د.سەردار عەزیز

رێگاکانی ئاورێشم: پیتەر فرانکۆپان

  2020-08-02 15:02      95 جار بینراوە        کۆمێنت

کاتێک لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستم بەکارکردن کرد لەسەر کتێبەکەم کە تەرخانکراوە بۆ چین و عیراق و کوردستان، ناوی پیتەر فرانکۆپان و کتێبە پڕ فرۆشەکەی، یەکێک بوو لەکتێبە سەرەتاکان کە رووبەڕووم بووەوە، ناوی کتێبەکەی پیتەر رێگاکانی ئاورێشمە، هەروەها لەپاش ناونیشانە سەرەکییەکەیەوە، نووسراوە مێژوویەکی نوێ بۆ دونیا. ناوی کتێب تەنها کاتێک مانای تەواوی بەدەستەوە دەدات کە لەناوەڕۆکی تەواوی کتێبەکە تێگەشتبیت. لەزمانی کوردیدا، لەساڵانی دواییدا ناوی رێگای ئاورێشم، بە تاک نەک بە کۆ، هاتووەتە ناو میدیای کوردییەوە. کاتێک پێگەیەکی میدیایی دەنووسێت رێگای ئاورێشم، مەبەستی بەئاگایی و بێئاگایی ئەوەیە کە تەنها یەک رێگا هەبووە. ئەم هەڵەیە تەنها هەڵەیەکی دەربڕین نییە، بەڵکو هەڵەیەکی گەورەی تێگەیشتنە، چونکە بۆ نموونە دەنووسرێت کە ڕێگای ئاورێشم بەکوردستاندا تێدەپەڕێت. ئەم دەربڕینە ئاماژەیەکی روونە کە کورد رێگاکانی ئاورێشمی کۆن و نوێ بەیەك رێگا دەبینێت، کە بەهەندێک ناوچەدا تێدەپەڕێت و بەهەندێک ناوچەشدا تێناپەڕێت. بەڵام نە ڕێگاکانی ئاورێشمی کۆن و نە ڕێگاکانی ئاورێشمی نوێ، بەهیچ شێوەیەک یەک ڕێگانین، بەڵکو تۆڕی بەرفراوانن لەڕێگاکان. 
لەهەمانکاتدا ڕێگاکانی ئاورێشم، مەبەست لێی ئەوە نییە کە تەنها ئاوڕێشم، لە چینەوە بۆ ئەوروپا بازرگانی پێوەکراوە. دەبێت ئەوەمان لەخەیاڵدابێت کە ڕێگاکانی ئاورێشم ناوێکە، یان چەمکێکە کە چەندین سەدە پاش ڕێگاکانی ئاورێشم خۆی جوگرافیناسی ئەڵمانی فێردیناند ڤۆن ڕیختهۆڤن ناوی لێدەنێت. ئەمە بەمانای ئەوەی کە لەسەردەمی کۆندا خەڵک بەئاگا نەبووە لەوەی کە ئەو بازرگانییەو ئەو جوڵەیە ناوی ڕێگاکانی ئاورێشمینە. وەک چۆن لەسەردەمی فیوداڵیزمی ئەورپیدا خەڵك بەئاگا نەبوون لەوەی کە سەردەمەکەیان ناوی سەردەمی فیوداڵیزمە. ئەم مێژوگەرێتییە پرۆسەیەکی چەمکگەراییە پۆلێنکارییە لە پێناو تێگەیشتن یان بونیادنانی ئایدەلۆژیایەکدا.
کەواتە ڕێگاکانی ئاورێشم تەنها پرۆسەیەکی میتۆدۆلۆجییە، نەک ڕاستییەکی مێژویی یان واقیع. ئەمەشە کە پیتەر لەدیدارێکیدا لەگەڵ لێکۆڵەری ناسراوی پورتوگالی برونو ماچێسدا، کە زیاتر لەکتێبێکی دەربارەی ئۆراسیاو دونیای نوێ نووسیوە، دەڵێت ئەم ناوە ناواقیعییە.
کەواتە ئێمەی کورد بۆ ئەوەی باشتر لەم دیاردە نوێیە تێبگەین دەبێت چەند دیدێکی هەڵەمان راستبکەینەوە. یەکەم، شتێک نەبووە ناوی ڕێگا بێت، بەڵکو بازرگانی و جوڵەی خەڵك هەبووە لە چینەوە هەتا پانتاییەکانی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی، کە پێکەوە جوڵەیەکی بەرفراوانیان لەو پانتاییەدا دروستکردوە کە ئەمڕۆ پێی دەڵێن ئۆراسیا. ئەو خەیاڵەی کە بازرگانی چینی یان بێزەنتی لەسەرزەمینی خۆیەوە کەوتوەتەڕێ هەتا چین هەڵەیە، بەڵکو بازرگانییەکان هەمووی لەم شوێن بۆ ئەو شوێن بووە. دووەم، لەمیانەی ئەم بازرگانییەدا جۆری بەریەککەوتنی زۆر روویداوە، کە شەڕو گۆڕینەوەی کەلتووری و ئاینی و فیکریی دروستکردووە، ئەمە تەنها بازرگانی شمەک نەبووە. سێیەم، ئەو مێژوەی کە ئیرۆسێنتەرییە، یان ئەوروپا سەنتەرییەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە مێژووی رابوردوو دابڕاو بووەو شارستانی رۆژئاوا لە یونانەوەیەو دابڕاوە لە ئەوانیتر هەمووی بێ بنەمایە. چونکە یونانیەکان و ڕۆمانەکان زیاتر مەیلەو ڕۆژهەڵات بوون لەوەی بەرەو ڕۆژئاوا. ئەمەش ئامانجی پیتەرە، کە ئەو مێژووەی بۆ دونیا هەیە هەڵەیە، دونیا پێویستی بەمێژوویەکی نوێیە.
لێرەوە دێمە سەر بەشی دووەمی ناونیشانەکە کە مێژوی نوێی جیهانە. پیتەر لەچەند ئاستێکدا ئەم نوێیەتیە دەنوێنێت: یەکەم، جوڵەو پەیوەندی لەنێوان ئەوروپاو ئاسیادا چەندین هەزار ساڵ کۆنەو هەرگیز دانەبڕاوە. دووەم، دەکرێت مێژوو فۆکەس لەسەر قۆناغە سەقامگیرەکان بکاتەوە، ئەو سەردەمانەی کە ئاشتی و سەقامگیری هەبووە لەدونیادا لەبڕی شەڕ. سێیەم، ئەم پاشخانە بۆ دونیای ئەمڕۆ بەسوودە کاتێک جارێکی تر پرۆژەی ئۆراسیا بەشێوازی جیاواز سەرهەڵدەداتەوە.
ڕۆژانی ڕابوردوو کۆمەڵێک توێژینەوەی کورتم بەدەست گەیشت کە بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد چیدی هەڵەیە وڵاتێکی وەک ئێران بەوڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوببەین، چونکە ئاسیاو ئەوروپا هەتا بێت لەیەکتر نزیکدەبنەوە، بەم پێیە پانتایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیدی وەک جێگایەکی تایبەت و دابراو نامێنێتەوە، بەڵکو دەکەوێتە نێوان ئاسیاو ئەوروپاوە، یان دەبێتە بەشێک لەوەی کە پێی دەڵێن ئۆراسیا.
کتێبەکەی پیتەر جەنگێکە دژ بەمێژوویەکی درێژی مێژووگەرێتی ئەوروپی، کە جەخت لەدابران و باڵایی و پلەبەندی و نەبوونی پەیوەندی دەکات لەنێوان ئەوروپاو ئاسیا. ئەوروپا بۆ باڵایی خۆی پێویستی بەم مێژووە هەبوو، چونکە ئەم مێژوە ڕەوایی ئەوەی دەدا بەمرۆڤی ئەوروپی کە خاوەن شارستانیەتی جیاوازەو مافی هەیە کە ئەوانیتری بەربەری یان ناشارستانی بکات بەشارستانی. ئەم ئەفسانەیە هەتا ئەمڕۆش لەشێوازی جیاواز جیاوازدا دەردەکەوێت وەک مۆدرێنبوون، شارستانی بوون، سەردەمی بوون، ڕۆژئاواییبون، عەقڵانیبون و زۆر چەمکی تر.
پیتەر ڕەنگە لەمیانەی ئەم دیدەدا، جۆرێک لە پەرچەکرداری لەلا دروست بووبێت کە بە شێوازێکی ڕوون بە نووسینەکانییەوە دیارە. پیتەر دەیەوێت لایەنی ناشیرینی ئاسیاییەکان کەمبکاتەوەو لایەنی خراپی ڕۆمانەکان یان ڕۆژئاواییەکان زەقبکاتەوە. ئەم پەرچەکردارە لەکتێبی دووەمیشیدا کە دەربارەی ڕێگاکانی ئاورێشمی نوێیە بەزەقی دیارە.

وتاری زیاتر

عیراق... داهاتوویەکی رەش‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-26 18:16      29 جار بینراوە



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      30 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      60 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      55 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      54 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      52 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      58 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      84 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      54 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      56 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      71 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      113 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      72 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      106 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      88 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      68 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو