عەتا كەریم

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!

  2020-09-19 17:45      50 جار بینراوە        کۆمێنت

1-2
ماسمیدیا لەڕێی بینراو، بیستراو، خوێنراوەوە خۆی بە تاكەوە توند دەكات و میدیای نوێش سەرباری شەڕی زاڵبوون بەسەر ماسمیدیا شەڕی راوكردنی تاك دەكات، بەرەیەكی فراوانتریش لە سۆشیالمیدیاوە هەژموونی كۆنترۆڵكردنی خۆی فراوان و پێشدەخات، بۆیە تاك لەبەردەم ئەم هەژموونە میدیاییانەدا بارقورس و لۆدێكی زۆردەكەوێـتەسەر بیرو بیركردنەوەیەكی ماندووكەردا.
لەشەڕی سەپاندنی هەژمووندا بەحوكمی تەكنۆلۆژیا میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیالمیدیا چانسی برەوی قۆناغەكەیان هەیە و ئاسان و خێرا كۆنتاكت لەگەڵ تاكی كۆمەڵگەدا دەكات، زۆرجاریش ناچاری تێكەڵبوونی زیاتری دەكات بەهاوبەشی و گۆڕینەوەی بیروڕا و دوتریش كارلێكەر و كارتێكراو دەبێت.
لەئێستادا سۆشیالمیدیا، دەتوانرێت بەمیدیای كاریگەری و كێبڕكێكاری ماسمیدیا سەیرو قەبووڵبكرێت، هەرچەند ناكرێت ببێتە جێگرەوە، بەڵام خودی ماسمیدیاش نەیتوانی خۆی لێداببڕێت بۆیە پەنجەرەی لەسەر سۆشیالمیدیا كردۆتەوە، بۆ بالانسكردنی كێبڕكێ، بەجۆرێك زۆرێك لە كەناڵە ئاسمانیی و بگرە ئاژانسە جیهانیەكانیش كە سەرچاوەی هەواڵین، بەهەمان ناوەوە خاوەنی سۆشیال میدیان، سەرجەم كەناڵ و رادیۆ و رۆژنامەو گۆڤارەكانیش بەهەمانشێوەن، كە ئامانجە سەرەكییەكانیان بێبەشنەبوونە كە جەماوەرێتی و كارلێكی باوی سوشیالمیدیا و هەروەها گەیاندنی پەیامەكانیانە بۆ وەرگر، كە دەكاتە رازیبوون بە كارلێك و كاریگەریی سوشیالمیدیا.
جیا لەمیدیا، ناوەندە سیاسیی و ئابووریی و كۆمەڵایەتیەكانیش هاتونەتە نێو بازنە كاریگەرەكەی سۆشیالمیدیا و وردتریش بۆتەوە بۆ ئاستی كاراكتەرەكانیان و ئەوانیش نەك دابڕاونین و وەك تاكی كۆمەڵگە رژاونەتە نێو سۆشیالمیدیاوە، كە كاریگەریی و كۆنتاكتی نێوخۆیی و نێودەوەڵەتی بەشێكی دیاریكراو لەكاتی ئەوانیش دەبات، كە كاتی بەكارهێنان ژمارەی كاتە كۆنترڵكراوەكانە هەم وەك كارلێكراو هەمیش وەك كارتێكراو، كە ئەوەش یەكسانە بە دەرگایەكی گەورە كە لە سەر نۆرمێكی نوێی كاریگەریی هاوچەرخ كە هێزی راكێشان و كێشكردنی زۆر زیارترە و پێچەوانەكەیشی تەواو دەكات، لەرووی ئامانجپێكانی پەیامی میدیایی و وەرگرتنەوەی دەستوبردی فیدباكیشەوە كاردانەوە سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابووریی و هەروەها نێودەوڵەتیش بەردەستتردەكان، ئەوەی لە جەنگی ئابووری ئەمریكا-ئێران-توركیا بەروونی بینرا.
ئامێرەكانی بەرهەمی تەكنۆلۆژیای ئەلیكترۆنی توانا و هێزی كاریگەریی و كارلێكی خێرای لەسەرئاستی ناوخۆیی و جیهانی بە سۆشیالمیدیا دەبەخشێت، كە توانیویەتی دەرفەتی كاریگەری زێرین بە سۆشیالمیدیا بدات و بەكاربەردەكاتە هاوڕێی دانەبڕاو، بۆیە گەشەی تەكنۆلۆجیای ئەلیكترۆنی كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر گەشە و فراوانی سۆشیالمیدیا هەیە بە پێچەوانەیشەوە، بۆیە تێڕوانینی دوور و هەنگاوەكانی جیهانگیریی هێشتا خێرا و بەپەلەترە بۆ گەیشتن قۆناغی كاریگەرتر.
بەتێڕوانین لە پەنجەرەی هەرێمەوە ئەم قۆناغە، دۆخی میدیایی و كاری میدیاكاران، دووراییەكی زۆری هەیە لەگەڵ كاركردنێك پەیوەستی پرانسیپ و بەها سەلمێنراوەكانی كاری میدیایی پرۆفیشناڵ بێت، هاوشانیش نەیتوانیوە وەك پێویست سوود لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیش وەربگرێت، بەڵكو تەنیا وەك دەرفەتێك مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، بەتایبەت لە ساتەوەختەكانی هەڵبژاردن كە ئێستا هەرێمی كوردستانی تێدایە بۆ هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی ئەمساڵ، كە سۆشیال میدیا لە زۆنی هەرێمدا سەررێژە لە پەیج و ئەكاونتی «هەتیو» بە سپۆنسەر كەسایەتی سیاسیی و حزبەكان، كە زۆرێكیان كار لەسەر ناشیرینكردنی ئەوانی تر و جوان نیشاندانی «مەبەستتدارەكان»ە، بەرێگای بازدان بەسەر بەرپرسیارێتی ئاكار و ئاسایشی سیاسیی و كۆمەڵایەتی و هانابردن بۆ شكاندنی خودی «هاونیشتمانی» بەكاردەهێنرێت، تەنیا هۆكاری رێگەبەخۆدانیش ئەوەیە كە جیابیرە و جیابیریش پایەیەكی دیموكراسیە، كە دەكاتە نابووتكردنی دیموكراسیش، شەڕێكی سیاسیی و دەسەڵاتە لە گۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا نەك ركابەری.

وتاری زیاتر

خاوەنی گەمە دۆڕاوەكە!‬ عەتا كەریم
2020-10-16 21:54      41 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      115 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      131 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      231 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      376 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      317 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      236 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      300 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      367 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      478 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      322 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      333 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      287 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      285 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      398 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      388 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      616 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      419 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      524 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      511 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      513 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو