د.میران محەمەد

حزب بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

  2020-10-29 22:49      43 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگەرچی هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنا زۆرە، بەڵام مایەی خۆشحاڵییە کە لەهەندێک ناوچەی وەک گەرمیان و راپەڕین ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەدابەزینی بەرچاودایە، ئەگەر بۆ هەموو جیهان کۆرۆنا کارەسات و تەحەدیەکی گەورە بووبێت، ئەوا بۆ باردۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کارەساتەکە گەورەترو جەرگبڕترە، رۆژێگارێکی تاریکەو ئەو خەڵکە لەهەموو کات پێویستی بەدەستگیرۆیی زیاترە، حزبەکانیش کە ئێستا خەڵکێکی زۆر لێیان نائومێدەو بەردەوام بەڵێنەکانی بانگەشەیان دەداتەوە بەڕوودا کەمتر لەوەی پێویست بوو گرنگیان بەکۆرۆناو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەدا کە مرۆڤ بەئاسانی هەستی دەکرد گەر کۆرۆنا لەوادەی هەڵبژاردنەوە نزیکتر بوایە بەدڵنیاییەوە ئێستا بارودۆخی نەخۆشخانەو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی کۆرۆنا باشتر دەبوو.
هیوادارم بە منەتکردن لێم تێنەگەن گەر بڵێم خۆشحاڵم کە سەرکردایەتییە نوێیەکەمان لەیەکێتی لەچەند مانگی رابردوودا بێ ئەوەی هەڵبژاردنێک لەئارادابێت و راستەوخۆ بەسەرپەرشتی کاک لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی گەشتی فراوانی پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنامان ئەنجامداوە، بەدڵنیاییەوە وەک چۆن خەڵک داوادەکەن کە پارەی حزبەکان بۆ خەڵک تەرخانبکرێتەوە، سوپاس بۆ خوا کە توانیومانە بەشێکی باش لەپێداویستی پزیشکی و هاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کردنەوەی نەخۆشخانە لەسەر ئەرکی یەکێتی جێبەجێبکەین.
دەربەندیخان بەتایبەتی و گەرمیان و راپەڕین کە دەوترا زۆرترین مەترسییان لەسەرە هەرزوو بەهاوسەرۆکی یەکێتی و تیمی سەرکردایەتیمان خۆی گەیاندە ئەوێ و بەهەمان شێوە بۆ هەڵەبجەو راپەرین و ناوچەکانی تر بەچەشنێک کە ئێستا ئامارەکانی ئەو شوێنانە سوپاس بۆ خوا باشترە بەوجۆرەبوو کە یەکێتی پرسی تەندروستی و کۆرۆنای خستە پێش هەموو پرسە سیاسییەکانی ترو پێش هەر کۆبوونەوەو چالاکییەکی دیبلۆماسی سەرکردایەتی نوێ لەنەخۆشخانەو ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنادا کاتەکانی بەسەردەبرد.
هەموو ئەمانە تروسکاییەکی ئومێدە کە لەم مەترسییە جیهانییەدا توانیبێتمان خزمەتێکی کەم بەبێ هیچ بەرژەوەندی و موزایەداتێک و بەڕەفتار نەک بەگوفتار ببینە مایەی خزمەتێک.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو ئەو ئازیزانەمان کە بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداو نزا بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشەکانمان دەکەم
خوای گەورە هەموو کوردستان و ئێوەش بپارێزێت

*ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


وتاری زیاتر


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو