مەلا بەختیار

هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی

  2020-09-12 21:05      60 جار بینراوە        کۆمێنت

دەوڵەتمەداری عیراق مستەفا كازمی تەشریفی هێنا بۆ كوردستان، بەرنامەی هاتنەكەی خۆی داینابوو.. جێبەجێش كرا.
گەورەو بچووكی كوردستان، جوانیان پێشوازی لێكرد.. هەم میوانداری كوردەواری و هەم، بەگشتی ئەتەكیاتی سیاسی شیاویان نیشاندا، وێڕای هەندێك كەموكوڕی كە نەدەبوو رووبدات.
زەقترین كەموكوڕی.. خودی كازمی كردی.. هەروا، لە دەڤەری سلێمانیش، بەرپرسە حیزبیەكان، كردیان.
كازمی، دەبوایە بەرنامەیەكی گونجاوتری بۆ دیداری حزبەكان دابنایە، خۆیشی سەری لەبارەگای سەرەكی حزبەكان دابا. حزب بەحزب.. نەك بەهەرەوەز بیان بینێ‌!
حیزبەكانیش، بەتایبەتی یەكێتی، نەدەبوو دوور لەئەتەكیەت، بەشێكی بەرچاوی مەكتەبی سیاسی و سەرووترو خوارتریش، ریزیان بۆ دیداری ببەستایە. بەهەر حاڵ، با ئەمیش دەرسێكی ئەتەكیەت بێ‌!
وەكوتر.. رێسای پێشوازی لەمیوانێكی ئاوها، وا دەخوازێ‌، بەرنامەی میوانەكە رەچاو بكرێ‌. نەك هەر پارێزگایەك، بەرنامەو داخوازی هەبێ‌. من، نەم دی و نەم بیست، پارێزگاری هەولێرو دهۆك، داخوازینامەیان پێشكەش بەكازمی كردبێ‌. بەڵام بیستم، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لیستی داخوازیان داوەتە جەنابی میوان!
پێم وایە.. ئەبوایە، لەهەڵەبجە، سكاڵاو داخوازی بەناوی خەڵكەوە درابا بە كازمی، باشتر بوو لەوەی پارێزگار پێشكەشی كردبا. خەڵك، دوور لەئەتەكیەت و رێسا، بۆی هەیە، سكاڵاو داخوازیان هەبێ‌.. نەخوازەڵڵا بۆ هەڵەبجەش. هەروەك چۆن، جوتیاران لەڕێی فڕۆكەخانە، بۆ پارەی نەدراویان، رێیان لەكاروانی میوان گرت.. 
ئەویش، رێزی گرتن و گەڕایەوە لایان.
ئەگەر بشمانەوێ‌ ئەنجامی ئەم سەفەرەی كازمی تاووتوێ‌ بكەین، دەڵێین:
ئەو بەڕێزە، بەئاستەم نەبێ‌، بەرنامەی سەفەرەكەی نەگۆڕی. لەوەڵامی میدیاكان و لەكۆبونەوەكانیشدا، دوو وەڵامی هەبووە:
یەكەم: لەچوارچێوەی دەستووردا، كێشەكان چارەسەر دەكەن، ئەم قسەیە، لە بەغدادیش دەتوانێ‌ بیكات و لەسەریشی ناكەوێ‌.
دووەم: داخوازییەكان، هەڵدەسەنگێنین و بۆئەوەی پارێزگای هەڵەبجە پەسەند بكرێ‌، لیژنە دادەنێین!
لەتەواوی سەفەرەكەیدا.. گفتێكی كۆنكرێتی نەدا. تەنانەت یەك ملیۆن دیناریشی نەدایە بریندارێكی چارەسەرنەكراوی كیمیاوی هەڵەبجەش!!
لەكۆتاییدا.. دەڵێم: بەش بەحاڵی خۆم، لەعیراقدا، جگە لەهاوسەنگی هێز لەنێوان كوردستان و بەغدا، لەم قۆناغەدا باوەڕم بەهیچ گفتوگۆیەك.. یان پەیمانێك، یاخود رێكەوتنی دوو قۆڵی و سێ‌ قۆڵیش تاسەر نییە. رێكەوتنەكان.. تەنانەت بۆ مووچەش كاتین.
هەموو بڕیارو رێكەوتنێك، لەگەڵ سەرۆك وەزیران، یان حیزبەكان، یان هەر پۆستێكی باڵای تر.. پەیوەستی دۆخی سیاسییە.
لە عیراقدا.. پرۆسەیەك بەناوی پرۆسەی دیموكراسییەوە نییە. دەستەبەری دەستووریش نییە. ئەوە ماددەی (140) و ئەوەش بودجەو ئەمەش هێزی پێشمەرگە.
ـ ماددەی 140.. دیزە بەدەرخۆنە كراوە.
ـ بودجەو مووچە.. جگەلەوەی 5% قرتێنراوە، ئەوەی دەشی دەن.. لەقوڕگی شێر دێتە دەر!
ـ هێزی پێشمەرگەش.. داعش شكێن بوو.. كەچی ئەمریكا مانگانە بڕێ‌ بودجەی دەدانێ‌، عیراق، پۆستاڵێكی بۆ نە ناردووە..
هەقە.. حكومەتی هەرێم و حیزبەكان.. عیراق وەكو هەیە بناسن! نەك، وەكو ئارەزوویان لێی هەیە..
بەهیواشم.. دوای هەڵبژاردن. كە رێژەی حیزبەكان دادەبەزێ‌.. هاوكێشەكانی هەرێم و بەغدا.. نەگەڕێنەوە خانەی ناردنی هێزی سەربازی و بەرگری هێزی پێشمەرگە!

وتاری زیاتر

مام.. ئازادیت باش‬ مەلا بەختیار
2020-10-03 13:57      68 جار بینراوە


عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      88 جار بینراوە














وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      144 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      132 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      154 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      111 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      144 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو