د.لوئەی جاف

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا

  2018-01-22 19:21      304 جار بینراوە        کۆمێنت

لە دوای دوو جەنگی جیهانی گەورەو گران لە سەرەتای سەدەی ڕابردوو، ئۆروپا تەواو وێرانبوو. پێویستی دەکرد سەرلەنوێ بینابکرێتەوە لە هەموو ڕوویەکەوە، لە ڕووی ژێرخانی سیاسی و ئابوری، سیستەمی حکومڕانی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بوارەکانی تری شارستانی و مەدەنیەت.
 فەرەنسا وەکو وڵاتێکی گەورەو خاوەن ئەزمون، لە دوای سێپتەمبەری ساڵی ١٩٤٥، هەر زوو توانی دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕێکبخاتەوە و مۆدێلێکی نوێی کۆمەڵگای سۆلیدێر بێنێتە بەرهەم.

چەپەکانی فەرەنسا و سیستمی سۆسیال
لە دوای جەنگی جیهانی دوەم، چەپەکانی فەرەنسا، بە تایبەتی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا، خاوەن جەماوەرێکی زۆر بوون، لە گۆڕەپانی ساسی زۆر بەهێز و کاریگەر بوون. هەموو توانای خۆیان خستە گەڕ بۆ پشتیوانیکردنی چینی هەژار و مامناوەندی بوون چونکە ئەگەر چینی مامناوەندی بەهێز نەبێت، کێشە بۆ ئازادی و دیموکراسی دروست دەبێت. 
لەو کاتانەدا، چەندین کاربەدەستی دەوڵەتی فەرەنسا ئەندام بوون لە پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا، لەوانە ئومبرواز کروازا (Ambroise Croizat) کە دەستنیشانکرا وەکو وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەو پۆستەی وەرگرت لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ ١٩٤٧. 
لە ماوەی تەنها دوو ساڵدا، توانی بۆ یەکەمین جار سیستەمی سۆسیال لە فەرەنسا دامەزرێنێت و بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو سیستەمە لە سەرەتا بریتیبوو لە دابینکردن و پاراستنی بژێوی هەموو تاکێکی فەرەنسی و خۆی لە سێ خاڵی سەرەکی دەبینیەوە:
یەکەم: خانەنشینی بۆ هەموو هاوڵاتیان لە سەرووی ٦٥ ساڵیەوە (هەر یەکەو بەپێی پلەو پۆستی خۆی). 
دوەم: دابینکردنی خەستەخانەی و دەرمانی خۆڕایی بۆ هەموو هاوڵاتیان.
سێیەم: دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ هەموو هاوڵاتیانی بێکار.
دوابەدوای ئەو بەروارە، هێدی هێدی ئەو سیستەمە زیاتر چەسپاو و بوو بەردی بناغەی کۆمەڵگای فەرەنسی نوێ. ساڵ لە دوای ساڵ پەرەی بەخۆیەوە بینی و ئێستا بوەتە مۆدێلێک کە فەرەنسا شانازی پێوە دەکات و نەک تەنها هاوڵاتیانی فەرەنسا، بگرە بە سەدەها هەزار پەنابەر، خاوەن پێداویستی تایبەت و بێگانە سوودی لێدەبینن و بژێوی ژیانیان مسۆگرکراوە لە ڕێی ئەو سیستەمەوە. ئێستا سیستەمی سۆسیال لە هەموو ئۆروپا، بە تایبەتی لە ئۆروپای ڕۆژئاوا کاری پێدەکرێت و لە ووڵاتێک بۆ ووڵاتێکی تر جیاوازی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەو سیستەمە سەلماندویەتی کە دادپەروەری وجۆرێک لە یەکسانی دابین دەکات. 
 
یەکێتی و سیستمی سۆسیال
لە زۆربەی سەردانە سیاسی و دبلۆماسیەکانی هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی بۆ فەرەنسا، بابەتی دامەزراندنی سیستەمی سۆسیال لە هەرێمی کوردستان باسکراوە. دواتر بە هەوڵی ئەو وەکو پرۆژە دراوەتە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا وەکو یاسا پێشکەشی پەرلەمان نەکراوە تا ببێتە یاسایەک و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی بکەن. نازانم بۆ خولی ئێستای پەرلەمان پرۆژەیەکی لەو بابەتە سەربگرێت، بەڵام پێویستە لە داهاتوودا یەکێتی وەکو حیزبێکی چەپڕەو سۆسیال دیموکرات بە جدی پرۆژەی سۆسیال و میکانیزمی جێبەجێکردنی (کە لێرە دەرفەت نیە باسی بکەین) بکاتە یەکەمین پرۆژە یاسای فراکسیۆنەکەی و جەخت لە سەر دەنگدان و جێبەجێکردنی بکات. 
یەکسانی و دادپەروەری بنەمای سەرەکی سۆسیال دیموکراسیە. بۆ ئەوەی ئەو دادپەروەیە بە شێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێبکرێت، دەبێت چینی مامناوەندنی بەهێزبکرێت و چینی هەژار بپارێزرێت لە نەداری و نەبوونی. تەنها بە دامەزراندن و جێبەجێکردنی سیستەمی سۆسیال دەتوانرێت هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی زیاتر ببرێت بەرەو پێشەوە لە سەر ڕێگای دیموکراسی. سیستەمی سۆسیال کەرامەتی هاوڵاتیان دەپارێزێت و سەروەت و سامانی وڵات بە دادپەروەرانە دابەشدەکات.   

 

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      107 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      148 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      176 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      204 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      183 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      278 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      240 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      264 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      268 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      213 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      259 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      216 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      320 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      332 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      414 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      387 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      448 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو