شوان كەریم كابان

ئەی ئەگەر ببێ بەپاشا چی ئەكا؟

  2020-09-28 23:14      82 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگێرنەوە ئەڵێن وڵاتێك هەبوو پاشایەك حوكمی ئەكرد، بەهۆی بێ بەرنامەیی و بێ سەروبەری و كێشەو گرفتی زۆرەوە، خەڵك لەخۆی و دارودەستەكەی ناڕازی بوون و هەمیشە خەریكی بۆڵە بۆڵ و گلەیی بوون و زووزوو داوایان لەپاشاو حكومەت دەكرد ژیان و گوزەرانیان چاك بكەن و چاوێكیان لێیان بێ. 
ئالەم كەین و بەینەدا كابرایەك پەیدا دەبێ دەیەوێ خۆی بكات بەدەمڕاستی خەڵكەكەو ئەو گلەیی و داواو گازندەی خەڵك بگەیەنێتە پاشاو دەوڵەت، كابرا بۆئەوەی وەك پیاو ماقوڵ دەركەوێ، بڕیاردەدات دەستبداتە بازرگانیی بێ ئەوەی لەبنەڕەتدا خاوەنی هیچ بێ، بۆ ئەم مەبەستە پەنا ئەباتە بەر خەڵك و داوا لەژمارەیەكی زۆری خەڵك دەكات ببنە شەریكی لەبازرگانییەكەیداو ئەوەی بۆ ئەچێتە سەر. 
لەلایەكی ترەوە پەنا ئەباتە بەر هەندێ دەستڕۆیشتووی حكومەتەكەی پاشا تاكو بەپارە هاوكاری بكەن و ئەمەشی بۆ مەیسەر ئەبێ و پارەیەكی باش بەقەرز لەدەوڵەت وەردەگرێ. پاش ماوەیەك خۆی ئەگرێ و خەڵكێكی زۆر لەخۆی كۆدەكاتەوەو دەبێتە رەخنەگرێكی سەر سەختی دەوڵەت و رۆژانە هەرچی خراپە پێی ئەڵێ و خەڵكی لێ هان دەدات.
پاش چەند ساڵێك لەكارو كاسبی كابرا، ئەوانەی بوونەتە شەریكی بیر لەحاڵی خۆیان دەكەنەوەو بڕیاردەدەن مشورێكی پارەكانیان بخۆن، وەختێك بەكابرا دەڵێن، ئەیانكا بەكێواو پێیان دەڵێ؛ پارەی چی و حاڵی چی، لەكاسبییەكەم هیچ قازانجێكم نەكردووەو كەس داوای هیچ نەكات، یەكێك لەوانەی پارەی داوەتێ بۆ شەریكایەتی پێی دەڵێ؛جیاوازی تۆو دەوڵەتەكەی پاشا چییە، هەردووكتان هەقی خەڵكتان خواردووە، ئیتر تۆ بۆ گلەیی لەپاشاو دەوڵەتەكەی دەكەیت. شەریكەكانی كابرا كاتێك بۆیان رووندەبێتەوە كە هیچی لێ هەڵناكڕێنن و پارەكەیان كەوتووەتە قوڕگی شێرەوە، بڕیار دەدەن بچنە بەر ماڵەكەی و داوای پارەكەیان بكەن، بەڵكو رووگیر بێ و شتێكیان باتەوە. بەیانییەك ژمارەیەكیان لەوێ كۆدەبنەوەو داوادەكەن بیبینن، كابرا لەبری ئەوەی خۆی بێ بۆ لایان، چەند كەسێك دەنێرێ بۆیان و دەبێ بەدەمەقاڵێ و بەپاڵ و شەق دەریان دەكەن. لەوكاتەدا یەكێك لەشەریكەكانی كابرا دێتە دەنگ و دەڵێ؛ باشە ئەوە ئێستا هیچی بەدەست نییە لەسەر داواكردنی هەقی خۆمان دەمانداتە بەر شەق، ئەی ئەگەر ببێ بەپاشا چیمان لێ دەكا؟

 

وتاری زیاتر

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      35 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      41 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      38 جار بینراوە








بەغدا، پیلان دژی هەرێم‬ شوان كەریم كابان
2020-08-14 19:17      73 جار بینراوە


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      76 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      70 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      76 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      74 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      135 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      105 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      78 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      133 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      121 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      110 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      108 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو