د.ئەرسەلان بایز

پاراستنی ئەزموونی هەرێم، نەك دابەشكردنی

  2020-09-20 15:48      90 جار بینراوە        کۆمێنت

 (114)
لەیەكەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان لەساڵی (1982) لە (مالیمۆس) و گوندی (كانی زەرد)ی دیوی كوردستانی رۆژهەڵات. (ئایا مەسەلەی كورد یەك مەسەلەیە یان چەند مەسەلەیەكە) بابەتێكی گەرم و پڕ بایەخی گفتوگۆكان بوو. كۆمەڵە خۆشی ناوی (كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان) بوو. بەندە لەقسەكانمدا بەبڕوایەكی پتەوو حەماسەتەوە وتم: لەلای من سلێمانی و دهۆك و مەهابادو دیاربەكر… هتد كوردستانن و چارەنووسیان بەیەكەوە بەستراوەتەوە. بۆیە دەڵێم: (بەڵێ‌ مەسەلەی كورد یەك مەسەلەیە). بێگومان رای پێچەوانەش هەبوو، كە دەیانوت: هەر پارچەو مەسەلەی خۆی لەچوارچێوەی ئەو وڵاتە چارەسەر بكات، كە پێیەوە لكێنراوە (بەڵام كەمینەبوون).
هەر لەدوای تەواوبوونی كۆنفرانسەكە، زنجیرە وتارێكمان لەو بارەوە لەڕادیۆی (ی.ن.ك) بڵاوكردەوە، كاك (نەوشیروان مستەفا)ی رەحمەتی و كاك (فەرەیدون عەبدولقادر) زۆربەی وتارەكانیان نووسی، بەندەو كاك (رێكەوت عوسمان)یش سەرو وتارمان نووسی، شیاوی باسە ئەو وتارانە لەنامیلكەیەكیشدا چاپكران.
ئێستا دوای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵانە، كاتێ‌ بیر لەو بابەتەو ئەو رۆژانە دەكەمەوە. كاتێ‌ بیر لەواقیعی حزبەكانی كوردستان و كۆمەڵگەی خۆمان دەكەمەوە، گریانم بۆ خۆمان دێت، یەك مەسەلەیی كورد لەكوێ و سەرلەنوێ‌ دابەشكردنەوەی كوردستان لەكوێ! ناشڵێم ئەوەی ئەوسا ئێمەش دەمانوت واقیعی بوو.
# لەمنداڵیمەوە تاكو چەندین ساڵ بەر لەئەمڕۆ، بگرە زۆر پێشتریش، منداڵ و گەورەو بچووكی كوردستان بەوە فرچكیان دەخواردو پەروەردە دەبوون، كوردستان لەلایەن دوژمنەكانەوە بەناهەق بەسەر چوار وڵاتدا دابەشكراوە، بێ خوایشتی خۆی بەچەندین وڵات لكێنراوە. لەنیوەی سەدەی رابردووش بەدواوە (یا كوردستان یا نەمان) دروشمی كوردە نیشتمانپەروەرەكان بوو. لەو پێناوەشدا هەزاران گەنج شەهید بوون… بەسەدان گوندیش وێران بوون. سەد ساڵ بەر لەئەمڕۆش وەفدی كوردستان لەكۆبوونەوەكانی ئاشتەوایی لەپاریس وەكو عەرەب و میللەتانی تر داوای دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانیان دەكرد. كەچی بەداخەوە سەد ساڵ دواتر تازە بە تازە دەمانەوێ‌ سەرلەنوێ‌ كوردستان لەچوار پارچەوە بیكەین بەپێنج پارچە، بەدەستی خۆمان كوردستان دابەشبكەینەوەو ئاگر لەماڵی خۆمان بەربدەین!.
# لەماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا دەیان گەلی وەكو (جۆرجیا، بۆسنەو هەرسك، سلۆڤاكیا، ئازربایجان، روسیای سپی، كرواتیا، لاتیڤیا…هتد). سەربەخۆیی خۆیان وەرگرت. لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردووشدا گەلانی (كەتەلۆنیا، سكۆتلەندا، كبك، تێگرای) چەندین ریفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی كردووە. شیاوی باسە (ئیسپانیا، بەریتانیا، كەنەدا) لەوڵاتە هەرە دیموكرات و پێشكەوتووەكانی جیهانن. هیچ جۆرە زەبرو زەنگێكیان دەرهەق بەو گەلانەی تر بەكارنەهێناوە، كەچی ئەو گەلانەی پێشتر باسمان كرد، دەیانەوێ‌ سەربەخۆبن و لەو وڵاتانە جیاببنەوە، كەچی بەداخەوە لای ئێمە لەكوردستان راشكاوانە پیلانی دابەشكردنەوەی كوردستان لەسەر دەستی كورد خۆی لەهەوڵ و تەقەڵادایە.
# راستە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، كێشەی بێمووچەیی، ناعەدالەتی هەیە، یاسا سەروەر نییە، بەڵام ئەو نەخۆشییە، ئەمڕۆ هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە. من دان بەوەدا دەنێم بەشێك لەو كێشەیەی ئەمڕۆی كوردستان بۆ كەمتەرخەمی و نەزانی و ناكۆكیی نێوان حزبەكان و ناشەفافیەت لەحوكمڕانی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەوە ئەمە ناگەیەنێت كە پاراستنی ئەم ئەزموونە لەبەرچاونەگیرێت، كە بەخوێنی هەزاران شەهیدو قوربانی؛ دروستبووە.
بەندە لەگەڵ شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتم بۆ یەكە ئیدارییەكان تاڕادەی لامەركەزییەت، بەڵام ئایا دابەشكردنەوەی كوردستان لەسەر دەستی كورد خۆی دەچێتەوە چ خانەیەك لەسیاسەت؟!.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      103 جار بینراوە


خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      109 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      65 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      101 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      75 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      136 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      108 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      158 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      106 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      104 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      100 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      174 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      111 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      150 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      148 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      155 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      157 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      157 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      190 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      151 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      229 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      315 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      220 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      143 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      201 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو