی كاری پەرلەمانی و حكومی و پاراستنی مافەكانی هەرێم بەپێی دەستوور، كاری جدی و بوێرانە بكات بۆ جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان و رێكخستنی هەموو پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدرال و حزبە عێراقییەكان بەپێوانەی قازانجی هەرێم وخەڵكی كوردستان. لەسەر ئاستی ئیقلیم وجیهانیش، گرنگە یەكێتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو ئەو دەوڵەتانەی پێشتر پەیوەندی تەندروستی لەگەل هەبوون، دەمە زەرد بكاتەوەو بەهێزتریان بكات بەقازانجی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان. لەهەمووشی گرنگتر دەبێ یەكێتی هەمیشە ئامۆژگارییەكانی سەرۆك مام جەلالی لەیادو لەبەر دید بێ، تاكو وەك پەیڕەوێك لەسەری بڕوات.

 

وتاری زیاتر







بەغدا، پیلان دژی هەرێم‬ شوان كەریم كابان
2020-08-14 19:17      63 جار بینراوە


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      62 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      63 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      63 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      122 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      95 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      72 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      118 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      113 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      102 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      103 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      132 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      126 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو