شوان كەریم كابان

كازمی لەنێو ئاگردا

  2020-07-27 23:34      31 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێز عادل عبدولمەهدی ساڵێكی تەواو نەكرد لەسەرۆكایەتی وەزیرانی عیراق گروپ و هاوپەیمانی و دەستەكانی نێو نەخشەی سیاسی عیراق لێی هاتنەدەنگ و هەندێكیان داوایان لێكرد دەست لەكاربكێشێتەوە، كە نەچووە ژێر بار، ئەندام و لایەنگرانی خۆیانیان خستە سەر شەقامەكان و دەرەنجام عەبدولمەهدی دەستی لەكاركێشایەوە. 
لەپاش عادل عەبدولمەهدی دوو كەس راسپێردران، یەكەمیان محەمەد عەللاوی ئەوی تریان عەدنان زورفی و دوای بگرەو بەردەیەكی زۆر هیچیان نەگەیشتنە ئەوەی متمانەی لایەنەكان بەدەست بێنن، تاسەرەنجام مستەفا كازمی راسپێردراو بەئومێدو چاوەڕوانییەكی زۆرەوە بەڕێز كازمی متمانەی وەرگرت و لەگەرمەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا  ئەركێكی قورسی گرتە ئەستۆ.
ئێستا كازمی سێ مانگی تەواو نەكردووەو رووبەڕووی گلەیی و گازەندەی هەندێ لایەن بووەتەوەو كار گەیشتۆتە ئەوەی پەرلەمانتاران ئیمزا كۆبكەنەوە تا بانگهێشتی پەرلەمانی بكەن بۆ لێپرسینەوەی دەربارەی چەند مەسەلەیەك لەسەرووی هەموشیانەوە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی كۆرۆنا كە لەڕاستیشدا كازمی هیچ دەسەڵاتێكی لەم مەسەلەیەدا نییە. 
لەلایەكی دیكەوە كازمی كێشەی لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە، ئەم دەیەوێ رێكیان بخات و بیانخاتە ژێر ركێفی دەوڵەتەوەو ئەوانیش نایەنە ژێربار.، كێشەیەكی تر كە بەرۆكی كازمیی گرتووە هەڵبژاردنی نێوان ئەمریكاو ئێرانە، كازمی دەزانێ هەردووكیان بۆ عیراق پێویستن، دەستبەرداری هەركامێكیان بێت، عیراق زەرەری گەورە دەكات، گرفتێكی تری گەورەو پڕ مەترسی كە بەردەم دەرگای كازمی گرتووە، بارودۆخی خراپ و داڕماوی ئابووری وڵاتە كە بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و پەتای كۆرناوە هاتووەتە ئاراوەو ئەنجومەنی وەزیرانی ناچاركرد داوا لەپەرلەمان بكات مۆڵەت بەحكومەت بدات بۆ قەرز وەرگرتن. گرفتێكی تری بەردەم حكومەتەكەی كازمی، پەیوەندی خراپی نێوان هەرێم و بەغدایە كەهەوڵێكی بەردەوام هەیە بۆ باشكردنی، بەڵام پێ ناچێ وازوو باش بێت. 
لەتازەترین پێشهاتیشدا، جارێكی تر خۆپیشاندەران خرانەوە سەر شەقامەكانی بەغداو لەپێكدانانی نێوانیان و هێزە ئەمنییەكان دوو كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون، ئەمە لەكاتێكدا بوو بەڕێز كازمی لەسەرەتای دەستبەكاربوونی بەڵێنی دابوو بكوژانی خۆپیشاندەرەكانی چەند مانگی رابوردوو ئاشكرابكات و بیانداتە دادگا.
بەوردبوونەوەیەك لەو دۆخەی كازمی تێ كەوتووە، بۆمان رووندەبێتەوە، كازمی لەم قرچەی گەرمایەدا، لەنێو ئاگردایەو پێدەچێ بەر لەجێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ئاگرەكە هەموو شتێ بسووتێنێ.

 

وتاری زیاتر

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      42 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      39 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      46 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      78 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      73 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      53 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      93 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      91 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      83 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      80 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      112 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      109 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      110 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      110 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      139 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      129 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      140 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      177 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو