د.ئەرسەلان بایز

پەیوەندیی‌ یەكێتی‌ و پارتی‌ بەرەو كوێ‌؟

  2020-08-07 15:18      113 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆڵەپـشت
(102)
لەو چەند رۆژانەی‌ رابردوودا یەكێك لەو (بۆكس فایل)انەم هاتەوە بەرچاو، كە رەشنووسی‌ چەندین كۆبوونەوەی‌ نێوان مەكتەبی سیاسیی‌ ی.ن.ك و پارتیم تێدا تۆماركردووە. مێژووی‌ یەكێك لەو كۆبوونەوانە بۆ 18/4/2010 دەگەڕێتەوە، كۆبوونەوەكە لە ماڵی‌ كاك (نێچیرڤان بارزانی‌) لە هەولێر ئەنجامدراوە. بەرنامەی‌ كۆبوونەوەكە:
*ئالیەتی‌ كۆبوونەوەكانی‌ دەوری‌ هەردوو (مەكتەبی سیاسی‌).
*حكومەت و پەرلەمان (ئەو ساڵانە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك وەزیران و د.كەمال كەركوكی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان بوو).
*چارەسەركردنی‌ دەرهاویشتە خراپەكانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ.
*چارەسەركردنی‌ كێشەی‌ راگەیاندن (راگەیاندنی‌ حزبی، راگەیاندنی‌ سێبەری‌ حزبەكان، راگەیاندنی‌ غەیرە حزبی).
*وەزعی‌ بەغدا.
لە سەرەتای‌ كۆبوونەوەكەدا، كاك (نێچیرڤان) وتی: (هاوپەیمانیی‌ ئێمە لەسەر بنەمای‌ بەرژەوەندیی‌ گەلەكەمان بەردەوام دەبێت، ئێستا هەندێ تەگەرەی‌ تێكەوتووە، بەمەبەستی‌ چارەسەركردنی‌ ئەو تەگەرانە، با راشكاوانە دڵی‌ خۆمان بۆ یەكتر بكەینەوە. با لیژنەیەكیش دیراسەی‌ ئەو رۆژنامە سێبەرانە بكات تاكو بزانین لە كوێ‌ پشتیوانیان لێ دەكرێت. لەناو خودی‌ (ی.ن.ك) و پارتی‌، دەست هەیە بۆ ئیستفزازكردن و تێكدانی‌ پەیوەندیی‌ نێوان هەردوو حزب). مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)یش پشتیوانی‌ لە هەموو قسەكانی‌ كاك (نێچیرڤان) كرد.
بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە:
*مانگانە كۆبوونەوەی‌ دەوریی‌ هەردوو مەكتەبی‌ سیاسی‌ بكرێت.
*دوو ئەندامی‌ مەكتەبی سیاسی‌ هەڤاڵ عەدنان موفتی‌ (ی.ن.ك) و هەڤاڵ مەحمود محەمەد لەلایەن پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان راسپێردران بەدواداچوون بۆ بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكان بكەن.
*بە سەرپەرشتی‌ دوو هەڤاڵ لە ئەندامانی‌ مەكتەبی سیاسی‌، هەردوولا كۆبوونەوەی‌ دەوریی‌ بە دەزگاكانی‌ راگەیاندنی‌ هەردوو حزب بكرێت.
*هەردوو حزب واز لە سایت و رۆژنامەی‌ سێبەر بێنن و زانیارییان نەدەنێ.
*سزای‌ ئەو رۆژنامەنووسە حزبیانە بدرێت، كە لە سیاسەتی‌ ئیعلامی‌ هەردوولا دەچنە دەرەوە. هەرگیز نابێ ڕێگا بەوە بدەین راگەیاندن تووشی‌ شەڕمان بكات.
#ئەمانەی‌ سەرەوە پوختەی‌ كۆبوونەوەیەكی‌ هاوبەشی‌ هەردوو (مەكتەبی سیاسی‌) بوو.
پرسیار
ئایا لە ماوەی‌ ئەو دە ساڵەی‌ رابردوودا چەندین كۆبوونەوەی‌ لەو جۆرەمان كردووە..؟ چەندان لەو بڕیارانە جێبەجێكراون…؟ ئایا بەرەوپێشەوەچووین یان بەرەو دواوە…؟ ئایا پەیوەندیی‌ هەردوو حزب خراپتر نەبووە…؟ ئایا هەندێ ئەندام و لایەنگرانی‌ هەردوو حزب لە سایت و چات و فەیسبووك رەچاوی‌ پەیوەندیی‌ هەردوو حزب دەكەن…؟ ئایا پێش قسەكردنیان بە باشی‌، بیر لە قسەكانیان دەكەنەوە، چونكە هەروەكو دەڵێن (دارتاشی‌ باش حەوت جار بیردەكاتەوە، ئینجا جارێك دارەكە دەبڕێ). یان شەڕی‌ مەغلوبە بەری‌ ئاسمانی‌ كوردستانی‌ گرتووە…؟ ئایا دەكرێ هەموو رۆژێ‌ گرفتێك دروست ببێت و بە هەزارا ناری‌ عەلی، چارەسەربكرێت؟
با نەختێ‌ دڵمان بە میللەتەكەمان بسووتێ، با وەفاداری‌ خوێنی‌ شەهیدان و رێبازەكەیان بین، رێگای‌ دیالۆگ بگرینەبەرو سنوورێك بۆ شەڕەجنێو دابنێین.

 

وتاری زیاتر



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      79 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      37 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      73 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      57 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      117 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      83 جار بینراوە


كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      132 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      72 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      78 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      78 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      150 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      85 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      114 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      118 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      124 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      127 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      129 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      152 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      116 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      183 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      280 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      183 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      118 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      168 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو