د.ئەرسەلان بایز

چیتان دەوێ‌ ئەی بەزاز ئیعدامی سەعید قەزاز

  2020-08-29 15:40      84 جار بینراوە        کۆمێنت

 (108)
#(سەعید قەزاز) كوردێكی عیراقی نیشتیمانپەروەر بوو، كەسایەتییەكی سیاسیی لێهاتووی مێژووی حوكمڕانیی عیراقە، لەكاتی گەنجێتی و سەردەمی دەسەڵاتدارێتیدا لە وەزارەت، سەردانی چەندین وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوای كرد. جۆری حوكمڕانی و ژیان و كلتوری ئەو وڵاتانە جێی سەرنجی قەزاز بوو، بۆیە دەیویست عیراق لەسەر هەمان رێڕەوی سیاسەت بەڕێوەبچێت.
دیارە ئەو سیاسەتە ببووە بەهۆی یەكهەڵوێستی و دۆستایەتیی بەهێزی لەگەڵ (نوری سەعید)، لەلایەكی تریشەوە لەگەڵ رۆژانی حوكمڕانێتی ئەوسای یەكێتیی سۆڤیەت و حزبی شیوعی عیراق بەریەك دەكەوتن و دژی یەكتر بوون. بۆیە لەكاتی دادگاییكردنیدا شیوعییەكان كاریگەریی خۆیان لەسەر دەستەی بەڕێوەبردنی دادگاكە داناو حوكمی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.
*دوای كودەتاكەی ساڵی (1958) ژمارەیەك لە خزمەكانی دەچنە لای و پێیدەڵێن كە دەتوانن دەربازی بكەن و بیگەیەننەوە سلێمانی. كەچی ئەو پێیووتبوون: هەموو كارەكانی لەسەر بنەمای یاساو قازانجی گەلانی عیراق بووە، بۆیە ئەو پێشنیارەی رەتكردۆتەوە بە خوایشتی خۆی؛ خۆی رادەستی كودەتاچییەكان كردووە. (بەپێی بۆچوونی سەرجەم شارەزایانی بواری سیاسەت، پیاوێكی وردبین‌و زرنگی وەكو «سەعید قەزاز» هەرگیز نەدەبوو خۆی رادەستی ئایندەیەكی نادیارو قەدەر بكات).
*كاك (موحسین دزەیی) دەگێڕێتەوە: ساڵی (1957) (سەعید قەزاز) كە ئەوسا وەزیری ناوخۆی عیراق بوو بۆ پشوودان هاتە هاوینەهەواری سەڵاحەدین و چەند رۆژێك مایەوە. عەسرێكیان لەگەڵ ژمارەیەك پیاوماقوڵ و نیشتیمانپەروەر چووینە سەردانی. ئەو كاتە قسە لەسەر لكاندنی قەزای كۆیە بەكەركوك دەكراو لە لیوای هەولێر دادەبڕا. ئێمە دابڕانی كۆیەمان بە زوڵمێك دەرهەق بە هەولێر زانی و ناڕەزاییمان پیشاندا. (سەعید قەزاز) پێكەنی و پاشان بە تووڕەبوونەوە رووی قسەی تێكردین و وتی: (ئێوە لاون و رێزی دەرەنجامی ئەو كارە نازانن. مەبەستی من لەم كارە پاڵپشتكردنی زۆرینەی كوردە لە لیوای كەركوك، دەمەوێت ئەو زۆرینەیە لە هەموو بارودۆخێك و دواڕۆژ مسۆگەر بكەم).
*دوای شكستی راپەڕینە چەكدارییەكەی (شەواف) لە موسڵ (1959)، ژمارەیەك ئەفسەری عیراق بەتۆمەتی بەشداریكردن لەو راپەڕینە گیران. یەكێ لەو ئەفسەرانە ناوی (فاضل الساقی) بوو. ئەو ئەفسەرە لەكاتی گرتنی (سەعید قەزاز) لەزیندانی (ئەبوغرێب) بەڕێوەبەری زیندانەكە بوو. دیارە سووكایەتی بەزیندانییەكان كردبوو، بەڵام كاتێ‌ (سەعید قەزاز) زانی كە باری دەروونیی (فاضل الساقی) زۆر خراپەو پێویستی بە یارمەتییە، نان و ئاوو پێداویستی بۆ دەبات و دڵیدەداتەوە. هاوزیندانییەكان گلەیی لە (سەعید قەزاز) دەكەن كە بۆچی یارمەتیداوە، ئەی لە بیری چۆتەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكردن. (سەعید قەزاز)یش لەوەڵامدا دەڵێت: (خوا لێی خۆش بێت، خوا سزای كارە خراپەكانی بدات، ئێستا ئەو وەكو ئێمە زیندانییە).
*دەگێڕنەوە: لەو ساڵانەی (قەزاز) وەزیری ناوخۆ بووە لەحكومەتی (نوری سەعید)، هەوڵی زۆری لەگەڵ هەندێ لەكۆچەرییەكانی كورد داوە، تاكو لە ناوچەی (حەویجە) نیشتەجێیان بكات، بەڵام بە داخەوە بە قەسەیان نەكردووە. دیارە ئەو پلانەی (قەزاز) هەر بەنیازی ئەوەبووە زۆرینەی كەركوك هەر بە كوردی بمێنێتەوە.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      106 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      59 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      99 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      73 جار بینراوە


دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      135 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      105 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      100 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      102 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      99 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      170 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      109 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      145 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      147 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      153 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      155 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      155 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      185 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      146 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      224 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      312 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      214 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      139 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      199 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو