كاروان یاروەیس

دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!

  2020-07-28 19:21      113 جار بینراوە        کۆمێنت

بەداخەوە هەتا کێشەکان زیاتر کەڵەکە دەبن و دۆخی گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت، هەتا ئەرکەکان  سەختتر دەبن و بەرپرسیاریەتیەکان قورستر، کەچی ئاست و کوالێتی پەرلەمان و کابینەکان زیاتر دادەبەزێت. 
دوای پێنج مانگ، لە کاتێکدا ،کە دۆخی سیاسی و گوزەرانی خەڵک زۆر دژوارە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو لەبری خستنەرووی چارەسەر بۆ کێشەکان، حیکایەتی سەیرو سەمەرە دەگێرنەوەو مرۆڤ هێندەی تر بێ ئومێد دەکەن. 
هەرچی ئەو هەواڵانەی لەئارادان لە حکومەت و پەرلەمان، نەک ناتوانن دەرەقەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بێن، بەڵکو لەمیانەی قسە و کۆبونەوەکاندا گرفتی تر سەرهەڵدەدەن و سۆسیالمیدیا و خەڵک بەخۆیانەوە سەرقاڵ ئەکەن. 
ئیدی وەختی بەفێرۆدانی کات و هیلاکترکردنی خەڵک نییە، نە پەرلەمان و نە حکومەت ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو پێویستە هەوڵی لایەنە سیاسیەکان دەست پێ بکات، بەتایبەتی لایەنە سەرەکیەکانی پێکهێنەری حکومەت، درێژەپێدان و کاتکوشتنی ناوێت، دوو ڕێگا لەبەردەمدایە: 
یەکەم/ گفتوگۆی ڕاشکاوانە، بۆ ئەوەی کێشەکان دیاری بکرێن، دواتر چارەسەر بخرێتەروو. 
دووەم/ لایەنە سیاسیەکان بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدەن و ماوەی شەش بۆ هەشت مانگ دیاری بکەن بۆ ئامادەکاری و زەمینەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەتایبەتی پێداچوونەوە بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و لیستی دەنگدەران، داوای هاوکاری و چاودێری لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش بکرێ. 

وتاری زیاتر

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      60 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      105 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە






لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      305 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      291 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      362 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      520 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو