مەلا بەختیار

خەمڕێژیی لەساڵڕۆژی ئازاد هەورامی دا

  2020-08-30 15:14      62 جار بینراوە        کۆمێنت

 (32) ساڵ لەمەوبەر.. شاخی قەندیل، بەخوێنی ئازاد هەورامی.. شاگوڵێكی سووری لـێ‌ ڕووا.. بۆیە لەوساوە هەڵۆ سوورەكانی قەندیل لەدەوری ئەو شاگوڵەدا دەسوڕێنەوەو دڵییان نایەت لەسەر هیچ لوتكەیەكی قەندیلدا بنیشنەوە، چونكە دەزانن هیچ لوتكەیەك ناگاتە لوتكە بەرزەكەی ئازاد هەورامی!
منیش.. دڵی، تەزیووم لەوساوە ناسۆریی بەری ناداو كسپەی لەدەستدانی ئازاد.. وەكو پشكۆیەك دەچزێتە ناخم و ئەو پشكۆیە، چركە بەچركەی رۆژگارە نالەبارەكەی دوای ئازاد.. هەتا دێت، نەك ناخم.. بەڵكو ویژدانیشم چز چز داخ دەكات.
كە بیر لە ئازاد دەكەمەوە.. شانازییەكانی رۆژانی سەختی خەباتی نهێنی.. رۆژانە ئازارم دەدەن..
كە بیر لە ئازاد دەكەمەوە.. پێكەوەنانی مەفرەزە سەرەتاییەكانی چەمی رێزان و دەشتی عەسكەر.. سزام دەدەن..
كە بیر لە ئازاد دەكەمەوە.. رەوشتە سیاسییە بەرزەكەی.. بێڕەوشتی سیاسەتی ئێستام لێدەكەنە.. دۆزەخی نائومێدی..
كە بیر لە ئازاد دەكەمەوە.. ژیرییەكەی و دووربینییەكەی و رقە پیرۆزەكەی.. لەبەرامبەر پیلانگێڕان، بەردەوام رام دەچڵەكێنن..
كە بیر لە ئازاد دەكەمەوە.. رەخنە راشكاوەكانی.. دەمامكە سواوەكانی ئێستام لێدەكەنە.. سیما دزێوەكانی پاوانخوازی..
كاتێك.. ویژدان و گیرفانی ئازادم دێتەوە بیر.. ئەوكاتەی لەنەبوونیدا یان ئەو چەند دینارێكی دەدامێ‌، یان من چەند دینارێكم دەدایە.. قافڵەی دزراوی نەوتی ئێستاو كاروانە گومرگ نەكراوەكان.. دادگاییم دەكەن.
ئازاد گیان!
كوا.. روخسارە جوانەكەت.. كوا گیتارەكەت. كوا.. نوكتەكانت.. كوا.. شنە شیعرەكانی شێركۆ بێكەس و پەشێوو مەحمود دەروێش و سەمیح قاسمت؛ لەگەڕانی پێشمەرگایەتی و لەپەنای سوپای بارەگاكاندا، بەورەیەكی بەرزەوە، دەتخوێندنەوە؟
ئازاد گیان!
كوا.. شریتی گۆرانییەكانی مەرزیەو فەیروزو ماملـێ‌ و مەزهەری خالقی و جار جارەش چڕینی سرودەكانت؟
بڕوا بكە.. ئارامگەكەی تۆ.. ئێستا بۆ رەوشتە بێگەردەكەت.. بۆ راستگۆیەتیەكەت.. ئاسوودەترە.. لەم گەندەڵستانەی ئێستا..
ئازاد..
ئاخر تۆ نازانی.. كەركوك.. چۆن كرایە دۆزەخی دڵسۆزان؟!
ئاخ و داخ نازانی.. پۆل پۆل تەعریبی نوێ‌ لەكەركوك بەلای پەیكەری پێشمەرگەی شارەكەدا دێننەوەو هێزە سیاسیەكانیش.. چاوەڕێی قەدەری تری خراپتر دەكەن!
ئازاد گیان!
كورد سەد ساڵ بۆ نەوتی كەركوك قوربانی داوە، ئێستا بەشێكی نەوتەكە هەر كورد تاڵانی دەكات!
ئازاد گیان!
جاران.. تاقە سەركردەیەكی كەركوكی بووی و هەموو كەركوك. ئومێدیان پێت بوو.. كەچی ئێستا زیاتر لە (34) سەركردەی كەركوكمان هەیەو كەركوكییەكان.. رۆژانە.. خەم دایگرتون!
ئازاد گیان.. چیترت بۆ بگێڕمەوە.. باوەڕ بكە، هەزاران زووخاوی تر هەیە.. بەڵام با لەوە زیاتر ساڵڕۆژەكەت خەمڕێژ نەكەم. با لەوە زیاتر.. گڵگۆ شكۆمەندەكەت پەژارە باران نەكەم..
هۆن هۆن فرمێسك دەپرژێنمە سەر كێلە بەرزەكەت.. دڵنیات دەكەم.. چۆنت ناسیوم لەخەباتی نهێنی و پێشمەرگایەتی دا.. هەروا ماوم و هەرواش دەمێنمەوە!
هەرگیز كارێك ناكەم.. ببمە هاورەفتاری ئەوانەی رۆژگاریان گەیاندۆتە نائومێدی.. هەرگیز لەگۆڕەكەشدا.. گلەیی تۆی ئازاد، شەهید ئارام، شەهید شیهاب و شەهید عەلی عەسكەری و د. خالیدو هاو كێلە بەرزەكانتان ناهێنمە سەر خۆم.. چش، با سەگە گولەكانیش.. فەیسبووك بەزەلكاوی هەلپەرستی.. بۆگەن بكەن!

وتاری زیاتر

مام.. ئازادیت باش‬ مەلا بەختیار
2020-10-03 13:57      68 جار بینراوە


هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      59 جار بینراوە

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      88 جار بینراوە













وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      144 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      132 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      154 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      111 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      144 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو