فەیسەڵ عەلی

كەلتووری كوالێتی لەنێوان دامەزراوەو كارمەندانیدا

  2020-11-30 14:57      135 جار بینراوە        کۆمێنت

چیمان دەوێت كاتێك دەڵێین: هەوڵ دەدەین تا كلتوری دامەرزاوە بكەینە كلتوری كوالێتی؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو قسەیەمان، دەشێ لە میانی دوو تەوەری تەواوكار بە یەك وەڵامی بدەینەوە: تەوەرێكی تایبەتە بە ئاستی ئەدائی دامەزراوە، ئەویتریشیان، بایەخ بە پەرەپێدانی بەردەوامی دامەزراوە و كاراكردنی نوێبوونەوە و داهێنان تێیدا دەدات.
لە تەوەری یەكەمدا، پێوەری هەمەجۆرەی تایبەت بەخۆی هەیە، لە سەرووی هەموویانەوە، كارایی (الفعالیە) واتە سنورداركردنی بەفیڕۆدان، نەرمی واتە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ گۆڕانكارییەكان. بەڵام لە تەوەری پەرەپێدان پەنا دەبرێتە بەر ئەوەی شارەزا ژاپۆنییەكە ماساكی ئیمای Masaaki Imai باسی دەكات، كە خاوەن پرنسیپی كایزن Kaizen و بانگەشە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام دەكات. ئەو شارەزایە دەڵێ: ئەم پرنسیپە كاركردنی رۆژانە بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی دامەزراوە لەخۆدەگرێت، هاوكاتیشی پەرە بە كارمەندانی ناو دامەزراوەكەیشی دەدات، بەوەی دەبێ ئەو پەرەپێدانە هەموو شوێنەكانی كاركردن و هەموو چالاكییەكانی بگرێتەوە. لەسەر بنچینەی ئەو دوو تەوەرە، گۆڕینی كلتوری دامەزراوە بۆ كلتوری كوالێتی، واتە دامەزراوە ئەدائێكی ناوازەی هەبێت و هەوڵی بەردەوامیش بۆ پەرەپێدانی گشتگیر بدات و هاوكاتیش بەردەوام لە نوێبوونەوەدا بێت، بەڵام كێ بەرپرسە لە بونیادنانی كلتوری كوالێتی ناو دامەزراوە؟ دوو وەڵامی ئامادە بۆ ئەم پرسیارە هەیە، بەر لە چەند دەیەیەك ولیەم ئیدوارد دیمنگ William Edwards Deming كە بە باوكی ئیدارەی كوالێتی ناسراوە، دایڕشتووە. وەڵامی یەكەمیان دەڵێ: بەرپرسیارێتیی كوالێتی دەكەوێتە ئەستۆی هەموو كارمەندانی ناو دامەزراوە. دووەمیشیان دەڵێ: كوالێتی لەلایەن ئەنجومەنی كارگێڕی دامەزراوەوە دەستەبەر دەكرێت، تاكی كارمەندی ناو دامەزراوە ناتوانێ ئەو كوالێتییەی دەخوازرێت پێشكەش بكات ئەگەر هاتوو لە چوارچێوەی سیستمی دامەزراوەكەدا نەبێت.
سیستم و دسپلین
دەشێ بەرپرسیارێتیی یەكەم لەمەڕ كلتوری كوالێتیی دامەزراوە بكەوێتە ئەستۆی بەرپرسە باڵاكانی ئیدارە، بەرپرسیارێتیی كارمەندانی تر لە پلەی دووەمدا دێن، چونكە ئەوانە بە سیستم و دسپلینی بەرپرسە باڵاكانی ئیدارەوە پابەندكراون. لێرەدا پێویستیی بەرپرسە ئیدارییەكان بە پلان و پێشبینی كردنە بۆ باشترین سیستم بۆ ئایندەی دامەزراوەیە، تاوەكو بتوانرێ كلتوری كوالێتی تێدا بونیات بنرێت. بێگومان كەسی تاك، چ بەرپرس بێت یان كارمەندی ئاسایی ناو دامەزراوە بێت، بەرپرسی كلتوری كوالێتی و ئەدائی ناوەزەیە، هەروەها رەوتی پەرەپێدان و نوێبوونەوە و داهێنانە كە تواناكانی زیاتر دەكات، لەم سۆنگەیەوە كوالێتی تاكە كەس وەك بنچینەیەك بۆ كوالێتی دامەزراوە پێویست دەبێت.
پێداویستییەكانی سەرڕاستی
بێگومان سیفەتی سەرڕاستی (الامانە) سیفەتێكی سەرەكی كوالێتی مرۆڤە لەم بوارەدا، بەرهەمهێنی بەناوبانگ وارین باڤیت دەڵێ، كاتێك بمەوێ كەسێك لای خۆم دابمەزرێنم تێیدا بەدوای سێ خەسڵەتدا دەگەڕێم، سەرڕاستی و زیرەكی و چالاكییەكانییەتی، ئەگەر خەسڵەتی یەكەمی نەبوو، ئەوا دووانەكەی تر بەبێ یەكەم پڕۆژەكەم وێران دەكات، واتە هەموو خەسڵەتێكی باش بەبێ سەرڕاستی ئاراستە ئەرێنییەكەی بۆ ئەنجامدانی كار بۆ بارگرانی و سەرچاوەی كێشە دەگۆڕێ. هینری فۆرد دامەزرێنەری كۆمپانیای فۆرد بەر لە زیاتر لە سەدەیەك گوتویەتی: «كوالێتی ئەوەیە كە تۆ كارەكەت بە باشی ئەنجام بدەیت ئەگەر چاودێریشت نەبوو»، ئەم بەجێهێانی كارە یەك لە پێداویستییەكانی سەرڕاستییە كە دەبێ هەموو كارمەندێك هەیبێت. ستیڤ جۆبرز دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەپڵ دەڵێ: « پێویستە ئاڵای كوالێتی بەرزبكەنەوە، فۆكس بخەنە سەر ناوەزەیی»، ناوەرۆكی هاوبەشی هەموان هەڵكردنی ئاڵای سەرڕاستییە لە بەجێهێنانی كار بەبێ ئەوەی پێویست بە چاودێری كردن بكات. چەندین هۆكاری تری گرنگ هەن كە بە بونیاتنانی كوالێتی مرۆڤەوە پەیوەستن، لەم بوارەدا قسەیەكی ئەرستۆ دەخەینەڕوو، كاتێكی گوتی كوالێتی نەریتە، واتە دەكرێ مرۆڤ لە ژینگەیەكی خێزانی و خوێندگەیی و كۆمەڵگەیی پەروەردە بكرێت كە رەفتاری كوالێتی تێدا بونیات بنرێت كە سەرڕاستی و ئەدائی كاری تێدا بەرجەستە كرابێت. ئۆرین ودۆردی نوسەری دیاری بواری بزنس ئەوە دووپات دەكاتەوە كە دەڵێ، «كوالێتی رەنگدانەوەی ئەدائی كەسایەتی مرۆڤە، كەسایەتی مرۆڤ لە ژینگەی سەرەتای دەستپێكی ژیان و جۆری ئەو خوێندنەی وەریدەگرێت پێكدێت»، لەم قسەیەوە بایەخی خێزان و قوتابخانە و كۆمەڵگە لە دەستەبەركردنی كوالێتی بەدیار دەكەوێت. ئێستا دێینە سەر هۆكارەكانی هاندانی كوالێتی، لەم بوارەشدا جارێكی تر دەگەڕێنەوە لای ئەرستۆ، دەڵی «چێژوەرگرتن لە كار كوالێتی ئەدائی كاركردنی لێدەكەوێتەوە»، بێگومان هاندەری چێژ لە هۆگربوون بەو كارەوە دێت كە جێبەجێ دەكرێت. لەمەوە دەستنیشان كردنی كەسی شیاو بۆ ئەو كارەی بۆی شیاوە رێگەیەكی لەبارە بۆ كوالێتی. هۆكارێكی تری گرنگ بۆ هاندانی كوالێتی هەیە كە ریچارد برانسۆنی بزنسمان باسی دەكات، كاتێك دەڵێ، «بایەخدانی بەرپرسانی باڵای ئیداری بە كارمەندانیان، رازیبوونی كارمەندانی لێدەكەوێتەوە، واتە بایەخدان بە كارمەندان ئەدائی كاركردنیان باشتر دەكات و كوالێتی كاركردنیشیان پەرەدەستێنێت».
نوێبوونەوە و داهێنان
جاك وڵش، بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای جینراڵ ئەلكتریك دەڵێ، « كاتێك كارمەندی شیاوت دەست دەكەوێت و رێگەی كاركردنیان پێدەدەیت و هانی كاركردنیان دەدەیت، ئەوكات لە ئیدارەدانیاندا هەوڵی زۆرت پێویست نابێت، واتە پێویستت بەو دیسپلینە ئیدارییانە نابێت كە دەبنە رێگری ئاستی ئەدائی كاری كارمەندان». دامەزراوەكانی هەموو بوارەكانی كاركردن چ حكومی بێت یان تایبەتی، پێویستیان بە كلتوری كوالێتییە كە لێوەی ئەدائی ناوازەی كاری لێدەكەوێتەوە، وێڕای پەرەسەندن و نوێبوونەوە و داهێنانی بەردەوام. لەمانەشەوە ئاراستەی ئایندە دیاری دەكرێت، كاتێك جیهان كێبڕكێ لەسەر ناوازەی هەر شتێك و لە هەموو شتێك دەكات. لێرەدا ئەوەمان خستەڕوو كە ناوەرۆكی كوالێتی لە كوالێتی مرۆڤ و سەرڕاستی و تواناكانیدایە، هەروەها روونكرایەوە كە بەخێوكردن و خوێندن رۆڵێ لە بونیاتنانی نەریتی كوالێتی مرۆڤ هەیە، وێڕای رۆڵی ژینگەی كار و هاندانی تواناكان. كەواتە كوالێتی مرۆڤ ناوەرۆكی كوالێتی دامەزراوەكانە، كوالێتی دامەزراوەكانیش ناوەرۆكی كوالێتی كۆمەڵگە و ژینگەی دەوروبەریەتی.
* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر

دراوی گریمانەیی و نالۆجیكی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-12 19:30      32 جار بینراوە

تیمی مێروولەی سپی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-05 18:23      38 جار بینراوە

تەنەکەی خۆڵ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-29 19:16      62 جار بینراوە

بیتـكۆیـن دراوێـكی ئــاڵـــۆز‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-27 13:56      43 جار بینراوە

ریفۆرم لەنێوان نییەت و واقیعدا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-22 19:19      32 جار بینراوە

گەنجیی زانكۆو پیربوونی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-14 14:02      45 جار بینراوە

حەقیقەتی درۆ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-08 21:26      48 جار بینراوە



مێژووی یارییەک‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-04 21:08      73 جار بینراوە

ناسەنتراڵی و حوكمڕانیی چاك‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-28 21:08      62 جار بینراوە

فێڵێک ناوی نۆبڵە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-27 13:57      64 جار بینراوە


هەڵكشانی نرخی نەوت‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-22 14:10      89 جار بینراوە


بۆ دواده‌که‌وین ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-14 15:41      72 جار بینراوە



کەلتووری شۆستە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-06 22:31      82 جار بینراوە


نەمدەزانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-25 17:51      90 جار بینراوە


بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-11 14:32      86 جار بینراوە


خیانەتکاران نیشتمانیان نییە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-04 13:07      89 جار بینراوە

کیسەڵ و کەروێشک‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-28 13:03      102 جار بینراوە



رۆبوتی هاوڕێم‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-21 13:02      91 جار بینراوە

بــایـەخـی تــوێـژیـنەوە‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-19 19:44      105 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو