شوان كەریم كابان

لوبنان، لەنێوان تەقینەوەی بەندەرەكەی بەیروت و ئاگری بارودۆخی سیاسی

  2020-08-07 15:10      69 جار بینراوە        کۆمێنت

تەقینەوەكەی بەیروت دەنگ و سەدایەكی گەورەی هەبوو، تەنها نەگەیشتە قوبرس، بەڵكو گەیشتە هەموو دونیا، دیارە نەك دەنگەكەی، بەڵكو كارلێكە مرۆڤایەتییەكەی و قەبارەی كارەساتەكە گەیشتە هەموو دونیاو بەئاشكرا بارودۆخی ئابووری و سیاسی خراپی لوبنانی هێنایەوە بەرچاو. 
هەر پاش رووداوەكە بەشێكی زۆری وڵاتانی دونیا هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆیان بۆ لوبنان و گەلەكەی دەربڕی و هەرزوو روسیا هاوكاری و خەستەخانەیەكی مەیدانی نارد، ئێران هاوكاری نارد، عییراق بڕیاریدا وێڕای هاوكاری، بڕێكی زۆر نەوت بنێرێ و وەفدێكی عیراقییش بەسەرۆكایەتی وەزیری نەوت لە لوبنان رۆژێ پاش تەقینەوەكە لەگەڵ سەرۆك وەزیری لوبنان كۆبۆوە، چین رایگەیاند كە ئامادەیە بەندەرەكەی بەیروت باشتر دروستبكاتەوە، جەزائیر سەدان تەن هاوكاری نارد، هەروەها قەتەر ئەمجا ئیمارات و كوێت و سعودییە. لەهەمان چوارچێوەدا ئیمانوێل ماكرون نیوەڕۆی ٨/٦ گەیشتە بەیروت. ئەم سەردانەی ماكرۆن ئەگەرچی تایتڵە سەرەكییەكەی بۆ دەربڕینی هاوخەمی و هاودەنگی فەرنسا بوو بۆ لوبنان، بەڵام لەناوەخندا مانای سیاسی زۆری لەخۆ گرتبوو. ماكرۆنێك كە بۆ هاوخەمیی و هاوكاری هاتبوو، داوای كرد سیستمێكی نوێی سیاسی لە لوبناندا بەرقەرار بێ، لەوەش سەرنجڕاكێش تر لەباڵەخانەی سەفارەتی فەرەنسا، دیداری لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كرد كە زۆربەیان داوای دادگایەك و وەسایەتێكی نێودەوڵەتی دەكەن، بەمانایەكی تر، دەستتێوەردانی نێودەوڵەتی. ئەوەی پێویستیشە لەو دیدارانەدا بەگرنگییەوە ئاماژەی پێبدرێ، دیداری سەرۆك ماكرۆن بوو لەگەڵ نوێنەری حزبوڵای لوبنانی كە هەم ئەمریكا، هەم هەندێ لەوڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی دەیناسن. 
لەهەمان رۆژی ئەو سەردانەدا یاداشتێك بەئیمزای ٣٦ هەزار لوبنانی ئامادەكرا ، تیایدا داوای گەڕانەوەی ئیستعماری فەرەنسی دەكەنەوە بۆ لوبنان. سەردانەكەی ماكرۆن گومانی زۆری لای چاودێرانی سیاسی دروستكردووە، هەندێك دەڵێن؛ ئەو سەردانە سەردانێكی سیاسی بوو بەرلەوەی سەردانێكی مرۆڤدۆستانە بێ، هەندێكی تر پێێان وایە ئەمریكا هیچ هاوكارییەكی نەناردووە، بەڵام لەڕێی ماكرۆنەوە پەیامی سیاسی ناردووە گەرچی ئەمریكاو فەرەنسا زۆر كۆك نین، كەسانی تر هەن دەڵێن؛ سەردانەكەی ماكرۆن دەستوەردانە لەكاروباری ناوخۆی لوبنان، تەنانەت لەناوخۆی فەرەنساش ئۆپوزسیۆن رەخنەیان لەو سەردانە گرت بەودیوەیدا كە ماكرۆن سەردانەكەی سیاساوی كردووە. لەلایەكی ترەوە چاودێران سەرنجییان زۆر لەسەر ئەوەبوو كە ماكرۆن قسەكانی سەر لەبەیانی بەدەر بوو لەپرۆتۆكۆل و دیپلۆماسییەت. سەردانەكەی ماكرۆن بارودۆخی گڕگرتووی لوبنانی گەرمتر كردووە بەتایبەت كە زۆربەی چاودیرانی سیاسی هاوشێوەی سەردانەكەی سەرۆك جاك شیراكی دەبینن پاش تیرۆركردنی رەفیق ئەل حەریری سەرەك وەزیرانی هەرە پێشووتری لوبنان، چونكە ئەوساش هەمان ئەم حزب و گروپانەی ئێستا داوایان كرد كێشەی تیرۆركردنەكە بەنێودەوڵەتی بكرێت، گەر چی ئێستا سەردەمەكە جیاوازیشە. 
بەشێكی تر پێیانوایە سەردانەكەی ماكرۆن دەربڕی مەترسی رۆژئاوایە لەوەی لوبنان پشت بكاتە رۆژئاواو رووبكاتە رۆژهەڵات كە مەبەست چین و روسیاو ئێرانە. لەنێو گەرمەی ئەم رووداوانەدا هەموولایەك چاوەڕوانی بریاری ئەو دادگا نێودەوڵەتییان دەكرد كەبۆ لێكۆڵینەوە لەكوشتنی رەفیق ئەلحەریری پێكهێنراوە، بەڵام دادگاكە بۆ دووەمجار ئاشكرا كردنی بڕیارەكەی دواخست، جاری یەكەمیش بەبیانوی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دوایان خست. ئەمەش بووەهۆی سەرنجڕاكێشانی چاودێران و لایەنە سیاسی و ناوەندە میدیاییەكان، هەندێكیش پێیانوایە دروستكردنی ئەو دادگایە لەبنەڕەتدا بڕیارێكی سیاسی و بەمەبەستێكی تایبەت بووە، ئاشكراكردنی بڕیارەكە لەمكاتەدا لەوانەیە دەنگ و سەداكەی نەگاتە یەك لەسەر سەدی دەنگ و سەدای تەقینەوەكەی بەیروت. 
بەهەرحاڵ چارەنووسی لوبنان لەنێوان گەرمی تەقینەوەكەی چواری ئاب و گڕەی بارودۆخی سیاسیدا دیارنییە.

 

وتاری زیاتر






بەغدا، پیلان دژی هەرێم‬ شوان كەریم كابان
2020-08-14 19:17      62 جار بینراوە

كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      61 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      61 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      61 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      63 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      120 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      94 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      72 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      118 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      113 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      100 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      100 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      132 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      124 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو