د.ئەرسەلان بایز

دایكی

  2020-08-21 18:28      136 جار بینراوە        کۆمێنت

 (106)
م.بەكر مستەفا گێڕایەوە:
ساڵانێك ئەندامی حیزبی شیوعی عێراق بووم. لەبەر كۆمەڵێ‌ هۆكار وازم لەو حیزبە هێنا. ساڵی (1976) بووم بە ئەندامی (كۆمەڵە)، ئیتر پێوەندیم لەگەڵ برادەرە كۆنەكانم پچڕاو، لەگەڵ ژمارەیەك برادەری كۆمەڵە پێوەندیم بەست. هەندێ جاریش لە ماڵی ئێمە كۆبوونەوەمان دەكرد. دیارە دایكم هەستی بەو گۆڕانكاریانەو، برادەرە نوێكانم كردبوو. هەستی بەوە كردبوو كە جموجۆڵم لە جاران زیاترە، لە جاران زیاتر مشەوەشیم پێوە دیارە. بۆیە ڕۆژێك لەكاتی كۆبوونەوەكاندا تەق تەق لە دەرگایداو بانگی كردمە دەرەوە:
– بەكر…! خۆت دەزانی وەك دایكێك چەند تۆم خۆش دەوێ. ڕاستم پێ بڵێ…تۆ كوڕەكەی جاران نیت. برادەرەكانیشت نوێن. لە جارانیش زیاتر مشەوەشی… پێم بڵێ چیە…؟
– دایكە…! هەموو تێبینی و قسەكانت ڕاستە. من ئێستا لە ڕێكخراوێكی نوێ كار دەكەم كە نوێنەرایەتی خەڵكە هەژارو ڕەش و ڕووتەكان دەكات، ڕۆژانەش بە چاوی خۆت زوڵم و زۆرداری حیزبی بەعس دەبینی چی بەم میللەتە ژێر دەست و هەژارە دەكەن. ئەو شۆڕشەی ئەمڕۆش لە شاخەكاندا هەڵگیرساوە ئەندامانی كۆمەڵە بەڕێوەی دەبەن، دوور نیە ڕۆژێك دابێت منیش بڕۆم و پێوەندی بەو شاخانەو شۆڕشەوە بكەم.
– جا كوڕم كەس نەما، هەر تۆ…؟
– نا دایكە…هەر من نیم…بەڵام ئەگەر من نەیكەم…ئەو نەیكات. ئەویتر نەیكات…ئەی كێ بیكات كێ‌ هەوڵی‌ ڕزگاربوونی ئەم میللەتە بدات؟
– بەخوای كوڕم دەترسم ڕۆژێك دابێت فێڵت لێ بكەن…هەموو هەوڵ و ماندوو بوونەكانت بە هەدەر بدەن.
– نا دایكە دڵنیابە…ئەم ڕێكخراوە وا ناكەن..
– دە باشە كوڕم ئاگاداری خۆت بەو هەوڵدە ئاشكرا نەبن…چونكە دڵنیام بگیرێیت لە سێدارەت دەدەن.
مامۆستا (بەكر) بەردەوام دەبێت لەسەر گێڕانەوەكەی دەڵێ‌: ئینجا قافی قسەی من هات.
– نا…نا دایكە هەر هێندە نا. بەڵكو منیش پێویستیم بە هاوكاری و پشتیوانی تۆیە.
– چۆن كوڕم..؟
– ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان برادەرەكانم نامەی (چوكلێت)یان بۆ هێنام لای خۆت (تەقەت) هەڵیگرە تاكو من دێمەوە…هەروەها جار جارەش نامەو بڵاوكراوەكانم بۆ بگەیەنە دەستی برادەرەكانم.
# شەوێكیان دوای سەعات دوانزەی شەو لەگەڵ برادەرێك بە ڕەنگی سوور ناوی (كۆمەڵە)مان لەسەر زۆربەی دیوارەكانی گەڕەكی (ئازادی) و (كوران) نووسی. لە كۆتاییدا (پەمپ)ەكە شكاو چیتر كاری پێ نەكرا، منیش ڕام شڵەقاند تاكو كار بكات، سەرەنجام پەمپەكە شكاو بۆیاغەكە بەسەر دەستمدا ڕژا. دواتریش چەند دەسترێژێكی گوللە لە دوورەوە بیسترا كاتێ‌ گەڕامەوە ماڵەوە دایكم بەو جۆرەی بینیم بە شڵەژاوی هاتە پێشەوەو پرسی:
– ئەوە چیە بریندار بووی…؟!!
– نا…نا دایكە ئەوە بۆیاغە. ئیتر هەندێ نەوتی بۆ هێنام و دەستم پاك كردەوە.
# شیاوی باسە خوشكێكی مامۆستا (بەكر) لەكاتی كۆڕەوەكەدا لە لۆفەكانی (سپیلك)كۆچی دوایی كرد. برا گەورەكەشی لە ئاوارەیی لە یەكێ‌ لە گوندەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات كۆچی دوایی كردو هەر لەوێش نێژراوە. دانیشتوانی گوندەكەش ڕێگایان نەدابوو جەنازەكەی بگوازنەوە هەولێر. جەنازەی دایكیشی لە گوندی كۆڕێ بە ئۆتۆمبێلێك ڕادەستی كەسوكاری كرایەوەو نێژرا.
# ئێمە، ئەو هاوتەمەنانەی ئەو ساڵانە بەو جۆرە شۆڕشمان كردو میللەتەكەمان گەیاندە ئەم قۆناغەی ئێستا. كەچی هەندێ كەس پەیدابوون وا دەزانن. ئەم ئەزموونە هەروا لە خۆڕا دروست بووە.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      107 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      60 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      100 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      74 جار بینراوە



دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      105 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      100 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      102 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      99 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      170 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      109 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      146 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      147 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      154 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      155 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      155 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      186 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      147 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      225 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      313 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      214 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      139 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      199 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو