د.سەردار عەزیز

خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت

  2020-08-07 10:12      87 جار بینراوە        کۆمێنت

سەردانی بە پەلەی سەرۆکی فەرەنسی ماکرۆن بۆ بەیروت روداوێکی هاکەزایی نیە. بەدەر لەوەی کە لە میدیای فەرەنسیدا وەها وێنادەکرێت کە وەک فریادەرەسێکە، بەڵام لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، ئەم سەردانە دەرخەری چەند ڕاستییەکە.
یەکەم، لوبنان دەوڵەتێکی شکستخواردوە، وەک سیستەمی سیاسی و ئیدرایی و ئابوری. هاتنی هێزێکی دەرەکی نیشانەی کۆتایی سیستەمی موحاسەسەی لوبنانیە. داوای خەڵکەکە بۆ ئەوە، نیشانەی ئەوەیە کە نوخبەی سیاسی لوبنان هیچ پەیوەندییەکی بە لوبنانیەکانەوە نەماوە. لوبنان بەرهەمی کۆمەڵێک هاوکێشەی جیوپۆلەتیکی ئاڵۆزە، کە لێرەدا کاتی قسە لە سەر کردنی نیە.
دووەم، پێش تەقینەوەکە لوبنان لە قەیراندابوو، ئەم تەقینەوەیە تەڵقینی لە سەر دەوڵەتی لوبنانی خوێند. وەک چۆن عێراق کۆتاییهاتوە، بەڵام بەرژەوەندی نێودەوڵەتی ناهێڵێت کۆتایی پێبێت، لوبنانیش وەها. لوبنان و سۆمال وەک دوو نمونە تەماشا دەکرێن کە چۆن دەوڵەت دەڕوخێت بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تەحەمولی درێژەو دەیەوێت بمێنێتەوە.
سێیەم، فەرەنسا وەک وڵاتێک کە ئابورییەکەی لە قەیراندایە بە دوای ئەوەدا دەگەرێت کە بازاڕ بۆ خۆی پەیدابکات. لە ساڵانی پێشودا، کاتێک وڵاتێک شکستی دەهێنا، ئەمریکا دەستوەردانی دەکرد، لە ماوەی ڕابوردودا چین لە زۆر شوێن کە مەبەستی بێت، دەستوەردانی کردوە لە پێناو سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئەو وڵاتە وەک پانتایی و جێگەی قەڵەمڕەویی. فەرەنسا بە دوای جیوپۆلەتیکێکی تایبەتدا دەگەرێت، زمانی فەرەنسی یەکێکە لە ئامرازەکانی فەرەنسا بۆ گەڕانەوە بۆ پانتاییە کۆلۆنیالییەکان لە پێناو دروستکردنی بازاڕ، بە تایبەتی لە ئەفریقا. ئەمە هۆکاری شەڕەکەیانە لە گەڵ تورکیادا. چونکە تورکیاش لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە ئەفریقا تەشەنە بکات.
چوارهەم، هەڵبژاردنی ساتەوەختی تەقینەوەکە وەک ساتەوەختی قەیران بۆ هاتنی ماکرۆن، دەرخەری ئەوەیە کە ئەم وڵاتانە بە دوای درزێکدا دەگەڕێن بۆ پێدانی وێنایەکی جیاواز بۆ مێژویەکی کۆن. لە سەردەمی کشانەوەی ئەمریکا لە دونیادا چیدی سەروەری هەمان مانا و قورسایی جارانی نابێت.
پێنجەم، ئەم سەدەیە سەدەی بۆشایی دەبێت لە ئاستی زلهێزدا کە هێزە مامناوەندییەکان هەوڵدەدەن پڕی بکەنەوە.

ئایا دوای سەد ساڵ لە دەوڵەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە بەرەوە مۆدێلی نوێ دەچین؟

وتاری زیاتر



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      30 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      60 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      54 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      54 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      52 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      58 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      84 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      54 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      56 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      70 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      113 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      72 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      106 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      88 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      68 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو