د.سەردار عەزیز

وانەکانی رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ کورد

  2020-08-17 18:27      97 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەیەکە وڵاتانی کەنداوو ئیسرائیل لەڕێگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیاندان. پاڵنەرەکانی پشت ئەم ئاراستە نوێیە زۆرن، هەوڵئەدەین لێرەدا ئەوانەی بەرچاوبخەین کە چەند وانەیەکیان بۆ پرسی کوردو دۆخی کورد تیادایە.
یەکەم، ماندووبون دونیای عەرەبی لە فەلەستینیەکان. ئاشتی فەلەستینی و دەسەڵاتی فەلەستینی دەرئەنجامی کۆتایی جەنگی ساردو شەڕی کوێتە. هەرێمی کوردستانیش بەهەمانشێوە. کەواتە هەردوو بەرهەمی وەرچەرخانی دۆخی سیستەمی جیهانین. لە سی ساڵی رابردوودا، فەلەستینیەکان سەرباری پشتیوانی زۆر نەیانتوانی سیستەمێکی حوکمڕانی خزمەتگوزار بۆ خەڵکەکەیان دابینبکەن، بەڵکو بەپێچەوانەوە، هەموو وزەیان بۆ پەرتی و ململانێی یەکتر تەرخانکردو هەروەها هەتا ئاستێکی باڵا حکومدارییەکی گەندەڵیان دروستکرد، ئەمە لەزۆر شێوازدا هاوشێوە کوردستانە، پەرتی، گەندەڵی، نەبوونی توانای حوکمڕانی باش. بۆیە ئەگەر ئاشتی ئیماراتی ئیسرائیلی چەندین هۆکاری هەبێت، بە دڵنیاییەوە یەکێک لەهۆکارەکانی ماندوێتی وڵاتانە لە دەسەڵاتی فەلەستینی. ئەم دیاردەی ماندوبوونە، بۆ دۆخی هەرێمی کوردستانیش ڕاستە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەچەندین شێوازی جیاواز هاوکاری هەرێمی کوردستان بووە، هەروەها لەهەوڵی ئەوەدایە کە ڕیفۆرمی سەربازی و سیاسی و ئابووری ڕوبدات، بەڵام زۆرێک لەدۆستانی کوردیش تووشی ماندوبوون بوون لەئەنجامنەدانی هیچ ڕیفۆرمێک. ئەم ماندوبونە دوورکەوتنەوەو پشتتێکردن و گوێپێنەدان ئەنجامی دەبێت. 
دووەم، وەرچەرخانی سیستەمی جیهانی. وەک چۆن کۆتایی جەنگی ساردو شەڕی کوێت، پرسی فەلەستینی بە نێودەوڵەتیکردو هەرێمی کوردستانی بەرهەمهانی، بەهەمانشێوە، ئێمە لەساتەوەختەکانی وەرچەرخانی سیستەمی جیهانیداین، کە رەنگە دونیای نوێ وەک چەند دەیەی رابوردوو نەبێت. دونیای نوێ ململانێی زیاتر تیادا دەبێت، پرسە ناسیونالیستییەکان زاڵتر دەبن، هێزە بچووکەکان دۆخیان باش نابێت. ئەم دۆخەیە وەها لە ئیمارات دەکات کە چیدی تەنها خەمی خۆی بخوات، نەک فەلەستین و خیتابی ئەلتراناسیونالیستی پانعەرەبیزم. ئەم گەڕانەوەیە بۆ دۆخی هێز لەسیستەمی نێودەوڵەتیدا. هێز لەقازانجی بەهێزەو وڵاتان بەهاکان وەلادەنێن و خەمی خۆبەهێزکردن دەخۆن، ئەم دۆخە وەک چۆن لەقازانجی فەلەستینیەکاندا نەبوو، بەهەمانشێوە لەقازانجی کورددا نابێت. کورد وەک فەلەستینیەکان لەبری خۆ بەهێزکردن لەپرۆسەیەکی زۆر سەرکەوتوانەی خۆ لاوازکردندایە لەهەموو ئاستێکدا.
سێیەم، کۆتایی نەوت. هەرچەندە پاڵنەری تر زۆر باسدەکرێت، بەڵام هۆکاری سەرەکی ئاشتی ئیماراتی ئیسرائیلی کۆتایی نەوتە. ئێماراتییەکان پێشەنگی وڵاتانی تری ناوچەکەن لەهەنگاونان بەرەو ئابووری پاش نەوت. کرۆکی ئابووری پاش نەوت تەکنەلۆجیایی باڵایە یان ئەوەی کە پێی دەوترێت AI زیرەکی دەستکرد. ئەی ئای ئەو جۆرە ئامێرانەن کە خۆیان توانای ئەوەیان هەیە کە ئەلگۆریزم بۆ خۆیان دابڕێژن. ئیسرائیل پێشەنگی نەک هەر وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکو جیهانە لەبواری ئەی ئایدا. ئەم تایبەتمەندییەی ئیسرائیل وەهای لەو وڵاتە کردووە، سەرباری بچوکیی، وڵاتە گەورەکانی جیهان کێبڕکێ بکەن بۆ هەبوونی پەیوەندی فراوان لەگەڵیدا، چین و هیند بۆ نموونەو وڵاتانی تری زۆر.
ئیماراتییەکان دەیانەوێت لەبوارەکانی وزەی نوێبوەوە، ئاودێری وکشتوکاڵ، تەندروستی و دەرمانسازی، سوودمەندبن لەتوانای ئیسرائیلی، بۆ ئەوەی بتوانن لەدونیای پاش نەوتدا بمێننەوە. هەرێمی کوردستان چیرۆکێکی خەمناکی هەیە لەگەڵ نەوتدا، بەڵام هێشتا توانای بیرکردنەوەی پاش نەوتی نییە. ئەگەر تەماشای خیتابی سیاسی و ئابووری و تەنانەت ئیداری و ئەخلاقی کوردی بکەیت هەمووی سەرتاپا نەوتییە. 
دیارە وانەی تر زۆرن بۆ ئەوانەی کە بیانەوێت سوود لەئەزمونی دونیا وەربگرن

وتاری زیاتر



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      30 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      60 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      55 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      54 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      52 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      58 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      84 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      54 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      56 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      71 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      113 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      72 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      106 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      88 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      68 جار بینراوە

خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      87 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو