د.سەردار عەزیز

کۆتاییهێنان بەکارگەکانی چەوو لم لەقەراخ سیروان!

  2020-08-21 23:00      146 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆمەڵێک چالاکوان لەگەرمیان، کەمپەینێکیان راگەیاندووە، لەژێر ناوی: بەڵێ بۆ لابردنی غەسالەکانی سەر سیروان، دەبێت پشتیوانی بکرێت. لەخوارەوە دیدی خۆم لەوبارەیەوە رووندەکەمەوە. 
ئەوەی بە گەرمیان شارەزا بێت ئەو چەمە درێژەی قەراخ سیروانی بینیوە: لە دەربەندیخانەوە هەتا کەلار درێژ دەبێتەوە. چیرۆکەکانی رابوردوو هەموو وەها دەگیڕنەوە کە قەراخ سیروان دارستان و شەغەڵ و سەوزایی و مێرگ بووە. بەڵام ئەمڕۆ ئەوەی دەیبینی کۆمای کۆبوەوەی بەردە لەگەڵ نەمانی هەموو سەوزاییەک. لەزمانی ناوچەکەدا بە کۆما بەردەکان دەڵێن جەرمود. لەزمانی عەرەبی پێش ئیسلامەوە وەرگیراوە. امرۆ القیس لەشیعرێکدا بەکاری دەهێنێت. 
لەڕابوردودا زۆربەی ناوچەکە لادێ بوو، خەڵک هێندە بەدوای جێگای سەفرەو گەشتوگوزاردا نەگەڕاوە. ئەمڕۆ لەگەڵ پەرەسەندنی بەشاربوون، خەڵک ماوەیەکی زۆری ژیانیان لەناو چوار دیوارێکی ڕەقدا بەسەردەبەن و خوازیاری ئەوەن کە لەهەر دەرفەتێکدا بۆیان بگونجێت بچنە جێگایەکی سروشتی و جوان. بەڵام ئەوەی دوفاقییە لەمەدا ئەوەیە کە هەر بە شاربوونە چەمی سیروانی تێکداوە، چونکە خواستێکی زۆر هەیە بۆ دروستکردنی خانووبەرە کە زۆربەی ماددە سەرەکیەکانی لەم چەمەدا دەردەهێنرێت.
کەواتە ئێمە دەبێت لەنێوان بەشاربوون و وێرانکردنی ژینگەدا هاوسەنگییەک بکەین. چالاکوانان دەڵێن بەتایبەتی لەپاش شەڕی داعش کە دەسەڵاتی حکومەت لاوازبووە، ئیتر هیچ ڕێگرییەک نەماوە لەبەردەم ئەم غەسالانەدا بۆ ئەوەی چاڵ و چۆڵی زۆر دروستکەن، گردی بەردین کۆماکەن، سەوزاییەکان بسوتێنن و ناوچەکە وێرانکەن.
لەگەرمیان کە بەگەرمیی و وشکی ناسراوە، چەمی سیروان وەک شوێنێکی جیاواز دەبینرێت، لەگەڵ بەئاگابوونی زیاتری نەوەی ئەمڕۆ بەژینگەو پێویستی هاوسەنگی ژینگە، پاراستی ئەم ناوچەیە وەک پێویستییەکی زیاتر دەردەکەوێت. 
چالاکوانەکان ئەڵتەرناتیڤیان هەیە بۆ کارگەکان. ئەوان ئامانجیان ئەوەیە کە ناوچەکە لەپێناو دەرهێنانی چەوو لم سەرتاپای بۆ هەمیشە وێران نەکرێت. 
گەرما دیاردەیەکی ئاڵۆزە لەعێراقدا، تەنانەت رەهەندی چینایەتیشی هەیە. لەچەند وەرزێکی ساڵدا، زۆرن ئەوانەی کە توانای ئەوەیان نییە هەوایەکی فێنک هەڵمژن. وەستانی ئەم غەسالانەو بوژانەوەی ئەم ناوچەیە پانتاییەک دەرەخسێنێت لەناوچەکەدا کە زۆرینەی خەڵک دەتوانن لەکاتێکی کەمدا دەستیان پێیبگات و لێی سوودمەندبن، چیتر پێویست نەکات رێگای دوورو درێژی پڕ لەلادانی کاتی (هەمیشەیی) ببڕن هەتا بگەنە ژێر سیبەری دارێک. 
بەهیوام پشتیوانی ئەم چالاکوانانە بن لەپێناو جوانییەکی زیاتر، ژینگەیەکی پاکترو هاوسەنگتر. 
دەبێت ئەم ئاگاییە ژینگەییە لەکۆمەڵگای ئێمەدا پەرەی پێبدرێت، چونکە زۆرجار ئەو جێگایانەی کە دەبنە شوێنی سەیرانگا خێرا پڕ دەبن لەنایلۆن و دەبەو پلاستیک و پاشماوەی پیس کە جارێکی تر بەکەڵکی ئەوە نایەت مرۆڤ تیایدا بحەوێتەوە. 
دەکرێت گروپێکی هەمیشەیی دروستبکرێت بۆ پاراستنی رووباری سیروان، پەرە بەکەلوتورو مێژوو و یادەوری ئەم ناوچەیە بدرێت لەپێناو بوونی ئاگایی باشترو بەتەنگەوەچونی زیاتر. 
دەکرێت ئەمە کارێک بێت بۆ زانکۆی گەرمیان. بیرم دێت چەند ساڵێک لەمەوپێش لەشاری ئینسبروکی نەمسا دەژیام، زانکۆی ئەو شارە بەشی زۆری تەرخانکراوبوو بۆ فۆکەسکردن لەسەر چیاکانی ئەلپ لەئاستی جیاوازدا.

وتاری زیاتر



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      30 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      60 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      54 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      54 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      52 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      58 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      84 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      54 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      56 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      70 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      113 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      71 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      106 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      87 جار بینراوە

دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      67 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      86 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو