ستران عەبدوڵڵا

لە تەعریبی كۆنینەوە بۆ تەعریبی نوێ لێكچووەكان ‌و جیاوازییەكان

  2020-08-09 16:32      425 جار بینراوە        کۆمێنت

تەعریبی نوێ. هەروەك تەعریبی كۆنە. هەردوكیان پاشماوەی بۆگەنی ناسیونالیستی پەڕگیری عەرەبییە. ناسیونالیستی نەتەوەی چاوچنۆكی سەردەستە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە عیراق لە زۆرینەی عروبی بەرجەستەیە ‌و لە شوێنی تریش لە نەتەوەی زاڵیت دا. یٔەم تەعریبە لە زمانی عیراقی مەلەكییەوە سەری رەوتی عێراقێتی نەرم ‌و دەوڵەتی نوێی خوارد. لە قۆناغی رۆمانسیەتی مەلیك فەیسەلی باوكی یٔەو دەوڵەتەوە. گیانی نیشتمانپەروەری تازە سەرهەڵداوی عیراقی دوای قۆناغی عوسمانێتی ‌و دوای لكاندنی كوردستانی جنوبی بە بەغداوە، لە ڕەگوڕیشەوە هەڵكێشا. یٔەو كاتەی مەلیك فەیسەل لە یاداشتە مێژووییەكەیدا خەفەتی لە نزمی گیانی نیشتمانپەروەری عیراقییەكان دەخوارد ‌و بە كۆمەڵێكی ناهۆمۆجین ‌و گەلەكۆمەكێیەكی قەبیلە ‌و عەشیرەتی لە قەڵەم دەدا، نەیزانی كوڕەكەشی، مەلیك غازی، گوێی لە بانگەوازیی نیشتمانپەروەرێتی رۆمانسی باوكی نییە ‌و عیراقی زۆرینە عەرەبی بەرەو عروبە ‌و تەوەربەندی نازی ‌و یٔێزگەی نهێنی قەسری زهور دەبات.
تەعریب لەگەڵ هەڵكشانی رۆحی عروبە لە بەغدا ‌و لەناو یٔەفسەرانی نەتەوەییدا كارێكی كرد سیمای عێراقێتییەكی بێ وەی ‌و بێ مەزەڕەتی نوری سەعید ‌و مەلیك فەیسەل بشێوێنێ ‌و ملبكێشێ بۆ بزووتنەوەی رەگەزپەرستی رەشید عالی گەیلانی ‌و یٔینجا بەرەو هەڵكشانی دەمارگیری نەتەوەیی لەناو گۆڕانكاری دوای چواردەی تەمموزی ساڵی 1958دا. دەماری عروبی لەناو جەستەی بزووتنەوەی یٔەفسەرانی یٔازادیخوازی تەمموزی 1958 كە توانیان گیانی عێراقێتی زەعیم عەبدولكەریم قاسم گەمارۆ بدەن، بووە وزەیەكی هەڵكشاو كە پێویستی بە شوێنێك هەبوو گرژی ‌و نایٔارامی خۆی تیا بەتاڵ بكاتەوە. یٔەو شوێنە كوردستان ‌و تەعریبكردنی شریتی تەعریب بوو لە كەركوك ‌و خانەقین ‌و هەموو دەڤەرەكانی كە دوایی لەناو چوارچێوەی ماددەی 140ی دەستوردا، نازناوی ناوچە كێشە لەسەرەكانیان وەرگرت.
عروبە ‌و ناسیونالیستی پەڕگیر لە دەورانی عەبدولسەلام عارف ‌و یٔینجا بەعسی یەكەم 1963 ‌و بەعسی دووەم 1968، پێویستی بە گۆڕەپانی خۆ تاقیكردنەوە هەبوو.
تەعریب ‌و تەرحیل ‌و تەبعیس دوا پلەی ناسیونالیستی عەرەبی بوو. وەك چۆن لە یٔەدەبیاتی چەپدا دەگوترێ یٔیمپریالیزم دوا پلەی سەرمایەدارییە. تەرحیل ‌و تەسفیری كوردی فەیلیش لە بەغدا هەر خۆی كەیسێكی جیاواز ‌و گەورەشە كە یٔەویش بزمارێكی تری لە تابوتی ناسنامەی عێراقێتی دەوڵەتی عیراق داوە. 
تەعریبی نوێ هەروەك تەعریبی كۆنە. پاشەرۆی ناسیونالیستی عەرەبییە بە هەندێك جیاوازی بەرچاوەوە كە پەیوەندی بە گۆڕینی زەمەن ‌و زەمانی قودرەتمەندی دەوڵەتەوە هەیە لە جێبەجێكردنی سیاسەتی تەعریب ‌و لە چەماندنەوەی باسكی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ‌و شكاندنی یٔیرادەی هێزە سیاسییەكانییەوە.
جیاوازییەكی تریش هەیە:
تەعریبی كۆن كە بەعس گەیاندییە ترۆپك، تەعریبێكی سوننی مەشرەبە كە یٔەزموون ‌و دەرس لە تەتریك ‌و تۆرانیزمەوە، لە خوزعبلاتەكانی ساتع حسری ‌و ((یانەی موسەنا)) ‌و یارییە منداڵبازییەكانی بەعسی رۆمانسی میشیل عەفلەقەوە وەرگرتووە. واتا تەعریبێكی دەرچووی قوتابخانەی توركیزمە.
بەڵام تەعریبی نوێ لە فراوانخوازی شیعەگەرێتی ‌و چیرۆكەكانی ململانێی شیعە ‌و سوننە ‌و شەڕیان لەسەر ناوچەی تفوز ‌و فراوانكردنی مەزهەبگەراییەوە هێز ‌و وزەی وەرگرتووە. مەزهەبگەرایی شیعە ‌و سوننە لە دیوە فەرهەنگییەكەیدا، وەك سیاسەتی یٔینگلۆ سەكسۆنی ‌و فرانكۆفۆنی غەربەزەدەیی ‌و یٔیفرەنجی لێهاتووە كە جگە لە قەڵەمڕەوی سەربازی، بیر لە قەڵەمڕەوی فەرهەنگی ‌و كەلتوری دەكاتەوە. جا مەعلومە بۆ میللەتانی بندەست داگیركاری فرانكۆفۆنی ‌و یٔینگلۆ سەكسۆنی هەر داگیركارییە ‌و فەرقی نییە. تەعریب سونی مەزهەب و هی شیعی مەزهەبیش فەرقی نییە لە بەشی كوردی و كوردستان دەخوا.
تەعریبی نوێ لە دۆخێك هاتۆتە كایەوە كە دوای ریفراندۆم ‌و كەشفی حیجابی نیەتی كورد ‌و عەرەبی عیراقە لە هەمبەر یەكتری. حوجە ‌و بەهانەی خیتابی كوردی ‌و كوردستانی لە ریزكردنی مەبنا فیكری ‌و سیاسییەكانی ناسنامەی هاوبەشی عیراقێتی نوێ ‌و فیدالیزم، كورتی هێناوە و هەناسەی سوارە. لەنێوان خیتابی گۆشەگیری كەم ناوەرۆك ‌و زەردهەڵگەڕاوی بەشێكی ناسیونالیستی كورتبینی كوردی ‌و شەپۆلی نوێی تەعریبی شیعەگەرایی زۆر لێڵی هەیە كە میدیای هاشۆهۆشی میللیگەرایی ‌و نەتەوەبازی درۆزنانەی میدیای چەواشە ناتوانێ روونی بكاتەوە، بەڵكو لێڵتری دەكات. 
تەعریبی نوێ هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ قۆناغی هێرشبردن، وەك تەعریبی قۆناغی بەعس، بەڵكو تەعریبێكە زیاتر یٔیش لەسەر پەكخستنی رێوشوێنە دەستورییەكانی كێشەی ناوچەكانی ماددەی 140 دەكات. بە مانای یٔەوەی پەكی جێبەجێكردنی وردەكارییەكەی دەكات، یان گەمارۆی دەدات، یان لە ناوەرۆكی یاسایی ‌و دەستوری خۆی بەتاڵی دەكاتەوە.تەعریبی نوێ دەزانێ زەحمەتە بتوانێت بگەرێتەوە بۆ قۆناغی هێرشبەری تەعریبی جاران لە پێش 2003، بەڵام دەشزانێ شۆكی بزووتنەوەی كوردایەتی دوای ریفراندۆم ‌و دوای 16ی یٔۆكتوبەر، پاشەكشێی یەك بەرەیی ‌و یەك خیتابی كوردستان، دەرفەتی پێدانەوەی وزەی بە كوردستان نەداوە ‌و یٔیرادەی كوردستانیی بەهێز نەكردۆتەوە. 
بۆیە تەعریبی نوێ كار لەسەر مەسەلەی وەخت دەكات تا بتوانێ لە شەترەنجی ململانێكەدا هەندێك كارت لە كورد بباتەوە ‌و لە پێگەیەكی بەهێزترەوە ململانێ یٔەزەلییەكەی لەگەڵ كورد درێژە پێبدات.
تەعریبی سوننی تا 2003 بێ پەروا هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتی لە دژی كورد بەكارهێنا.
تەعریبی نوێ گەرەكێتی هەموو كەلێنە یاسایی ‌و دەستوری ‌و كەلێنەكانی جومگەكانی حوكمڕانی ‌و زۆرینەی عەرەبی ‌و لاوازی خیتابی دیموكراتی عیراقی فیدرالی بەكاربهێنێ ‌و دژی كوردستان بیخاتە گەڕ.
(80) ساڵە تەعریبی كۆن بەو دەورانە گەیشت كە سەری دەوڵەتی عیراقی خوارد لە 2003 دا، داخۆ تەعریبی یٔەم چەند ساڵەی دوایی سەری كێ ‌و كوێ دەخوات؟

وتاری زیاتر








رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      179 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      293 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      168 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      122 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      125 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      85 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      107 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      119 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      126 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      85 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      96 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      113 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      94 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      97 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      106 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      117 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      75 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      125 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      112 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      161 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو