د.ئەرسەلان بایز

خۆزگە لەشوێنی ئەو بام

  2020-09-13 16:19      107 جار بینراوە        کۆمێنت

 (112)
لە (بیل گیتس)ی ملیاردێریان پرسی: ئایا لەم دنیایەدا كەس لە تۆ دەوڵەمەنتر هەیە؟ ئەویش لە وەڵامدا، وتی: بەڵێ‌ كەسێك هەیە لە من دەوڵەمەندترە، وتیان: ئەوە كێیە؟ وتی: ساڵانێكی زۆر پێش ئەمڕۆ كاتێ‌ خوێندنی زانكۆم تەواو كرد، هێشتا بیرۆكەی پڕۆژەی (مایكرۆسۆفت) بە تەواوی لە فكرم گەڵاڵە نەببوو، رۆژێك لە فڕۆكەخانەی شاری نیویۆرك بووم، مانشێتی رۆژنامەیەكی دەستی منداڵێكی رەشپێست، سەرنجی راكێشام، دەستم بۆ گیرفانم برد تاكو گوژمەی پارەی وردەی نرخی رۆژنامەكە دەربهێنم و رۆژنامەكە لە منداڵە رۆژنامەفرۆشەكە بكڕم، بەڵام چەندی گەڕام ئەو گوژمە خوردەیەم نەبوو، كەچی منداڵە رەشەكە لێم هاتە پێشەوەو وتی: فەرموو ئەم رۆژنامەیە بۆ تۆو پارەش مەدە.
دوای سێ‌ مانگ لەو رووداوە، بەڕێكەوت جارێكی تر لە هەمان شوێن تووشی هەمان بەسەرهات هاتمەوە، بۆیە ئەم جارە لە منداڵە رۆژنامەفرۆشەكەم پرسی: ئایا تۆ هەمان هەڵوێستت لەگەڵ هەموو مرۆڤێكە، ئەگەر بۆ كڕینی رۆژنامە پارەی وردەیان پێ نەبێت؟، وتی: بەڵێ‌، كاتێ‌ من بێ پارە رۆژنامەكە دەدەم بەو مرۆڤانە، خۆشییەك هەموو گیانم دادەگرێ.
دوای نۆزدە ساڵ، كاتێ‌ گەیشتمە لووتكەی دەوڵەمەندیی، بڕیارمدا بە دوای ئەو منداڵەدا بگەڕێم و بیدۆزمەوە، تاكو پاداشتی ئەو چاكەیەی بدەمەوە، بۆیە تیمێكم بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵە پێكهێنا. دوای مانگ و نیوێك دۆزییانەوە، یاساوڵی (حەرەس)ی یەكێك لە هۆڵەكانی شانۆ بوو، ناردم بە دوایدا، كاتێ‌ هاتە ئۆفیسەكەم، لێم پرسی: دەمناسیتەوە؟ وتی: بەڵێ‌، تۆ بەڕێز (بیل گیتس)ی هەموو كەس دەتناسن. وتم: لە بیرتە چەندین ساڵ پێشتر كاتێ‌ منداڵ بوویت و رۆژنامەت دەفرۆشت، ئەو ساڵانە دوو رۆژنامەت بە دیاریی پێشكەش كردم، بۆ وات كرد؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: هیچ هۆكارێكی دیاریكراو نەبوو، بەڵام كاتێ‌ شتێك بە خۆڕایی بە یەكێ‌ دەدەم، لە ناخی دڵمەوە خۆشحاڵ دەبم. منیش پێموت: ئێستا دەمەوێ‌ پاداشتی ئەو دوو رۆژنامەیەت بدەمەوە، كە ئەو ساڵانە بە دیاریی پێشكەشت كردم، ئێستاش هەرچی دەتەوێت داوای بكە، ئەویش وتی: چۆن؟ منیش وتم: هەرچی داوا بكەی دەتدەمێ‌، ئەویش بە پێكەنینەوە وەڵامیدامەوە: سوپاست دەكەم، بەڕێز من پێویستیم بە هیچ شتێك نییە. منیش دووبارەم لێكردەوە كە بەڕاستی دەمەوێ‌ یارمەتیت بدەم و تۆڵەی ئەو دوو رۆژنامەیەت بۆ بكەمەوە، كە پێشكەشت كردم. ئەویش وتی: بەڕێز (بیل گیتس) تۆ ئێستا دەتوانی یارمەتیم بدەیت، بەڵام ناتوانی تۆڵەی ئەو دوو رۆژنامەیە بۆ من بكەیتەوە. منیش وتم: چۆن، مەبەستت لەوە چییە كە ناتوانم ئەو تۆڵەیەت بۆ بكەمەوە؟ وتی: جیاوازیی نێوان من و تۆ ئەوەیە كە كاتێ‌ من بێبەرامبەر ئەو دوو رۆژنامەیەم پێشكەش كردیت لەوپەڕی هەژاریدا بووم و زۆر پێویستیم بەو پارەیە هەبوو، بەڵام تۆ ئەمڕۆ دەتەوێ‌ پاداشتی ئەو دوو رۆژنامەیەم بدەیتەوە، كە لەوپەڕی دەوڵەمەندی و بەهێزیدایت، بەڵام ئەم یارمەتییەی، كە ئەمڕۆ تۆ دەیدەیت بە من، هیچ كاریگەرییەك لەسەر دەوڵەمەندییەكەی تۆ جێناهێڵێت، ئەو بەسەركردنەوەیەو پێشنیازەت خۆشحاڵی كردم و زۆر سوپاس پێویستیم بە هیچ نییە.
(بیل گیتس)، دەڵێ‌: وەڵامدانەوەی ئەو مرۆڤە رەشپێستە وایلێكردم، كە بڵێم ئەو لە من دەوڵەمەندترە.
بەو خوایە، ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە داوای باشترین ئۆتۆمبیل، باشترین خانوو، گوژمەیەكی باشیش پارەم دەكرد.
(مشعل السدیری) نووسیبووی.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      59 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      99 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      73 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      135 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      105 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      100 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      102 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      99 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      170 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      109 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      145 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      147 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      153 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      155 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      155 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      185 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      146 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      224 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      312 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      214 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      139 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      199 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو