‎شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

سنۆبه‌ره‌ سووتاوه‌كان

  2020-09-18 19:45      137 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌به‌ر كۆرۆنا نه‌چوبوومه‌ رێگای تاسلوجه‌ (ڕاپه‌رین) نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌وێدا تێپه‌ریم و بینیم هه‌ندێك له‌دارسنۆبه‌ره‌كانی ئه‌و ڕێگایه‌ به‌شێوازێكی زۆر نائاسایی وشك بوو بوون ..!!
بینینی ئەو دارسنۆبه‌رانە بەو شێوەیە زۆر نیگه‌رانی كردم، چونكه‌ ئه‌و دارسنۆبه‌رانه‌ نه‌مامی تازه‌ چێنراو نه‌بوون تا وه‌كو له‌ بێ ئاویدا وشك بوو بێتن..!! و ئه‌و دارستانانه‌ش دارستانێك نییه‌‌ كه‌ (ئەو کەسانەی نێرگەلە دەکێشن) لێی كۆببنه‌وه‌و وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ سووتانی دارسنۆبه‌ره‌كانی بناری گۆیژه‌ پێمان بووترێ كه‌ به‌خه‌ڵۆزی نێرگه‌له‌ سووتاوه‌ …!!! 
یه‌كه‌م كاری كه‌ كردم هانام بۆ داواكاری گشتی برد ... له‌كاتێكدا كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی به‌دوواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونەن، ئه‌بینین كه‌ سلێمانی فرۆشان كه‌وتونه‌ته‌ په‌له‌قاژه‌و بەڕۆژی رووناک و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی شاره‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌سوتاندنی ئەو دار سنۆبەرانەی كه‌ له‌به‌شی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ( بای بای سنۆبه‌ره‌كانی شار) نه‌جاتیان بوو بوو..!!
ڕاسته‌ شاره‌وانی چه‌ندین جار دڵنیایی داوه‌ كه‌ هیج پرۆژه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه‌ لەسەر ئه‌و زه‌ویانه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر ئه‌و فلیمه‌مان بینیووەو ئه‌زانین چاوچنۆكان چۆن ئاماده‌كاری بۆ پرۆژه‌كانی داهاتوویان ئه‌كه‌ن (هەوڵدان بۆ ڕوخاندنی گەڕەکی شێخان و کارگەی جگەرەی سلێمانی و ئەمنە سوورەکەو چەندین شوێنیتر) باشترین نموونەن و دەبێت دەرسییان لێوەربگرین، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر شاره‌وانی كه‌ بڕیاری دروستكردنی پرۆژه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ چ به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی و چ به‌ قودره‌تی قادر ئه‌سوتێن هه‌تاهه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات ..
ئێمه‌ش وه‌ك دڵسۆزانی شار ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ كه‌ له‌باتی هه‌ر سنۆبه‌رێكی سووتاو دوو سنۆبه‌ری له‌ته‌نیشت بڕوێنین و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ئێستاو ئاینده‌شدا هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌ له‌شوێنی سنۆبه‌ره سووتاوه‌كان دروستكرا ئه‌وا به‌ده‌ردی سنۆبه‌رەكانی ببه‌ین ...!!

وتاری زیاتر

مامه‌ گیان ‬ ‎شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
2020-10-03 21:54      77 جار بینراوە




بۆچی تۆقیوون ؟‬ ‎شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
2020-05-13 22:04      206 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو