غازی‌ فه‌یسه‌ڵ سیان

نه‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌هاوڵاتی‌ خۆیمان ده‌زانێت‌و نه‌ئێمه‌ش حكومه‌ت به‌هی‌ خۆمان ده‌زانین

  2020-09-15 22:26      51 جار بینراوە        کۆمێنت

نە  حکومەتی هەرێم بەهاوڵاتی خۆیمان دەزانێت 
نە ئێمەش حکومەتی هەرێم بەهی خۆمان دەزانین ! 
وەرن بەخۆتان ویژدانی خۆتان حەکەم بن  بەتایبەت ئەوانەی بەقەولی خۆیان حکومەتی هەرێم بۆ هەموومانە .....
ئێمەی دانیشتوانی ناوچە کێشەلەسەرەکان  کەرکوک - مەخمور -  ژەنگار - سەرگەڕان -  داقوق -  خانەقین - قەراج - کەندێناوە  ....هتد .  کەوتوینەتە بەر ڕەحمەتی   ترسی داعش و دەیان کێشەی سیاسی و یاساییمان هەیە ئەوجا سەیرەکە   لەوەدایە  داعشەکان  لێشیان زۆر نزیکن و پێیان ناخۆشە  بڵێین داعشیش هەیە کە دەڵێین داعش بەشەرمەوە باس دەکەین وەک ئەوە وایە ئێمە داگیر کەر  داعش خاوەن ماڵ بن ! 
کاکە  بۆ حکومەتی ئێمەن ؟ 
حکومەتێک بێت  چوارساڵە داعش لەبەرچاویانەوە  مولک و ماڵی داگیر کردووین سەدجارمان هانا بۆ هێناون پەرلەمانە  چاو زەردە کە  حکومەتە ڕەنگ زەردەکە ئیشیان چیەو بۆ  وەڵام نادەنەوە کاکە بۆحکومەتی ئێمەن ؟
باشە  سەرۆکی کۆمار و وەزیرو پەرلەمانتارانیشمان لەسەر حسابی ئێمە  لەبەغدا خۆیان قەڵەو کردیە 
وابزانم وەزیری ناوچە کێشەلەسەرەکانیشمان هەیە ؟
خۆ  لە کەسایەتیتان کەم نابێ    ئەگەر  جارێک  بانگمان بکەن بڵێن چ پرتەو بۆڵەتانە !
خۆ گوناح بارنابن ئەگەر  وەفدێکتان  سەردانێک بکات و کێشەکانمان حەل کەن ئەخەر  خەڵک  ناهەقی نیە لێتان بێزارە .
کێشەکانیشمان چارەسەری  زۆر  ئاسانە  بەڵام پیاوی مەردی دەوێ ! 
دەیان جاریش وەفدتان دەچێتە بەغدا منداڵ کارانە  باسی پۆست و پارە  دەکەن و موجامەلەتان دەکەن دوو وێنە دەگرن و دێنەوە وتە بێژە کانتان  چەند قسەیەکمان بۆ دەکات هی سەردەمی ڕاپەڕینە 
 هێندەی یەک دنیا کەیفتان پێ دێ وێنەیان گرتووەو ناویان  وەفدی  باڵایە 😀  ئەوەی کێشەی نەتەوەکەتان بێت بەلای داناچن  کاکە بۆ نوێنەری ئێمەن
لە ساڵی 2017  ەوە  ئێمەتان هەرزان فرۆش کرد و دەیان  سیناریۆو پیلان و بوختانیشتان بەیەکتردا کرد تا خۆتانی لێ دەرباز کەن کاکە بۆ حکومەتی ئێمەن !
ئێوە بەرژەوەندی  گیرفانتان لەگەڵ کێ  هەبێت  دەیکەن و بە سیاسەتی دەزانن و فەڕزی دەکەن و یاسایەکی پڕ بەپێستی بۆ دادەدورن 
دەزانم  سەری  هاوڕێکانم ئێشاندووە لە فیسبووک 
بەڵام  بابێن  یەک  ڕۆژ  لەشوێنی ئێمە خۆڕابگرن !   ناچارین و بەردەوام لەناو کێشەکانداین و سنورەکەشمان وەک ئەوان  هەرزان فرۆش نەکردووە و خاک و هێلانەی خۆمان خۆش دەوێ 
بەڵام خۆشبەختانە چەند  کەسێک پشتیوانمانن  لە  داهاتوو  بەنامیلکەیەک  ناویان دێنین و بەڵگەی زۆریشمان کۆ کردۆتەوە  لە سەر خیانەت و پشت گوێ خستنی  سنورەکانمان .
بۆیە  تکا دەکەین  ڕۆژنامەنووسان 
نیشتمان پەروەران لەهەرکوێ هەن 
فریامان کەون و حکومەتی مەرکەز  گوێتان لێ دەگرێت و ئامادەی چارەسەری کێشەکانە چۆن چاوتان  هەڵدێ بەرامبەرمان کە ئەم هەموو شارو گوند و خاکەتان فرۆشت و بەوشەیەکیش  قسەیەک ناکەن 
بێ دەنگیتان  لە ڕووی یاساییەوە  نیشانەی ڕازی بوونتانە  بەو کێشانەی بۆتان درووست  کردوون ! 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو