كاروان یاروەیس

لێکۆڵینەوە لە شانزەی ئۆکتۆبەر!

  2020-10-16 15:15      87 جار بینراوە        کۆمێنت

رووداوەکان و کاردانەوەکانی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بەتەنها شانزەی ئۆکتۆبەر نییە بەدیاریکراوی، بەڵکو لەڕۆژی بڕیاردان لەدیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم هەتا ئەمڕۆش، کە هەفتەی رابردوو رێکەوتنی نێوان پارتی و کازمی لەبارەی شنگالەوە کرا، بەرئەنجامی ریفراندۆمن.
قسەی جیاواز، بەشێکی زۆری بەهەناسەی نالۆژیکی و دوور لەبەرپرسیارێتیی مێژوویی و نیشتمانی لەبارەی شانزەی ئۆکتۆبەر دەکرێ. بەداخەوە هیچ کام لەو قسەو بابەتانە ناچنە چوارچێوەی هەوڵی جددی بۆ روونکردنەوەو سەلماندنی راستییەکان لەبارەی رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە.
پارتی بەدیاریکراوی ویستێتی بەتەرزو فۆرمی موزایەدەو لێدان لەوەتەری سۆزو قەرەباڵغی و رووکەشانە، لەبارەی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە قسە بکرێ، نایەوێ لێکۆڵینەوەو قسەو باسی جددی بەرپرسیارانە بکرێ، لەبارەی راستییەکانی رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە دەیەوێ وەک کەرەستەیەکی شەڕی میدیایی و ململانێی تەسکی حزبی کەڵکی لێوەربگرێ.
لەئازاری ساڵی 2018 چەند مانگێک دوای شانزەی ئۆکتۆبەر، بەڕێز لاهوری شێخ جەنگی، ئەوکات وەک بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری، بەنووسراوێکی رەسمی داوای لەدامەزراوە نیشتمانییەکانی هەرێم کرد، لێکۆڵینەوە لەبارەی راستی رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بکەن.
لەو نووسراوەدا، لاهوری شێخ جەنگی، رەخنە دەگرێ و نیگەرانی خۆی دەردەبرێ، کە بۆچی کەمتەرخەمی کراوە لەوەی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان لەبارەی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە دەست بەکارببێت و پێشنیازیشی کردووە چاو لەهیچ کەس و لایەن و تۆمەتبارێک نەپۆشرێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بۆ رای گشتیی کوردستان بڵاوبکرێتەوە.
ئەم بێمنەتی و پەرۆشییە بۆ لێکۆڵینەوە، لەبارەی راستی رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر، هیچ بیانوو و پاساوێکی یاسایی و لۆژیکی ناهێڵدرێتەوە بۆ ئەوانەی لەبری لێکۆڵینەوەو دەرخستی راستییەکان، برەو بە نەفەسی تۆمەتبەخشینەوەو موزایەدەو شێواندنی مێژوو دەدەن.
ئێستاش نەچووە بچێت، دامەزراوە پەیوەندارەکانی هەرێم، دەتوانن لێکۆڵینەوە لەبارەی دەرخستنی راستییەکان دەستپێبکەن، بەڵام رووداوەکانی دوای ریفراندۆم و دوای شانزەی ئۆکتۆبەریش دەرئەنجام و کاردانەوەی ریفراندۆمن، پێویستە وەک یەک پاکێج و دۆسێ، لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێ، واتا لەگەڵ شانزەی ئۆکتۆبەر پێویستە لێکۆڵینەوە لەڕیفراندۆمیش بکرێ.
ل.راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی

وتاری زیاتر

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      59 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      105 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە





دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      112 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      305 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      291 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      361 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      520 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو