مەلا بەختیار

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!

  2020-09-08 14:56      88 جار بینراوە        کۆمێنت

دوێنێ.. هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی، خەمێكی فراوانی لە ناو خەڵكدا بڵاوكردەوە.. كە بە نەخۆشی كرۆنا.. ژیانیٔاوایی لێكردین.
مامۆستا عومەر!
تێكۆشەری كوردایەتی- چینایەتی، فێرگەی هەڵەبجەیە. هەڵەبجەی خەبات، یٔەدەب، داهێنان‌و قوڵترین برینی 
نەتەوەییمان.
هەموو یٔەو تێكۆشەرو نوسەرو هونەرمەندانەی لە زێدی هەڵەبجەوە، چاویان هەڵهێناوەو هزریان پشكوتووە، زۆربەیان، یان تێكۆشەری كوردایەتی‌و یاخود شۆڕەسواری یٔەدەب (نالی، مەولەوی، گۆران) یان خەبات‌و رۆشنگەرین.
عومەر شیرەمەڕی.. نەك هەر خۆی، بەڵكو تەواوی بنەماڵەكەی، لە قوتابخانە فرە رەنگ‌و فرە دەنگەكەی هەڵەبجە، پەروەردە بوون. بۆیە، بنەكاڵەكەیان، شكۆمەندە بە كەژاوەیەك شەهیدی نمونەیی.
هەر لە سەرەتاكانی شۆڕشەوە (1976-1977) دەمزانی.. 
لە ڕیزی كۆمەڵەیە. یەكەمین جار ساڵی (1980) لە گوندی (كانی سپیلكەی پەرخ) مامۆستا بوو، بینیم، مامۆستایەكی قەشەنگ، دەم بە پێكەنین.. بە ورە. لەو ساڵەدا، كێشەمان لەگەڵ پارتی‌و سۆشیالیست زۆر بوو.. عومەر شیرەمەڕی پۆستی هەڵبجەو دەوروبەری بۆ دابینكردین..
دوای یٔەوە هاتەدەرەوە.. هەر زوو بوو بە سومبلێكی دیاری ناو كادرو پێشمەرگە. یٔەركەكانی جێبەجێ دەكرد.. قسەخۆشەكانی بەردەوام روخساریان بەرنەدەدا. لەگەڵ تانیای هاوسەری‌و كوردەی كچە تاقانەی یٔەو كاتەیان، هاتنە سەركردایەتی لەگەڵ شێخ عەلی لە زەڵێدا هەواریان هەڵدا، كەوتنە ناو جەنجاڵی ناكۆكیە هزریەكانی كۆمەڵە.. تاد
بە درێژایی ساڵانی خەباتی نهێنی‌و پێشمەرگایەتی‌و ململانێكان.. مامۆستا عومەر هاوڕێ بوو.. خاوەن رەخنەو هەڵوێستی جیای خۆشی بوو.
ماڵی خۆی‌و كاكە محەمەدی برای.. لە یٔەنفال‌و كیمیاباران‌و غەدری رۆژگارشدا.. لەناو یەكێتی پەناگای شۆڕشگێڕان بوو.. هەموومان قەرزاری مامۆستا عومەرو كاك محەمەدو هاوسەرەكانیانین، قەرزاری دایك ‌و باوكی شەهید حەمە عەلین..
مامۆستا عومەر.. لە خەباتی نهێنی‌و رۆژگاری سەختدا بێ درێغ.. جوامێربوو.. دوای راپەڕینیش كە هاتمەوە.. لە 14/3/1991 گەیشتم.. یەكەمین رۆژ.. هاتە لام‌و هەرجوامێری نواند.. بە جوامێریش مایەوە.. وەكو جوامێرێكیش.. سەری سەربەرزی نایەوە.
مەخابن.. كرۆنا ..یٔەوەندە زاڵمە.. ڕێگەی نەدا.. لە نەخۆشیدا.. دوا دیداریش بكەین. 
تانیاو منداڵەكانی‌و كەس‌و كارو كوردەواری خۆش.

وتاری زیاتر

مام.. ئازادیت باش‬ مەلا بەختیار
2020-10-03 13:57      68 جار بینراوە


هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      59 جار بینراوە














وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      144 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      132 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      154 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      111 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      144 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو