مەلا بەختیار

یادی سەید كەریم لە مێژووی نوێدا

  2020-09-15 12:58      58 جار بینراوە        کۆمێنت

ساڵڕۆژی شەهید سەید كەریم و دوو هاوڕێ‌ و هاوسەنگەر و خزمە نازدارەكانی، یادێكی خەمبارە.. یادێكی نەمریشە..
خەمبارە.. چونكە جاشەكان، زۆر بە نامەردی و بە پیلانی حكومەت، لە تاسلوجە، كە هێشتا دانوستانەكە تەواو نەبوو، شەهیدیان كردن. ئەگەر دەستی بگەیشتایە تفەنگەكەی.. بۆسەی جاشەكانی هەڵدەگێرایەوە.
نەمریشە.. چونكە، سەید كەریم لە قارەمانە ناودارەكان و تێكۆشەرانی رۆژگاری سەخت بوو. بە دەستی رژێمیش نەك شەڕی ناوخۆ، شەهید كرا.
سەیدم 20-7-1977 یەكەمجار، لە گوندی (ماسیرۆ)ی هەكاری ناسی. تازە لە سوریا گەیشتبوو. هەركە بینیم، شۆڕشگێڕی و جوامێری لـێ‌ دەباری. پێشمەرگەیەكی پتەو، چوست و چالاك.. ئامادە باش بۆ خزمەت و هەڵمەت.
ماوەی دوو مانگ، لە دۆڵی گۆستێ‌ بوین. مام گەڕابوەوە. سەركردایەتی لەوێ‌ كۆبوبوەوە. بناغەی نوێ‌ بۆ یەكێتی و شۆڕش دانرا. سەید كرا بە جێگری ئامر هەرێمی هەولێر بە فەرماندەیی شەهید سەعدی گچكە.
منیش، بۆ كاروباری كۆمەڵە، بۆ ماوەی (5) مانگ چومە سنوری هەرێمەكە، ئەو ماوەیە.. بە رێكەوت لێك دادەبڕاین. توشی دوو شەڕی قورسیش لە شاخی هەورێ‌ و شیاوشان لە ناوەڕاستی هاوین و پاییزدا هاتین.
لەو چەند مانگەدا.. كە سەختترین قۆناغی خەبات بوو. سەید كەریم، نمونەی خۆراگری و قارەمانی بوو.. بۆ یەكجاریش، كەمتەرخەمی و ترسم لـێ‌ نەدەبینی. 
لەسەركردایەتیدا.. لەراپەڕاندنی ئەركەكاندا.. زۆرجار پێكەوە بوین. سەید لە هاوڕێیەتیشدا راستگۆبوو. حەزیشی لە قسەی خۆش و پێكەنین بوو. هەمیشە وەكو لە كۆلێژی ئەفسەریدا پەروەردە كرابوو، پاك و ئامادەی بزوات بوو. هەر لەبەر ئازایەتی و دڵسۆزی، هەڵبژێردرا بۆ سەركردایەتی كۆمەڵە. زۆریش باوەڕی بەرێبازی كۆمەڵە هەبوو.. لەسەر ئەم رێبازەش لەناو شۆڕشدا دوچاری كێشمەكێش دەهات!
لەگەڵ هاوسەنگەرە دڵسۆزەكانی (نەهرۆ عەبدوڵڵا) و (سەباح مەجید) گیانیان بەخشییە كورد و كوردستان. یادیان پیرۆز و رێگای خەباتیان بەردەوام.

 

وتاری زیاتر

هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      49 جار بینراوە

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      75 جار بینراوە














وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      126 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      122 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      139 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      102 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      133 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      106 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو