فەیسەڵ عەلی

تێڕوانینێکی ئابووری، یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی

  2020-11-16 15:16      88 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەیەکە شەقامی عیراق بەهەرێمی کوردستانەوە چاوی بڕیوەتە ئەو مشتومڕەی لەسەر پرۆژە یاسای تەمویلکردنی کورتهێنانی دارایی دەکرا، کە بۆ پەسەندکردنی وەک یاسا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە، بۆ خەڵکی عیراق بەگشتی و فەرمانبەرو مووچەخۆرانی و بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە ئێجگار گرنگە، کە ژمارەیان نزیکەی هەشت ملیۆن کەسە. فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بەو هیوایە بوون کە بە خێرا ئەو پرۆژەیە ببێتە یاسا، بەشەکەی هەرێم کە پێشتر بەپێی بودجەی گشتی ٢٠١٩ رێککەوتنی لەسەر کراوە رەوانەی هەرێم بکرێت، حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو بەشە داهاتەی خۆی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی بەلێبڕینەوە دابەشبکات.
ئەو مادەیەی لەم یاسایە کە بەرە بەیانی رۆژی هەینی (١٣/١١/٢٠٢٠) لەئەنجومەنی نوێنەران بەبێ پەرلەمانتارانی کوردستان تێپەڕێندرا، کە مادەی (٧) ی یاساکەیە، لەسەر بنچینەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ داڕێژراوە، کە ئەوکات پەرلەمانتارانی کوردستان دەنگیان پێداوە، ئەوکات پێیان وابوو کارێکی باشیان کردووەو هەرێمی کوردستان قازانجی لێدەکات.
ئەمەی ئێستا، هەر لەبەرئەوەی لەگەڵ بۆچوونێکی سیاسییدا نەهاتۆتەوە، کە دەشێ ئەو بۆچوونە دروستیش نەبێت ئەو هەڵڵایەی لەسەر دروستکرا، پەرلەمانتارانی کوردستان بەبێ ئەوەی بەدروستی دەقی ئەو مادەیەی بەهەرێمی کوردستانەوە پەیوەستە بخوێننەوە، دژی وەستانەوەو هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت، لەکاتێکدا ئەم مادەیە دەرفەتی دانوستانی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت تاوەکو لەگەڵ حکومەتی عیراق بەڕێککەوتن بگات.
بەپێی ماددەی (٧)ی یاساکە، هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بەپێدانی بەهای ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوەی دەکات و بەو بڕەی کە سۆمۆ دیاری دەکات و هەروەها ئەو داهاتە غەیرە نەوتییە فیدراڵییانە کە بەپێی دەستوورو یاسای گومرگی عیراق دەستنیشان کراون.
ئەم ماددەی یاسایە، هیچ بڕێکی نەوتی دیاری نەکردووە، ئەمەش دەرفەتێکی باش بەدانوستکاری هەرێمی کوردستان دەدات تاوەکو باشتر لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ بکەوێتە گفتوگۆ، لێوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێت. واتە ئەم یاسایە لەبری ئەوەی وەک حاڵەتێکی دژ بەهەرێمی کوردستان وێنا بکرێت، دەبێ وەک دەرفەتێکی دروست و لەبار بخوێندرێتەوە تاوەکو بکرێتە زەمینەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گەیشتن بە رێگاچارەیەک و خەڵکی کوردستان لەو دڵەڕاوکێیەی تێیدایە رزگار بکات.
ئەوەی لێرەدا گرنگە، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزووترین کات وەفدێكی رەسمی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی بەغدا بکات تاوەکو لەماوەیەکی کورتدا بگەنە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە، بەوەی تەواوی دەسەڵاتەکانی لادەبێت، لێوەی بەشی هەرێمی کوردستان لەو بڕە قەرزەی بۆ پێدانی مووچە دەکرێت، رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئاهێک بەبەر خەڵکی و ئابووریی هەرێمی کوردستاندا بێتەوە.

وتاری زیاتر

دراوی گریمانەیی و نالۆجیكی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-12 19:30      36 جار بینراوە

تیمی مێروولەی سپی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-05 18:23      39 جار بینراوە

تەنەکەی خۆڵ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-29 19:16      62 جار بینراوە

بیتـكۆیـن دراوێـكی ئــاڵـــۆز‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-27 13:56      43 جار بینراوە

ریفۆرم لەنێوان نییەت و واقیعدا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-22 19:19      32 جار بینراوە

گەنجیی زانكۆو پیربوونی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-14 14:02      46 جار بینراوە

حەقیقەتی درۆ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-08 21:26      48 جار بینراوە



مێژووی یارییەک‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-04 21:08      75 جار بینراوە

ناسەنتراڵی و حوكمڕانیی چاك‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-28 21:08      63 جار بینراوە

فێڵێک ناوی نۆبڵە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-27 13:57      65 جار بینراوە


هەڵكشانی نرخی نەوت‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-22 14:10      90 جار بینراوە


بۆ دواده‌که‌وین ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-14 15:41      73 جار بینراوە



کەلتووری شۆستە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-06 22:31      83 جار بینراوە


نەمدەزانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-25 17:51      91 جار بینراوە


بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-11 14:32      86 جار بینراوە


خیانەتکاران نیشتمانیان نییە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-04 13:07      89 جار بینراوە

کیسەڵ و کەروێشک‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-28 13:03      102 جار بینراوە



رۆبوتی هاوڕێم‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-21 13:02      92 جار بینراوە

بــایـەخـی تــوێـژیـنەوە‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-19 19:44      106 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو