عەتا كەریم

خاوەنی گەمە دۆڕاوەكە!

  2020-10-16 21:54      42 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی هەرێم بەهاوپێچی شكستەكانی (ریفراندۆم، سەربەخۆیی ئابووری، كەیسی نەوت و داهاتی تەسلیمكراو، فڕۆكەخانەی داخراوو لیستی مووچەو بودجەو ملكەچی دەستووری هەمیشەیی) لەهاتوچۆی رێی بەغدایە، سەرباریش بێوەڵام و دەستبەتاڵە، هاوكێشەكە بەجۆرێكی دیكەیە، بەئاسانی هاوسەنگ نابێتەوە، لەهەردوو باریشدا تەنیا بەزیانی هەرێم و خەڵكەكەی كەوتووەتەوە، روونتر: حكومەتی هەرێم لەدەرگای بەغدا دەدات، وەڵامەكەی دەستەبەتاڵییە، لەبەردەرگای خۆشیدا بێت هەر دەستبەتاڵە!!، بۆیە ریفراندۆم بۆتە "رێی بانە"، وەك ئەو پەندەی كوردەواریی لێهاتوە كە "هەموو رێیەكان دەچنەوە سەربانە"، بۆیە سەرەداوی هەركێشەیەك لەهەرێم دەچێتەوە سەر ئەو "ریفراندۆم"ەی كە بەوە بارگاویكرابوو، خەڵك لەپێناویدا بمرێت لەبرساندا!!.
گۆڕانكارییە سیاسییەكان تائێستا ئاماژەی دڵخۆشكەر بۆ هەرێمی كوردستان نادەن بەدەستەوە، بەتایبەت دوای كۆتایی شەڕی داعش لەعیراق و ئەنجامدانی ریفراندۆمی شكستخواردوی دەستەبژێرێكی سیاسیی كورد لە (25ی ئەیلولی 2017) بەجۆرێك تێڕوانین و خوێندنەوەی پێشهاتەكانیشی ئاوەژووكردەوەو دەستەبژێرەكەی لەبەردەم شۆك و واقوڕماندا چەقاندووە!!، هەرچەند تائێستا وەفدی حكومەتی هەرێم سێ جار حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیان بینیوە، كە یەكەمینیان لە بەغدا بوو (20/1/2018)، دوو جارەكەی دیكە لە دەرەوەی عیراق بوو، ئەویش لەپەراوێزەكانی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس لە سویسرا (23-26/2/2018) و كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشنی ئەڵمانیابوو (16-18/2/2018)، كە هەرسێ دیدارەكە تائێستا بێدەرنجام بووەو نەتوانراوە بێمتمانەیی لەنێوان هەولێرو بەغدا بۆ دیالۆگ بڕەوێنێتەوە!.
ریفراندۆم، بەكارەسات و لەدەستدانەوە وەك سەدان رووداوی دیكە لەمێژووی كورد دا تۆماركرا، بەڵام تۆمارێكی شكست و تاڵ، بەو پێیەی خراپترین دۆخی لەمێژووی سیاسیی و حوكمڕانیدا بۆ هەرێم لەباشووری كوردستان خوڵقاندو فەزای سیاسی و حوكمڕانی و دەسەڵاتەكانی قارسكرد، زۆرێك لەخاك و سەروەریی و سەرچاوەی نەوت و دارایی لەدەستداو سەرباریش خاڵی كۆتایی لەبەردەم هەندێك كاراكتەری سیاسیی داناو بۆ زۆرێكیشیان ئاوەڵناوی سیاسیی شكستخواری پێوەنراوە لەناوهێنانی دۆخ و باسی ریفراندۆمدا، مادام جوڵاندنی ئەم كەیسە پێچەوانەی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانی بەدینەهێناو بگرە كارەسات و هەڕەشەی راستەقینەی بۆسەر ئاسایشی (نیشتمانیی، نەتەوەیی، حوكمڕانیی ، سیاسیی ، كۆمەڵایەتیی) خوڵقاند كەواتە دەچێتە نێو كەوانەی "خەتا"یەكی گەورەوە، كە پێویست دەكات دەستەبژێرەكانی بزاوندنی لە بەردەم لێكۆڵینەوەو لێپێچینەوەی پەرلەمان و یاسادا رابگیرێن!.
ئەم پرسە چارەنوسسازە لەدەستدراوە، كە ئاواتی زۆرینەبوو بەهەموو ئەوانەی "لەگەڵ و لەدژ"بوون، كە زوو بەمجۆرە دابەشكرا، كە لەڕاستیدا كەس لەدژی مافەكە نەبوو!، ئەگەر بەئامانج بگەیشتایە كە بەخۆزگە "وابوایە"، ئەوا میللەت لەژێر منەت و خۆسەپێنی ئەو دەستەبژێرە رزگاریی نەدەبوو، هەروەها دەكرایە دەستكەوت و میراتی بۆ حازركرابوو، بۆیە رەوایە دیوەكەی دیكەشی كە لەدەستدان و بێئامانج بوو، ئەوا دەبێت پەرلەمان وەك دەسەڵاتی یاسایی و بەدواداچوون پرۆژەیەكی بۆ ئەم كەیسە هەبێت و پەرلەمانتاران بیجوڵێنن، یاخود دەسەڵاتی دادوەرییش لەبەردەم هەمان كەمتەرخەمی ئامادەكردن و جوڵاندنی ئەم كەیسەدایە، كە لانیكەم رێگربێت لەو دەستەبژێرە كە جارێكی دیكە نەبنەوە بە كاراكتەرێك كە لەپشت ژینگەی سیاسیی و حزبایەتی و حوكمڕانی و دەسەڵاتەكانی دیكەوە، "گەمەی دۆڕاندن" بەدەرفەت و مافە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی كوردو كوردستانەوە بكەن، وەك ئێستا بێباكانە لەدوورەوە تەنیا تەماشاكەری نەهامەتی و كارەساتەكان بن، بەڵام هەڵۆی سەر دەستكەوت و خاوەنی چنینەوەی سەركەوتنەكان بن، وەك ئەوەی بەسەركەوتنەكانی پێشمەرگە لەشەڕی داعشدا كراو چەندین خاوەنی شان بەئەستێرەو داڵی سەربازیی "مزەیەف" خۆیان كردە خاوەن، بەڵام كەس خاوەنی باشكردنی ژیان و گوزەرانیان نییەو بەتەنایی چیاكانیان سپاردەوە كە دۆستایەتی بكەن!!.
عیراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڵبژاردنی داهاتووی چاوەڕوانكراودان بۆ (پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم) لەلایەك و (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان) لەلایەكی دیكە، بۆیە بەشێك لەكاراكتەری شكست و نەهامەتییەكانی ریفراندۆم و ئیمپراتۆرەكانی قەیرانەكانی هەرێم، بەجۆرو شێواز لەشۆو نمایشی جیاوازدان، تا جارێكی دیكە بگەنەوە بەهەرەم و جومگەكانی دەسەڵات و پۆست و سەرچاوەی نەوت و دارایی، لەو پێناوەشدا هەموو گەمەیەكی سیاسیی و بەكارهێنانی كارتە تاریكەكان دەكەن، بەجۆرێك گەمە سیاسییە دۆڕاوەكانیش بەئەنجامی براوە نیشان دەدەن.

 

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      50 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      116 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      131 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      233 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      377 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      317 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      236 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      300 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      368 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      478 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      322 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      333 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      287 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      286 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      399 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      388 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      617 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      419 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      524 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      512 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      514 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو