رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

بۆ رۆژی سەروەرانی نیشتمان

  2020-11-20 22:35      49 جار بینراوە        کۆمێنت

هەمووساڵێک و لەم رۆژەدا یادی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کە پێموایە دەکرێت وەک رۆژی شەهیدانی کوردستانیش بناسرێت، لەلایەک رووباری خوێنی شەهیدانی یەکێتی بووە بەناسنامەو وەک هێزی شەهیدان دەناسرێت، لەلایەکی تریش یەکێتی هەموو شەهیدێکی کوردستان کە خوێنی گەشی رژاوی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی بێت شەهیدی یەکێتییە، بۆیە لەم یادەدا سەری رێزو نەوازش لەئاست شەهیدی یەکێتی و کۆی شەهیدان دادەنەوێنین، ئازادی ئەمڕۆی کوردستان دەرئەنجامی خوێنی شەهیدان و گیان فیدایی پێشمەرگەو دڵسۆزانی وڵاتە، بۆیە لەم یادەدا جێی خۆیەتی لەئاست کەسوکاری شەهیداندا بەڵێنی بەفیرۆنەچوونی خوێنی شەهیدەکانیان بدەین و بەوەفابین لەئاست گەورەیی ئەواندا، جارێکی تر لەم یادەدا سڵاو بۆگیانی پاکی شەهیدان و کەسوکاری سەربەرزیان.

 

وتاری زیاتر


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو