هۆمه‌‌ر شێخموس

چه‌‌ند روونكردنه‌‌وه‌‌یه‌‌ك له‌‌سه‌‌ر سه‌‌ره‌‌تاكانی دامه‌‌زراندنی ی.ن.ك و ده‌‌ستپێكردنی شۆڕشی نوێ و رۆڵی ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌‌ر تێیدا

  2020-09-26 23:43      96 جار بینراوە        کۆمێنت

سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ له‌میدیاكان و سه‌كۆكانی سۆشیال میدیا دروست بووه‌ له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، پێم باشبوو وه‌‌كو ئه‌‌ركێكی مێژووی و ئه‌‌خلاقی، بۆ ده‌‌رخستنی راستییه‌كان سه‌‌باره‌‌ت به‌هه‌‌ڤاڵانی ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌‌رو رۆڵی به‌‌رچاویان له‌بڕیاری هه‌‌ڵگیرساندنه‌‌وه‌‌ی شۆڕشی نوێ، ئه‌‌م راستیانه‌‌ی لای خواره‌‌وه‌‌ بخه‌مه‌ڕوو، ته‌نها بۆ پاراستنی مێژووی شۆڕشی نوێی یه‌‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان:
یه‌كه‌م:  ئه‌‌گه‌‌ر جه‌‌نابی مام جه‌‌لال و ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌ر له‌‌ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی وڵات نه‌‌بوونایه‌‌، نه‌‌ یه‌‌كێتی و نه‌‌ شۆڕشی نوێ دروست نه‌‌ده‌‌بوون.
دووه‌م:  منزر نه‌قشبه‌ندی نه‌‌ كاندیدو نه‌ ئه‌‌ندامی ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌‌زرێنه‌‌ر بووه‌.
سێیه‌م:  خه‌بات و هه‌‌وڵ و كۆششی هه‌‌ڤاڵانی وڵات و ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی وڵات به‌‌مه‌‌به‌‌ستی بووژاندنه‌‌وه‌‌ی هیواو ئاواته‌‌كانی گه‌‌له‌‌كه‌‌مان ته‌واوكه‌ری یه‌‌كتربوون.
چواره‌م:  پاش بڕیاردان له‌‌سه‌‌ر ده‌‌ستپێكردنه‌‌وه‌‌ی خه‌‌باتی چه‌‌كداری و شۆڕشی نوێ له‌‌لایه‌‌ن ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زراندنی ی.ن.ك لەمانگی نیسانی 1976، له‌‌كۆبوونه‌‌وه‌‌ی تایبه‌‌تی خۆیدا له‌‌ (ڤییه‌‌نا-نه‌‌مسا)، بڕیاردرا كه‌‌ جه‌‌نابی مام جه‌‌لال و كاك نه‌‌وشیروان، ده‌‌ستبكه‌‌ن به‌‌په‌‌یوه‌‌ندیكردن له‌‌گه‌‌ڵ هه‌‌ڤاڵانی كۆمه‌‌ڵه‌‌ی م.ل (ماركسی لینین) و بزووتنه‌‌وه‌‌ی سۆشیالیستی كوردستان بۆ هاتنه‌‌ ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی هه‌‌ڤاڵان بۆ شاخ به‌‌مه‌‌به‌‌ستی هه‌‌ڵگیرسانی ئاگری شۆڕشی نوێ لەمانگی حوزه‌‌یرانی 1976 دا.
پێنجه‌م:  سه‌‌ركرده‌‌كانی بزووتنه‌‌وه‌‌، شه‌‌هیدان كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری، دكتۆر خالید سه‌عید، كاك عومه‌ر مسته‌‌فاو كاك ره‌‌سوڵ مامه‌‌ند، له‌‌هه‌‌مانكاتدا له‌‌گه‌‌ڵ هاوڕێیانی كۆمه‌‌ڵه‌‌، له‌‌گه‌‌ڵ سه‌‌دان پێشمه‌‌رگه‌‌، هاتنه‌‌ ده‌‌ره‌‌وه‌‌ بۆ ده‌‌ستپێكردن بەشۆڕشی نوێ.
شه‌شه‌م:  دوو له‌‌ ئه‌‌ندامانی سه‌‌ره‌‌كیی ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌‌ر، كه‌‌ بریتیبوون له‌‌ كاك نه‌‌وشیروان لەسه‌‌ره‌‌تای 1977 و مام جه‌‌لال لەمانگی حه‌‌وتی 1977 هاتنه‌وه‌ بۆ ناوه‌‌وه‌‌ی وڵات، پاشان هه‌‌ڤاڵانی تری ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌‌ر له‌ناویاندا (عومه‌ر مسته‌‌فا، د.فوئاد مه‌عسوم، د.كه‌‌مال خۆشناو، عادل موراد، هۆمه‌‌ر شێخموس) لەمانگی 12ی ساڵی 1978 گه‌‌یشتنه‌‌ ناوزه‌‌نگ و به‌‌شی زۆریان له‌‌ناو وڵات مانه‌‌وه‌‌. ته‌‌نها كاك د.كه‌‌مال فوئادو كاك ره‌‌زاق فه‌‌یلی نه‌‌یانتوانی بگه‌‌ڕێنه‌‌وه‌‌ له‌وكاته‌دا‌، به‌ڵام لەدواییدا هه‌‌ردووكیان لەهاوینی 1979 و 1981 سه‌‌ردانی وڵاتیان كردو به‌‌ ئیشوكاری شۆڕش ره‌‌وانه‌‌ی ده‌‌ره‌‌وه‌‌ كران.
حه‌وته‌م:  له‌ساڵی 1984 بڕیاردرا به‌‌ هه‌‌ڵنه‌‌بژاردنی هه‌‌ندێك لەئه‌‌ندامانی ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌‌ری پێشوو بۆ مه‌‌كته‌‌بی سیاسی له‌‌به‌‌ر نه‌‌گه‌‌ڕانه‌‌وه‌‌یان بۆ ناو وڵات.
هه‌شته‌م:  به‌‌ فعلی و له‌‌ واقیعدا به‌‌ پراكتیكی ده‌‌سته‌‌ی دامه‌‌زرێنه‌‌ر، پاش كۆبوونه‌‌وه‌‌كانی سه‌‌ركردایه‌‌تی 1978-1979 له‌ ناوزه‌‌نگ و زه‌‌ڵێ؛ نه‌‌ماو م.س (مه‌‌كته‌‌بی سیاسی)و كۆمیته‌‌ی سه‌‌ركردایه‌‌تی، بوون به‌‌ ئۆرگانه‌‌كانی بڕیاردان له‌‌ناو یه‌‌كێتیدا.

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو