د.سەردار عەزیز

عیراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟

  2020-09-27 15:03      88 جار بینراوە        کۆمێنت

دۆخی عیراق شل و شلۆقە. چەند رووداوێک روویاندا، ئایا چی دەگەیەنن، چیمان پێدەڵێن، چی بەدوایاندا دێت؟
کاتی هاتنی کازمی ئەمریکا بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ رووخسەتی کڕینی وزەی لەئێران بۆ درێژکردەوە. بەڵام ڕۆژانی ڕابوردوو لە گەڵ کۆتایی ئەو ١٢٠ ڕۆژەدا، تەنها بۆ دوو مانگ درێژی کردەوە. هەندێک ئەمە بەفشارو هەندێکی تر بەنەمانی پشوو ئەمریکا دەخوێننەوە.
رووداوی دووەم، تەلەفۆنی پۆمپیو بوو لەگەڵ سەرۆک کۆماردا. لە تەلەفونەکەدا، وەک ئاشکرا کراوە، پۆمپیو هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر هێرشی سەر شاندە دیپلۆماسی و ناوەندە دیپلۆماسییەکان بەردەوام بێت، ئەوا ناچارن باڵوێزخانەکەیان دابخەن و بکشێنەوەو دەستبکەن بەلێدانی ئەو هێزانە.
ئەم هەڕەشەیەی پۆمپیو وەها دەردەکەوێت لەلایەن هێزە میلیشیاییەکانەوە بەهێند وەرگیرابێت، هەر خێرا سەدر تویتێکی کردو خۆی لەپرسەکە بەدوورخستەوەو سەرەکۆنەی هێرشی سەر دیپلۆماتانی کرد. تەنانەت عامریش بەهەمان ئاواز خوێندی. ئایا ئەم گۆڕانە خێرایە، یارییەکە بۆ خۆپاراستن لەغەزەبی ئەمریکاو هەڵمژینی توڕەیی و تێپەڕاندنی دۆخەکە؟ یان هێزە میلیشییاکان بە جیددی هەست بەمەترسی دەکەن؟ ڕەنگە تێکەڵەیەک بێت لەهەردووکیان. بە تایبەتی لای شیعە بەبوونی تەقییە، شاردنەوەی نییەت هیچ کێشەیەک نییە. 
لەئەمریکا چاودێرانی عیراق هەڕەشەکەی پۆمپیو بەجیاواز دەبینن. مایکڵ نایت بەهەڵەی دەبینێت و وەک دیارییەک دەیخوێنێتەوە کە بەهێزە میلیشیاییەکان درابێت. ئەو بەسرە بەبیر هەمووان دەهێنێتەوە کاتێک ئەمریکا لەبەر هەڕەشە بەردەوامەکان ناچاربوو کونسوڵخانەکەی دابخات، بەڵام نەبووە هۆکاری هیچ گۆڕانکارییەکی بەرەوباشە لەو شارەدا.
مایكڵ ڕۆبن بەهەمانشێوە، کشانەوە بەهەڵە دەزانێت، بەڵام توندبوونی هەڵوێستی ئەمریکا بەباش دەزانێت و دۆخی عیراق بەهاوشێوەی پەنەمای سەردەمی بۆشی باوک لەقەڵەم ئەدات. بەجۆرێک کە گرتن و راودونانی سیاسییە عیراقیەکان ببیتە بەشێک لەپلانی ئەمریکا. لەهەمانکاتدا هەردوو عامری و مالکی لەکازمی نیگەرانن و ئامادەی دانیشتنەکەی نەبوون لەکۆشکی زەقورە. 
خوێندنەوە:
دەربڕینی ناڕەزایی و تووڕەیی و ئاماژەدان بەکشانەوە، رەنگە وەها لەلایەن هێزە شیعیەکانەوە بخوێندرێتەوە کە کارەکانیان بەرهەمی هەبووەو ئەمریکا باس لەکشانەوە دەکات و پشووی بەرەو کۆتایی دەچێت. ئەوانیش پلانی ئەوەیان هەبوو کە ئەمریکا چۆن هەراسان بکەن.
لەهەمانکاتدا، ئێستا ڕەنگە پرسەکە ئەوەبێت کە ئایا کشانەوە بەزیانەوە دەبێت یان چۆن دەتوانرێت زیانەکانی کەمبکرێتەوە؟ 
هەموو ئەمانە کاتێک روودەدەن کە ئیدرارەی ترەمپ کەمتر لەدوو مانگی ماوەو ئەگەری روودانی موعجیزە کەمە. هەرچەندە روویداوە کە لەنزیک بەئەنجامدانی هەڵبژاردن موعجیزە روویداوە. بۆ نموونە بڵاوکردنەوەی ئیمەیڵەکانی هیلەری لەمانگی دەی پێش هەڵبژاردن زیانێکی گەورەی لێدا. ئایا کارێکی وەها روودەدات، ئایا دانانی دادوەری دادگای فیدڕالی هەنگاوێکی وەها دەبێت؟؟ یان هەرچەندە لەکۆمیدیا دەچێت، ترەمپ نیازی هەیە کۆشکی سپی بەجێنەهێڵیت، هەرچەندە کۆمارییەکان ئاگادارییان لەوبارەوە پێدا.
رووداوێکی تری گرنگ گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی عیراقە. ئەم گۆڕینە هەندێک وەهای لێکدەداتەوە کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری کەسایەتیەکانی ناو سیاسەتی عیراقی و هەندێکی تریش زۆر لەوە سووکتر دەیبینێت، بەتایبەتی یاری زۆری ساختەو گزی لەئارادایە.

 

وتاری زیاتر

عیراق... داهاتوویەکی رەش‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-26 18:16      29 جار بینراوە



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      30 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      60 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      55 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      54 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      52 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      58 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      84 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      54 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      56 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      71 جار بینراوە





ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      113 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      72 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      106 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      88 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      68 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      87 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو